jehane_mn
- Reads 2,846
- Votes 499
- Parts 9
چیرۆکەکە باس لە لارا دەکات، کچێکی ۱٦ ساڵانی پڕ لە ژیان و لاسار (عەجول)، کە بەهۆی قەرزە زۆرەکانی باوکییەوە دەبێتە قوربانی. باوکی لە پێناو ڕزگارکردنی گیانی خۆی، لارا دەداتە لۆرێنزۆ، سەرۆکێکی مافیای ئیتالی تەمەن ۲۷ ساڵ کە بە "پیاوە سەهۆڵینەکە" ناسراوە.
لۆرێنزۆ کە پیاوێکی لوتبەرز و بێبەزەییە، دەیەوێت لارا وەک کاڵایەک و ژمارەیەک لە دەفتەری قەرزەکانیدا بببینێت، بەڵام یاخیبوونی لارا هەموو هاوکێشەکان تێکدەدات. لارا لە بری گریان و پاڕانەوە، دەست دەکات بە وێرانکردنی شوێنە پیرۆزەکانی لۆرێنزۆ (وەک کتێبخانە دەگمەنەکەی) و هەوڵی ڕاکردن دەدات.
بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەم کچە کێوییە، لۆرێنزۆ مەرجێکی قورس دەسەپێنێت: هاوسەرگیرییەکی زۆرەملێ. لارا دەبێتە "خاتوو لۆرێنزۆ"، بەڵام جەنگەکە لێرەدا کۆتایی نایەت. لارا بە مەکری کچانە و عەجولییەکانی (وەک هەوڵی بێهۆشکردنی لۆرێنزۆ لە شەوی یەکەمدا) بەردەوامە لە تاقیکردنەوەی ئارامیی ئەو پیاوە ساردە.
خوێنەربن