r0m4n_p4rtiz4n
- Reads 805
- Votes 145
- Parts 26
پێشەکی چیرۆک:
ڕەنگە هەموومان بزانین کە مەبەست لە (ISIS) چییە ، گروپێکی تیرۆرستی داعش کە لە ساڵی ٢٠١٤سەری هەڵدا و خەڵکییان کۆ کردەوە تا بەیعەت بدەن بە گروپە تیرۆرستییەکە و خەڵکی بێ تاوانی زۆر بکوژن.
داعش : شوێنی سەرهەڵدانی دەگەڕێتەوە بۆ سوریا لە ساڵی ٢٠١٤ دا کە زۆرێک لە خەڵکی بە ناوی جیهاد کردن و دینی ئیسلام کەوتنە کوشتن و بڕینی زۆرێک لە خەڵکە بێ تاوانەکان لە هەموو جیهاندا کە زیاتر (سەربڕین)یان پەیڕەو دەکرد.
«ئێستاش هەڵدەستین بە پێشکەش کردنی چیرۆکێکی تایبەت بە داعشەکان و کارەکانیان»
(ساڵی ٢٠١٥ کچێک دەبێت بە ناوی یارا , کە تەمەنی ١٨ ساڵە خەڵکی کوردستانە و خۆی و خێزانەکەی لە سلێمانی نیشتەجێن ، بەڵام لە ڕاستیدا خۆیان خەڵکی شاری کەرکووکن، خزم و کەسوکاری زۆریان هەیە لەشاری کەرکووک بۆیە بۆ مەبەستی سەردانی خزمێکیان ڕوو لە شاری کەرکووک دەکەن. لەڕێگادا هەتاوەک و ئەوکاتەی دەگەنە شارەکا توشی کێشەی زۆر دەبن بەهۆی گروپە تیرۆریستییەکانی داعش}
{..."جیهادی جۆن" نازناوی محەمەد ئیمۆزی (1988-2015) بوو، چەکدارێکی دەوڵەتی ئیسلامی بەریتانیا-کوەیتی (داعش) ناسراوە و بە دەرکەوتنی لە ڤیدیۆکاندا ناسراوە کە سەربڕینی ڕۆژنامەنووسانی ڕۆژئاوایی و کارمەندانی فریاگوزاری پیشان دەدات. جەلادێکی دەمامکدار بوو و لەهجەی بەریتان