hastiii__
- Reads 31,156
- Votes 5,597
- Parts 30
لەسـەر خاکـی کـوردسـتـان دوو عەشیرەتی گەورە و خاوەن دەسەڵات ساڵانێکی زۆرە ئاگری دوژمنداری لە نێوانیاندا کڵپە ئەکات عەشیرەتی سەرکەش و عەشیرەتی زاڵ ئەم ململانێیە کاتێک هێڵی سوور دەبەزێنێت کە کوڕێکی عەشیرەتی سەرکەش کارێکی وا دەکات هیچ عەقڵێک قبووڵی ناکات کچێکی عەشیرەتی زاڵ دەڕفێنێت و سنووری شەرەف و کەرامەتیان دەشکێنێت ئەم ڕووداوە ڕەشە هەموو پردەکانی ئاشتی تێکدەشکێنێت و دڵی هەردوو لایەن پڕ دەکات لە لێوان لێو لە ڕق
عەشیرەتی زاڵ بۆ پاککردنەوەی شەرەفیان بڕیارێکی بێبەزەییانە دەدەن بڕیاری تۆڵەکردنەوەیەکی هاوشێوە پلان دادەڕێژن کچێکی عەشیرەتی سەرکەش بڕفێنن و هەمان شت بەسەر ئەودا بهێنن
لێرەوە کایەی تۆڵە دەست پێدەکات و بێتاوانەکان دەبنە سووتەمەنی ئاگری مێژوویەکی خوێناوی...