Shahinaz-JQ
لە نێوان یادەڪاندا، هەندێك هەن ڪە هەرچەندە ڪات تێدەپەڕێت، بەڵـام دڵ ناوەستێت لە بیرڪردنیان..
یادێڪی غەمگین هەمیشە وەك سێبەرێك دەمێنێتەوە لەگەڵمان، هەر وەڪو چۆن دایڪی هەر شەهیدێڪی نیشتیمان تینووی باوەشێڪی ڕۆڵە شەهیدەڪەیەتی،
هەر وەڪو چۆن هەر بەجێماوێڪی شاڵاوی ئەنفالەڪان بە حەسرەتی بۆ جارێڪیش بینینەوەی خێزانە وون بووەڪەیەتی، عاشقێك لە ڕێبواری بە خەیاڵی مەعشووقەڪەیەوە ڕێ دەڪا، یانیش گوڵێڪی نێو بیابان بە یادی دڵۆپێك ئاوەوە هەموو ڕۆژێڪی تێدەپەڕێنێ،
بەڵێ هەندێك یاد و حەسرەت شوێنێك لە ناو ناخماندا دروست دەڪەن ڪە هیچ ڪەسێك ناتوانێت پێی بگات..
ئەم چیرۆڪە باس لە جوداییەك دەڪات ڪە ڪۆتایی نییە..
لە یادێڪدا ڪە هەرچەندە ڪات تێدەپەڕێت، بەڵام هێشتا زیندوون و لە دڵـانێڪدا ڪە فێر بوون چۆن لە نێو غەمدا بژین.
ئەگەر هەستت بە وشەڪانی ناخی ڪەسە بێدەنگەڪان ڪرد، ئەگەر دڵت یەڪجاریش بە یادێڪی بێ ڪۆتا شڪێندراوە و لە واقیع ڕات ڪردووە بەهۆی نەبوونی ڪەسێك لە ژیانتدا،
ڪەواتە ئەم چیرۆڪە بۆ تۆیە ..
.
لە ڕاستییەوە وەرگیراوە ..
دەست پێڪی نووسین ؛ ٣٠\٣\٢٠٢٦
ڪۆتایی ؛ ...؟