sinmorax
چیڕۆکێکی خەیاڵیە هەموو مافێکی دەگەڕێتەوە بۆخۆم
کورتی باس:
لە ناو شارێکی خەیاڵی بە ناوی ناریستان، شارێک هەیە کە هەمیشە لە نێوان مێژوو و نهێنییەکاندا دەژیت. ئەو شارە بە شەوان زۆر ئارامە، بەڵام لە ژێر ئەو ئارامییەدا شتێکی تاریک هەیە کە کەس بە ڕاستی نازانێت چییە.
کاراکتەرە سەرەکییەکە ئاراس ـە، گەنجێکی ١٨ ساڵە کە هەمیشە حەزی دۆزینەوەی ڕاستییەکان دەکات. ڕۆژێک لە کۆنترین کتێبخانەی شاردا دەفتەرێکی کۆن دەدۆزێتەوە کە تێیدا ناوەکانی کەسانێک نووسراوە... کە هەموویان ساڵانێک پێشتر بە شێوەیەکی نهێنی ون بوون.
لەگەڵ هاوڕێیەکی بە ناوی هێوا و کچێکی نهێنی بە ناوی لین، ئاراس دەست دەکات بە دۆزینەوەی ئەو نهێنییە. بەڵام هەر کاتێک نزیکتر دەبن لە ڕاستی، شتەکان زیاتر ئاڵۆز دەبن.
لە کوچە تاریکەکان، خانووە کۆنەکان، و نامە نهێنییەکاندا، ئەوان دەزانن کە ناریستان شارێکی ئاسایی نییە... و هەندێک نهێنی هەن کە باشترە هەرگیز نەدۆزرێنەوە.
بەڵام پرسیارێک هەیە:
ئەگەر ڕاستییەکە بدۆزنەوە... ئایا دەتوانن لێی ڕزگار بن؟
چیرۆکێکی جیاوازە بیرۆکەم لە هیچ چیرۆکێکەوە نەهێناوە
بردنی هەر وشەیەک قەدەغیە
هیچ شتێکی نەشیاوی تێدا نیە🥲
جۆری چیرۆک: نهێنی
دەســـــتـــ پــــێــــکــ : 2026-3-17
کـــــۆتــــــایـــ: نــــــ