Never click suspicious links
Reminder: Wattpad will never ask for passwords, payment information, or other sensitive account security details.
بەرهەمەکانی ڕایەڵ🕯️،
7 stories
هەڵەوینی خوێناوی~ by Rayal-Staff
Rayal-Staff
  • WpView
    Reads 31
  • WpVote
    Votes 6
  • WpPart
    Parts 1
هەموو شتێک لە 31ی تشرینی یەکەمی 1990دا دەستی پێکرد شەوێکی سارد و تەمومژاوی لە شارۆچکەیەکی ئیتاڵیا لونا کچێکی گەنجی تەمەن 18ساڵ لەگەڵ هاوڕێکانیدا بۆ یەکەمجاربڕیار دەدەن بۆ کۆکردنەوەی شیرینی هەڵۆوین بچنە دەرەوە بەڵام گەمژەیی و سەرکێشیی شەوەکە قاچیان دەکێشێتە بەردەم کۆشکە ترسناکەکەی سەر گردەکەئەو شوێنەی کە پیاوە نامۆ و گۆشەگیرەکەی شارۆچکەکە تێیدا دەژی~ ناوی نوسەر:~زیلە کاتی بڵاوبوونەوەی:~15ی حوزەیرانی2026 کاتی تەواوبوونی:~نادیارە 🌱⭐~
﮼ دڵێک لە نێو خوێندا  by Rayal-Staff
Rayal-Staff
  • WpView
    Reads 330
  • WpVote
    Votes 82
  • WpPart
    Parts 6
نزیکبوونەوە هەمیشە واتای ئارامی نییە .. هەندێک جار دەبێتە دەستپێکی شتێک کە ناتوانیت لێی دەربچیت. ‌و کاتێک دڵت بە شتێک دەبەستیت کە نایناسی پرسیارێک تەنها دەمێنێتەوە:- ئایا هەموو شتێک وەک ئەوەی پیشان دەدرێت ڕاستە؟؟ لەو کاتەی هەست دەکەیت شتێک بەهێواشی دەچێتە ناو ژیانت، بێ ئەوەی بزانیت لەکوێوە هاتووە؟ یان بۆچی.؟ هەموو شتێک وەک خۆی دەردەکەوێت ، بەڵام لە ژێر ئەو ئاساییەدا نهێنییەک هەیە کە هێواش هێواش خۆی پیشان دەدات ! لە نێو چاوە ساردەکانی ماکس نهێنیەک هەبوو کلارا هەرگیز هەستی پێنەکردبوو .. کلارا ~ ماکس بەرواری بڵاوکردنەوە:- 6/4/2026 ‌~ ژانەر:- ترسناک ~ هەستبزوێن ~ ڕۆمانسی ~ دارک نووسەر:- فرە مافی بیرۆکەی ئەم چیڕۆکە دەگەڕێتەوە بۆ خودی نوسەر « فرە »
بـــێ تـــۆ بەڵـام لـەنـاو تــــۆ♦️,, by Rayal-Staff
Rayal-Staff
  • WpView
    Reads 61
  • WpVote
    Votes 11
  • WpPart
    Parts 2
کورتەی چیرۆکەکە: "فیۆنا کچێکە کە لە ڕۆژدا ژیانێکی ئاسایی هەیە، بەڵام شەوان لەگەڵ دەنگێکی ناوەوە دەژیت کە هێواش هێواش دەست بەسەر مێشکی و دڵیدا دەگرێت. ئەو دەنگە کە لە ناخی خۆیدایە، ڕاستییەکی تاریک پیشان دەدات کە پەیوەندی بە ڕابردووی خۆی هەیە-ڕووداوێکی ترسناک کە دانیاڵی تێیدا لەدەست دا. لە کۆتایدا، فیۆنا دەزانێت کە ئەو شتەی لێی دەترسێت لە دەرەوەیە نیە، بەڵکو لە ناو خۆیدایە؛ بیرەوە و خەیاڵێک کە هەرگیز جێی ناهێڵێت." نوسەر : ئینۆلاا کاتی بڵاو کردنەوە : 2025/4/5 کاتی کۆتای هاتن : دیاری نەکراو ژانەر : نیهێنی، رۆمانسی ، خەمناک ،درامای ، هەست بزوێن، خەیاڵی،.. تێبینی : لەکاتی هەبوونی چاپتەری دیاریکراو لە ڕۆژانی «یەکشەمان» دادەنرێت. هیوادارم چێژی لێببین باشترینی خۆم پێشکەش بە دیدەی ئێوەی خوێنەر کردووە..🌤️
کۆتا وێستگەی تەمەن | kurdish by Rayal-Staff
Rayal-Staff
  • WpView
    Reads 146
  • WpVote
    Votes 24
  • WpPart
    Parts 4
بەناوی خوای گەورە من ئیرینا ئەندام لە ستافی ڕایەڵ "کۆتا وێستگەی تەمەن" یەکەم بەرهەمی من دەبێت لەگەڵ ستافە جوانەکەمان هیوادارم باشترین پێشکەش بەئێوەی ئازیز بکەم🕯️. | کورتەی چیرۆک | لە شەقامە دێرین و مێژووییەکانی فلۆرەنسـ'ـی ئیتاڵیا، لانکەی هونەر و ڕۆشنبیری ئەوروپا و جیهان. شارێک پڕاو پڕ لەجوانی هەر بستێک دەڕۆیت گوێت لە ئاوازی جیاوازی کەمانچە و ئامێرە مۆسیقییەکان دەبێ، کچێکی جوان هەیە بە ناوی " کاترینا دی لوکا " تاقانەی خێزانی دی لوکایە، لەژوورێکی ساردا دیلدەکرێت لەلایەن باوکە دڵڕەقەکەیەوە، کە دەیەوێت خەونە بەدی نەهاتووەکانی خۆی بە کچە هەرزەکارەکەی بەدی بهێنێت، چیتر شەقامەکانی فلۆرەنس ڕێگەیەک نین بۆ ژیان، بەڵکو تونێلێکن بۆ هەڵهاتن. ناو : ئیرینا بەرواری دەستپێک : ٣/٤/٢٠٢٦ بەرواری کۆتایهاتن : نادیار ژانەر : ئاڵۆز-خەمناک-درامی ژ.م چاپتەر : دیاری نەکراو تێبینی : لەکاتی هەبوونی چاپتەری دیاریکراو لەڕۆژانی «هەینی» چاپتەری نوێ بڵاودەکرێتەوە. "ساتێک دێت کە براوەترین کەسی شارەکە، خۆی لەبەردەم کۆتا وێستگەی تەمەن دەبینێتەوە".
