Rayal-Staff
بەناوی خوای گەورە من ئیرینا ئەندام لە ستافی ڕایەڵ "کۆتا وێستگەی تەمەن" یەکەم بەرهەمی من دەبێت لەگەڵ ستافە جوانەکەمان هیوادارم باشترین پێشکەش بەئێوەی ئازیز بکەم🕯️.
| کورتەی چیرۆک |
لە شەقامە دێرین و مێژووییەکانی فلۆرەنسـ'ـی ئیتاڵیا، لانکەی هونەر و ڕۆشنبیری ئەوروپا و جیهان. شارێک پڕاو پڕ لەجوانی هەر بستێک دەڕۆیت گوێت لە ئاوازی جیاوازی کەمانچە و ئامێرە مۆسیقییەکان دەبێ، کچێکی جوان هەیە بە ناوی " کاترینا دی لوکا " تاقانەی خێزانی دی لوکایە، لەژوورێکی ساردا دیلدەکرێت لەلایەن باوکە دڵڕەقەکەیەوە، کە دەیەوێت خەونە بەدی نەهاتووەکانی خۆی بە کچە هەرزەکارەکەی بەدی بهێنێت، چیتر شەقامەکانی فلۆرەنس ڕێگەیەک نین بۆ ژیان، بەڵکو تونێلێکن
بۆ هەڵهاتن.
ناو : ئیرینا
بەرواری دەستپێک : ٣/٤/٢٠٢٦
بەرواری کۆتایهاتن : نادیار
ژانەر : ئاڵۆز-خەمناک-درامی
ژ.م چاپتەر : دیاری نەکراو
تێبینی : لەکاتی هەبوونی چاپتەری دیاریکراو لەڕۆژانی «هەینی» چاپتەری نوێ بڵاودەکرێتەوە.
"ساتێک دێت کە براوەترین کەسی شارەکە، خۆی لەبەردەم کۆتا وێستگەی تەمەن دەبینێتەوە".