asoly_choi
- Reads 1,486
- Votes 246
- Parts 20
لە ساڵی ٢٠٢٥، ئەو تەنها سێبەرێک بوو لەناو مژاوی خەیاڵەکانمدا بەڵام لێرە.. لەناو بۆنی گوڵەباخەکانی کۆشک و دەنگی زرینگەی شمشێرەکان، ئەو ڕاستی بوو. چاوەکانی هەمان ئەو چاوانە بوون کە لە ئاوێنەی ژوورەکەمدا دەمبینین، بەڵام ئەمجارە ئەو لەبەردەمم وەستاوە وەک پاسەوانی ژیانم، نەک تەنها خەیاڵێک. هەموو شتێک لە شوێنی خۆی بوو تا ئەوکاتەی تۆم ناسی چاوەکانتم بینی نوقمی خەیاڵ بووم چارەنووسمان چی بۆ دیاری کردووین بەیەک گەیشتنمان یان تەنها خەیاڵ کردنمان لەگەڵ یێک؟ چی ئەگەر هەموو شتێک تەنها خەیاڵی خۆم بووبێت؟