کتێبەکانم😌
14 stories
چرپەی گەرانەوە||وەرزی دووەم  by mamlakaty_xanm
mamlakaty_xanm
  • WpView
    Reads 71
  • WpVote
    Votes 9
  • WpPart
    Parts 2
(ئەم کتێبە وەرزی دووی کتێبی لێزمەی بارانە) لەو ڕۆژەی ڕێگاکانمان لێک جیا بوونەوە، بێدەنگی جێگەی دەنگتی گرتەوە... بەڵام دڵم هەمیشە گوێبیستی چرپەیەک بوو کە دەیگووڕاند: ئەو دەگەڕێتەوە لە شاری دهۆک، لەناو کۆشک و خێزانێکی گەورە و پڕ لە خۆشەویستیدا، هاڤین کچێک بە چاوە هەنگوینییەکانی و دڵە پاک و تەقەتەقەکەیەوە گەورە دەبێت، بێئاگای لەوەی کە سوڵتان ئازاری خۆشەویستییەکی شاراوە لەگەڵ خۆیدا بەرەو دەرەوەی وڵات دەبات. سوڵتان بە پەیمانێک و نازناوێکی تایبەتەوە دەڕوات؛ نازناوێک کە تەنها کات دەتوانێت درک بە ڕاستییەکەی بکات: «فیوزت نەپەڕێت» و «سەر بە بەرد مەنێ» دوای ۱۰ ساڵ لە دووری و بێدەنگی، گەڕانەوەی سوڵتان تەنها دیداری دووبارەی خێزانێک نییە، بەڵکو ژیانی هاڤین لە نێوان یادگارییەکانی منداڵی و ڕاستییەکی نەزانراودا سەرەوژێر دەکات هاڤین&سوڵتان
سێبەری دووانەکەم by mamlakaty_xanm
mamlakaty_xanm
  • WpView
    Reads 212
  • WpVote
    Votes 48
  • WpPart
    Parts 4
ژمارەیەک لە مرۆڤەکان لە ناو ڕۆشناییدا دەژین و ژمارەیەکی تریشیان لە پشت سێبەری ئەوانی تردا شاراوەن ڕووژدی کچێکی تەمەن چواردە ساڵانی بێوێنە لە جوانیدا و خاوەن چاوێکی ڕەساسی دەگمەنە کە لە خێزانەکەی ناچێت بەڵکو وەک داپیرەیەتی بەڵام سەرەڕای زیرەکی و ئاقڵییەکەی لە لایەن دایک و باوکییەوە پشتگوێ خراوە و بەردەوام خۆشەویستی و گرنگیپێدان بۆ ڕۆژینی خوشکە دووانەکەی دەچێت کە حەوت خولەک لە خۆی بچووکترە و چاوەکانی قاوەیین ڕووژدی لە ناو هەموو ئازار و جیاوازیکردنێکی ڕۆژانەدا بێدەنگی دەکاتە پەناگەی خۆی و خەونەکانی لە ڕێگەی سەرکەوتنێکی هەمیشەیی و زیرەکیەوە خۆی بنیات دەنێت بۆ بەشی ئەندازیاری لە کاتێکدا ڕۆژین بە پۆز و لوتبەرزییەوە بە پارەی خێزانەکەی ڕێگەی خۆی دەبڕێت لە لایەکی ترەوە بارزان پیاوێکی بارستەبەرز و ساردی دنیای بازرگانییە لە ئەڵمانیایە کە بە ڕەچەڵەک کوردە لە ناخیدا بە دەست خەمێکی قووڵی نەبوون بە باوک دەناڵێنێت بە بێئاگایی لەوەی هاوسەرەکەی تریفە بە فێڵ و پارە ڕاستییەکان شارۆتەوە بەیەکگەیشتنی نەخشێنراوی ڕووژدی و بارزان لە وڵاتی ئەڵمانیا بە ڕێکەوت دەستپێکی تۆڕێکی ئاڵۆز لە هەست و ئاشکرابوونی نهێنییەکانە کە ژیانی هەموویان بۆ هەمیشە دەگۆڕێت ڕووژدی&بارزان
لیلیان دەمرێت by mamlakaty_xanm
mamlakaty_xanm
  • WpView
    Reads 91
  • WpVote
    Votes 22
  • WpPart
    Parts 3