﮼نەمری لە کاتژمێر پێنج و پێنج خولەک by Rayal-Staff
Rayal-Staff
  • WpView
    Reads 322
  • WpVote
    Votes 50
  • WpPart
    Parts 4
«..درزێکی گەورە لە نێوان جیهانی مرۆڤەکان و ئەو تاریکییەی کە خوێنمژەکان تێیدا دەژین، دروست بووە. جیهانی مرۆڤەکان خەریکە لەژێر قورسایی مێژوویەکی نەفرەت‌لێکراودا نوقم دەبێت. 'کڵاودیا ڤالێریان' تەنها لێکۆڵەرێک نییە کە بەدوای ڕاستیدا بگەڕێت؛ ئەو تاقە کەسەیە کە دەمارەکانی، کلیلی داخستنی ئەو دەروازە خوێناوییەیە. بەڵام لە ناوەڕاستی ئەو وێرانکارییەی کە جیهانی گرتووەتەوە، کڵاودیا ڕووبەڕووی ترسناکترین ململانێ دەبێتەوە: ململانێی لۆژیکە پۆڵایینەکەی لەگەڵ لێدانی دڵێک کە چیتر لە هی خۆی ناچێت. ئایا ئەو واژۆیە بۆ پاراستنی جیهان دەکات، یان بۆ عەشقێکی تاریک کە لە هەموو لۆژیکێک بەهێزترە؟ چونکە لە کۆتاییدا، هەندێک پەیماننامە بە مەرەکەب نانووسرێنەوە... بەڵکو بە نەمرییەک دەست پێ دەکەن کە نرخی هەموو جیهانە.»
پـــەیــکـــەرە زیــنـــدووەکــە | 𝑻𝒉𝒆 𝑳𝒊𝒗𝒊𝒏𝒈 𝑺𝒕𝒂𝒕𝒖𝒆 ๑ by Rayal-Staff
Rayal-Staff
  • WpView
    Reads 312
  • WpVote
    Votes 61
  • WpPart
    Parts 6
️ السَّلَاْمُ‌ ‌عَلَیْکُم‌ ,, منـ، فلۆنا یەڪەم چیڕۆڪم لە ستافی ڕایاڵ هیوادارم باشترینی خۆم پێشکەش کردبێت بۆ ئێوەی خوێنەر..🎻~ تێبینی: لە کاتی بوونی چاپتەری نوێ ڕۆژانی شەممە پۆست دەرێت. کورتە : "لە هەر کوێیەک بیت، چارەنووس وەک سێبەرێکی بێدەنگ دەست بە داوێنتا دەگرێت... بەڵام ئاخۆ ئەمە سێبەری ناخی خۆتە، یان هەبوونێکی تر کە لە تاریکیدا چاوەڕێت دەکات؟ ​لە نێو جەرگەی دڵی نەمسای پڕ لە ئاواز و مۆسیقادا، کچێکی غەمگین بەڵام یەکجار شیرین بە ناوی 'هانا دی سباستیان' پەناگەیەک بۆ ڕۆحی ماندووی دەدۆزێتەوە. هانا، کە ڕۆژانێک مامۆستای زانکۆ بوو لە ئەڵمانیا، لە ژێر قورسایی هەزارەها یادگاریی تیژ و تاڵدا ڕادەکات و بڕیار دەدات هەرگیز سەیری پشت سەری خۆی نەکاتەوە. ئەو لە نەمسا دەبێتە کچە بۆکسێنەرێکی کارامە؛ مشتەکۆڵەکانی دەکاتە قەڵغانێک بۆ شاردنەوەی شکاوی و ناسکیی ناخی. ​بەڵام ژیان کایەیەکی سەیرە؛ کاتێک زنجیرەیەک ڕووداوی کتوپڕ پەلکێشی دەکەن بەرەو ئیتاڵیای پڕ لە سۆز، هونەر و پەیکەری زیندوو، تەلیسمی بێدەنگییەکەی دەشکێت. لەوێ، لە نێوان شەقامە کۆنەکان و ئاوازی باراندا، چارەنووس بە تفەنگێکی پڕەوە چاوەڕێی دەکات... گەشتێک کە ژیانی هانا بۆ هەمیشە لە مەرگ و تەنیاییەوە، بەرەو لوتکەی هونەر، جوانی و عەشقێکی تەمومژا