zhulaaa78
- Reads 1,790
- Votes 349
- Parts 20
ئەو ڕۆژە لە سەرەتاوە هەستێکی قورس لە ماڵی هێڤی هەبوو. سەیری هەموو شوێنێک دەکرد، بەڵام دڵی ئارام نەبوو.
لە ماڵی باپیرە بون، هەموو شت حازر دەکرێت. ژوورەکان پاک کرانەوە، خواردن و خواردنەوە دانرا، و کچان و ژنانی ماڵەکە بە خێرایی کار دەکردن. هەموو شت وەک ڕووداوێکی گرنگ ئامادە دەکرێت.
رێژان زۆرجار لە لای هێڤی بوو و پێی دەگوت: "ئەمە تەنها خوازبێنییە، بۆچی وا خەمگینی؟"
بەڵام هێڤی وەڵامی نەدەدا. تەنها سەیری ئاسمان دەکرد و وەک ئەوەی بیر لە شتێکی دوور دەکاتەوە.
لە ناو خۆیدا، هێڤی دەزانێت کە ئەم ڕۆژە وەک ڕۆژەکانی تر نییە...
چونکە بارزان دێت.
بارزان دێت بەڵام بۆ هێڤی نا بۆ ڕۆژیاری ئامۆزای هێڤی
ڕۆژیار کچێکی زیرەک بوو
جوان بوو وەکو هێڤی
:بـەڵام ئەوم خۆش ئەوێ
:هێڤی ئەو داوای ڕۆژیاری کردووە
:بۆۆچییییی!!!!!