کتێبەکە باس لە چامەیەکی درامی و کۆمەڵایەتی قووڵ دەکات کە لە ناو جەرگەی خێزانێکی کوردی سادەوە دەست پێدەکات کاتێک باوکەکە بە ناوی هێرش بەهۆی فێڵ و تەڵەکەی ئافرەتێکەوە بە ناوی هاوژین خیانەت لە هاوسەرەکەی هاوناز و کچە تاقانە چواردە ساڵانەکەی لیلیان دەکات و بە دزییەوە هاوسەرگیری دووەم دەکات دوای ئاشکرابوونی ئەم ڕاستییە تاڵە هاوناز بڕیاری جیابوونەوە دەدات و بۆ پاراستنی کچەکەی لە ژینگەی خیانەت و بۆ سڕینەوەی سێبەری باوکی هەموو ئاڵتوونەکانی دەفرۆشێت و بلیتێک بەرەو وڵاتی بەریتانیا دەبڕێت لە غەریبیدا هاوناز بۆ شاردنەوەی ڕابردوو ناوی خۆی دەگۆڕێت بۆ ئێلیەن و ناوی کچەکەشی دەنێت مایا مایا بەهۆی ئەو گورزە دەروونییەی لە باوکی متمانەی بە تەواوی بە ڕەگەزی بەرامبەر نامێنێت و لە ماڵەوە گۆشەگیر دەبێت تا ئەو کاتەی دەچنە لای ژنێکی پیر و میهرەبان بە ناوی مارگرێت لە دوکانی شیرینی دروستکردن و لەوێ کوڕەکەی مارگرێت کە بازرگانێکی گەورەیە بە ناوی ئێدوارد دێتە ژیانیانەوە ئێدوارد دەبێتە زڕباوکی مایا و وەک کچی خۆی نازی دەداتێ بەڵام ململانێی ڕاستەقینەی مایا کاتێک دەست پێدەکات کە گەنجێکی حەڤدە ساڵان بە ناوی ئۆلیڤەر دێتە ماڵەکەیان و مایا خەریکە متمانەی پێ بکات بەڵام ئۆلیڤەر ناچار دەبێت بۆ ماوەی حەوت ساڵ بچێت
لێزمەی باران(تەواوکراوە)||وەرزی یەکەم by mamlakaty_xanm
mamlakaty_xanm
  • WpView
    Reads 3,396
  • WpVote
    Votes 541
  • WpPart
    Parts 49
کاتێک ژیان لە نێوان دوو شاری جیاوازدا پردێک دروست دەکات، دوو جیهانی تەواو پێچەوانە بەیەک دەگەن. دیلان، کچە نازدار و عەجوولەکەی خێزانێکی دەوڵەمەند، بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی ژیانی لە بەشی پەرستاری، دەچێتە شارێکی تر. لەوێ، هاوڕێیەتییەکی بێوێنە لەگەڵ مەیلی، ژیانی بەرەو سەرکێشی نوێ دەبات بەڵام لە لایەکی تری شارەکەوە، باران وەستاوە؛ کوڕە بازرگانە قورس و جدییەکە کە هەموو کاتەکانی بە کارەکانی کۆمپانیا گەورەکەیانەوە بەڕێ دەکات. لە ڕۆژێکی سارد و لەژێر بارانێکی بەخوڕدا، ڕێکەوتێک ڕوودەدات کە شۆفێرەکەی دیلان بە هۆکاریک ناتوانێت دیلان بگەیەمێتە ماڵەوە بۆیە باران دیلان دەگەیەنێتە ماڵەوە ئایا لێزمەی ئەم بارانە دەبێتە هۆی شتنەوەی بێدەنگییەکەی باران و گۆڕینی ژیانی هەردووکیان؟ عەشق چۆن لە نێوان عەجوولیی کچێک و جدییەتی پیاوێکدا سەر هەڵدەدات؟ ئەمە چیرۆکی دیلبارە دیلان&باران
سەمای عیشق لەژێر رووناکی کامێرادا by mamlakaty_xanm
mamlakaty_xanm
  • WpView
    Reads 77
  • WpVote
    Votes 21
  • WpPart
    Parts 5
