nilaa000
- Reads 6,019
- Votes 1,416
- Parts 39
تەمەنێکە لە تاریکیی بێدەنگیدا دەژیم؛ جیهانێک کە تێیدا وشەکانم لە گەروومدا کۆچ دەکەن و تەنیا لەسەر ڕووبەری سپیی تابلۆکانم نیشتەجێ دەبن. وابەستەی ڕابردوویەک بووم کە دەنگمی لێ سەندمەوە، هاتوومەتە ئەم کەنارە سارد و باراناوییە تا لە گۆشەگیریی خۆمدا بمرم... بەڵام نەفرەتی ئەم گوندە، پیاوێکی خستە سەر ڕێگام کە بێدەنگییەکەی لە هی من تاریکتر و قووڵتر بوو.
دیار... پیاوێک لە ڕەگەزی تەم و تەمومژ، خاوەنی کۆشکێک کە دەرگا قفڵدراوەکانی چاوەڕوانی هاوارێکیان دەکرد. هەموان لێی دەترسان و وەک پەڵەیەکی ڕەش دەیانبینی، بەڵام فڵچەی وێنەکێشانی من، لە پشت ئەو ڕوخسارە ساردەوە، ڕۆحێکی ماندوو و قوربانییەکی شاردراوەی دەخوێندەوە.
ئێستا لە نێوان تەڵەی گومانێکی کوشندە و عەشقێکی بێدەنگدا وەستاوم. لێرەدا، لەم بارانە بێبڕانەوەیەدا، تەنیا یەک ڕێگا ماوە: ئایا مەتەڵی پشت دەرگا قفڵدراوەکانی ئەو هەردووکمان نوقمی مەرگ دەکات، یان عەشقەکەی دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە پاش ساڵانێک لە ماتەم... دڵم یاخی بێت و ڕۆحم هاوار بکات؟"