ڤالێنتینا، شۆخە کچە ئەکتەر و گۆرانیبێژی ناوداری ئیسپانیا، خاوەنی ملیۆنان هەوادار و ژیانێکی شاهانەیە، بەڵام لە پشت ڕووناکی کامێراکان و چەپڵەڕێزانی خەڵکەوە، دڵێکی تەنیای هەیە کە هەرگیز تامامی عەشق و لایەنی سۆزداری نەکردووە. چونکە هەمیشە چاوەڕێی کەسێک بووە کە بە ڕاستی خۆشی بوێت، نەک لەبەر ناوبانگەکەی. لە لایەکی ترەوە، کارلۆس، پیاوێکی کارگێڕی سارد، تەمەن ٣٠ ساڵ، کە خاوەنی زنجیرە هۆتێل و کۆمپانیا گەورەکانە و ژیانی تەنها لە خشتەی کار و سەرکەوتنی داراییدا کورت بووەتەوە. ستافی دراما نوێیەکەی ڤالێنتینا دەباتە ناو یەکێک لە هۆتێلەکانی وڵاتی ئیسپانیا وە ئەو هۆتێلە هی کارلۆسە کە بۆ وێنەگرتنی دیمەنێکی پڕ لە ئازار و خیانەت. کاتێک کارلۆس بۆ کارێکی فەرمی دێتە ناو هۆڵی وێنەگرتنەکەوە، چاوی بە نواندنە سەرنجڕاکێش و هاوارە پڕ لە فرمێسکەکانی ڤالێنتینا دەکەوێت. لەو چرکەساتەوە، ژیانی هەردووکیان بە تەواوی دەگۆڕێ. ئایا کارلۆس دەتوانێت ببێتە ئەو کەسەی کە ڤالێنتینا تەمەنێکە چاوەڕێی دەکات؟ یاخود دنیای ناوبانگ و بزنس دەبنە ڕێگر لەبەردەم عەشقەکەیاندا؟ ڤاڵێنتینا&کارلۆس
﮼دڵ ﮼کەم ﮼ئەندام ﮼نابێت by mamlakaty_xanm
mamlakaty_xanm
  • WpView
    Reads 246
  • WpVote
    Votes 62
  • WpPart
    Parts 9
زۆرجار ژیان لە نێوان چرکەساتی مەرگ و ماندا، بەڵێنێک لەدایک دەکات کە چارەنووسی دوو بنەماڵە بۆ هەمیشە دەگۆڕێت. ئەم چیرۆکە باس لە پیاوەتی و چاکەدانەوەیەک دەکات کە لەسەر مێزی کاسبی و دوکانێکی سادەوە دەست پێ دەکات؛ کاتێک باوکێک ژیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە بۆ ڕزگارکردنی هاوسێیەکی کاسبکاری کە تەنها سڵاوێکی نێوانیان هەبووە. لە گەرمەی چاکەدانەوەی ئەو قەرزە گەورەیەی ژیاندا، پرسیارێک و بڕیارێکی کتوپڕ هەموو شتێک سەرەوژوور دەکات: کاک ئەحمەد... پرسیارێکت لێ دەکەم، تۆ کوڕت هەیە هاوسەرگیری نەکردبێت؟" کاک ئەحمەد بە سەرسوڕمانەوە وەڵام دەداتەوە: "بەڵێ، دانەیەکم هەیە... بەڵام بۆچی وا دەڵێیت؟" لێرەدا بەڵێنە گەورەکە دەدرێت : "منیش کچێکم هەیە، دەیدەم بە کوری تۆ! تۆ ژیانت بە من دایەوە، منیش کچەکەی خۆم دەدەم بە کوری تۆ." بەڵام کاتێک باوکی کوڕەکە بە خەمناکییەوە دەڵێت: "سوپاست دەکەم کاک عوسمان، بەڵام... کوڕەکەی من سەقەتە!" عوسمان دەستی دەخاتە سەر دڵی و وەڵامێکی مێژوویی دەداتەوە: "بەڵام دڵ سەقەت نابێت!" ئەمە چیرۆکی ئیمانـە؛ کچە تاقانە، باڵاپۆش و لەخواترسەکە کە ڕێز لە بەڵێنی باوکی دەگرێت و پشتی بە خودا بەستووە و چیرۆکی هیواـیە؛ کوڕە تاقانە کەمئەندامەکەی کە لە دوای بێئومێدییەکی درێژخایەن، هیوایەکی نوێ دەست بەسەر ژ
سێ کوچکەی بابان by mamlakaty_xanm
mamlakaty_xanm
  • WpView
    Reads 1,835
  • WpVote
    Votes 398
  • WpPart
    Parts 14
لە نێوان لوتکەکانی ناز و دەوڵەمەندیی سلێمانیدا سێ کچە ئامۆزا بە ناوەکانی لارا و ئەرینا و نازە وەک یەک ڕۆح لە سێ جەستەدا دەژین هێندە تێکەڵن کە لە ماڵی هەر یەکێکیاندا ژوورێکی تایبەت بۆ ئەوانی تر چاوەڕێی هاتنیان دەکات لارا کچە تەمەن ۱۷ ساڵە نازدارەکەی ماڵ بە عەشقێکی سەرکێشانەوە دەژی بۆ ژیان و هەمیشە بە زاواکانی دەڵێت: شتی تاک جوانترە، ئێوە سێ زاوان و ژمارەی تاکی بنەماڵەن.با نەبینە چوار و جوانییەکە تێکبچێت! وە کاتێک نازە دەکەوێتە داوی عەشقی کوڕێکی فێڵباز و درۆزنی وەک "دیلان"، متمانەی سێوانەکەیان دەکەوێتە تاقیکردنەوەوە. کچەکان بە نهێنی خەریکی چاککردنی هەڵەکانی نازەن، بێئاگا لەوەی سەفەرێکی کتوپڕ بۆ شاری هەولێر، هەموو هاوکێشەکان پێچەوانە دەکاتەوە لە هۆڵێکی بێدەنگدا، کاتێک کۆرپەیەکی شەش مانگی دەگریت و گەنجێکی قورس و نامۆی وەک بارش لە شڵەژاندا خەریکی ژیرکردنەوەیەتی، لارا دێتە ژوورەوە. لەو چرکەساتە کورتەدا کە منداڵەکە دەستاودەست دەکەن، چاوەکانیان لە نێو چاوی یەکتردا کورتەنامەیەکی بێدەنگ دەنووسنەوە؛ چرکەساتێک کە سەرەتای زریانێکی نوێیە بۆ دڵەکانیان وە چیرۆکی ئەرینای ژیر کە دەکەوێتە خۆشەویستی کورێکی ڕێک و پێک ئەمە چیرۆکی سێ ئامۆزای یان بڵین سێ کوچکەی بابانە کە هەر یەکێکیان چیرۆکیکی
حەسرەتی منداڵی و نەفرەتی گەورە بوون (تەواوکراوە) by mamlakaty_xanm
mamlakaty_xanm
  • WpView
    Reads 494
  • WpVote
    Votes 122
  • WpPart
    Parts 10
ئەم چیرۆکەم گەشتێکی درامی قووڵ و پڕ لە هەستە بە ناو ژیانی کچێک بە ناوی ڕاز کە لە ناو کۆشکی نازپەروەری و دڵنیایی خێزانەکەیدا وەک تاقانەی سێ برا و دایک و باوکێکی میهرەبان لەدایک دەبێت بۆ ڕاز منداڵی بەهەشتێکی بێ سنوورە کە تێیدا باوەشی باوکی نیشتمانە و براکانی پاسەوانی خەونە گەورەکانی کچێنی ئەون ئەو بەو بڕوایەوە گەورە دەبێت کە جیهان هێندەی دڵی خێزانەکەی پاک و بێگەردە و بە پەلەپەل ئاواتەخوازی گەورەبوونە بەڵام کاتێک ڕاز قۆناغی منداڵی جێدەهێڵێت و پێ دەنێتە تەمەنی هەرزەکاری و ژنبوونەوە تەوژمی یاسا نەنوسراوەکانی کۆمەڵگا و نەریتە توندەکان بە تەواوی ژیانی سەراوژێر دەکەنەوە ئەو پیاوانەی دوێنێ نازیان هەڵدەگرت ئەمڕۆ دەبنە چاوی چاودێر و ڕێگر لەبەردەم هەنگاوەکانی. خۆشەویستی دەبێتە هێڵی سوور و دەنگی پێ کەنینە بەرزەکانی دەگۆڕێن بۆ بێدەنگییەکی زۆرەملێ وە ئەم کتێبە باس لە حەسرەتی ژنێکی تەمەن پەنجا ساڵانی تەنیاوە دەگێڕدرێتەوە کە لە سوچێکی ژوورەکەیدا سەیری ڕابردووی خۆی دەکات و باجی ئەو یاسایانە دەژمێرێت کە ڕۆحیان زیندانی کرد. ئەم چیرۆکە هاواری هەموو ئەو کچ و ژنانەیە کە بەهۆی دەستووری کۆمەڵگاوە لە خەونەکانیان دابڕان و لە ناخیاندا دەڵێن: "خۆزگەم بە منداڵی و هەزار نەفرەت لەو کاتەی کە دەموت کەی گەو
خیانەتی خۆشەویستی و عەشقی پاک(تەواوکراوە) by mamlakaty_xanm
mamlakaty_xanm
  • WpView
    Reads 3,384
  • WpVote
    Votes 720
  • WpPart
    Parts 24
هەندێک برین هەن، لەگەڵ تەمەندا گەورە دەبن نەک ساڕێژ... ئانا، کچە شۆخەکەی گەڕەکی وەزیرانی هەولێر، لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا و لەناو ئاهەنگێکی بازرگانی گەورە لە تورکیا، ڕووبەڕووی ئەو ڕابردووە دەبێتەوە کە پێی وابوو بە تەواوی لەبیری کردووە. بینینی دیمەنێک لەو ئاهەنگەدا، و دەرگای ڕابردووەیەکی کۆن و بەئازاری تەمەنی ١٨ ساڵی بەسەردا دەکاتەوە؛ عەشقێکی نیوەچڵ و بەڵێنێک بۆ شوونەکردنی بەڵام ئەمە تەنها سەرەتای یارییەکەیە. لە شاری وان، حەیدەری ئامۆزای، لەناو ژیانە بازرگانییە گەورەکەیدا ڕووداوێک چاوەڕێی دەکات کە خەریکە بناغەی خێزانەکەی هەڵدەتەکێنێت. لە نێوان تورکیا و هەولێر و واندا، تۆڕێکی ئاڵۆز لە پەیوەندیی خێزانی، نهێنییە شاردراوەکان، و دوو خوشکی بیانی هەن کە ژیانی هەمووان سەرەوژوور دەکەن. ئایا ئانا دەتوانێت لەم داوی ڕابردووە ڕزگاری بێت، یان چارەنووس پلانێکی تری بۆ ئەو و حەیدەر داناوە؟ ئانا&حەیدەر .................. چیرۆکێک دەربارەی خۆشەویستی _رابردو_بازرگانی_منداڵ_ چیرۆکیکی تری کوردیم
هێزی لەیلا و هەڵۆ (تەواوکراوە) by mamlakaty_xanm
mamlakaty_xanm
  • WpView
    Reads 14,661
  • WpVote
    Votes 2,815
  • WpPart
    Parts 30
چيرۆکێک دەربارەی (خۆشەویستی_پەشیمانی_خیانەت_ئازار_عەشيرەت) . . . . . . باپیری هەڵۆ باپیری لەیلا هاوڕێن بەهۆی ئەوەی یەکتریان زۆرر خۆشدەوێ بڕیار دەدەن کە پەیوەندی خزمایەتی دروستکەن ئەویش 'یاد'برای لەیلا و ئامۆزاکەی هەڵۆ'ڕاز' بخوازێ لەکاتێکداا هەڵۆ ئاشقی ئامۆزاکەی خۆیەتی و خۆشەویستن بەلام ڕاز خیانەت ئەکاو هاوسەرگیری لەگەڵ یاد دەکات؟ یاخود چی ڕودەدات کاتێک لەیلا بانگێشتی ئاهەنگی زڕ براکەی دەکرێ دەڕوات دوای ماوەیەکی زۆۆرر لەیلا بە چاوی بە خێزانەکەی دەکەوێ و دوای ماوەیەکی زۆررر هەڵۆ دوبارە لەیلا دەبینێتەوە؟لە کاتێکدا لەیلا وازی لە هەموو کەسێک هێنا بوو بە هیچ شێوەک ناو نازناوی خێزانەکی بەکار نەهێناوە؟ لەیلا ئەوکچەی کە هەر لە منداڵیەوە بێناز بوە هەر لەتەمەنی ١٨ساڵیەوە وازی لە خێزانەکەی هێناوە! یان وا با شتر بڵین ئەوان وازیان لێ هیناوە چی رودەدات؟ ئایا ئەو هاوسەرگیرییەی یاد و ڕاز دەبێتە هۆی چی؟ . . . .لەیلا&هەڵۆ . . بیرۆکەی سینارۆ:٢ی٣ی٢٠٢٦ کاتی بڵاو کردنەوەی:٨ی٤ی٢٠٢٦ کاتی تەواو بونی:٢٦ی٥ی٢٠٢٦