🟤
6 stories
هەر دێڕێکی ڕێکەوتدار  by __KwrdsaZ
__KwrdsaZ
  • WpView
    Reads 230
  • WpVote
    Votes 51
  • WpPart
    Parts 2
"ڕێکەوت، زمانی شاراوەی قەدەرە کاتێک نایەوێت بە ڕوونی قسە بکات". مرۆڤ بە درێژایی بوونی لە ناو بازنەیەکی داخراوی پلانەکانیدا دەخولێتەوە وا دەزانێت ئەو هێڵانەی بە مێشک کێشاونی نەخشەی ڕاستەقینەی ژیانین. لەو شوێنەی کە عەقڵ دەوەستێت و زمان توانای دەربڕینی نامێنێت قەدەر پەنا دەباتە بەر شێوازێکی تری ئاخاوتن شێوازێک کە ئێمە ناوی دەنێین 'ڕێکەوت'. ڕێکەوت بەرجەستبوونی ئەو دەنگە بێدەنگەیە کە لە پشتی پەردەی گەردوونەوە جڵەوی کات و شوێن دەکات،ئەو ڕێکەوتە لە شەقامە ساردەکاندا لە کزەبای پاییزدا و لە نێوان لاپەڕەی کتێبەکاندا حەشار دراوە ،لێرەوەیە کە قووڵترین وەرچەرخانی مرۆڤ ڕوودەدات هەر کەسێک لە ژیانیدا قەدەر زمان بگۆڕێ بۆ ڕێکەوت ئەوا چیتر ئاسایی نییە دەگۆڕێت بۆ ڕێکەوتدار. کەسی ڕێکەوتدار ناسنامە و وەسفی بوونی لە خودی ئەو ڕێکەوتە نادیارانەوە وەردەگرێت کە بەسەریدا دێن چیتر چرکەکانی ژیانی بێگیان نین بەڵکو دەبنە دێڕی شیعرێک کە تێیدا هیچ پێکدادانێک بێ مانا نییە و هیچ لادانێکیش بێ مەبەست نییە. چونکە لە کۆتاییدا بۆ کەسێکی ڕێکەوتدار هەر دێڕێکی ڕێکەوتداری قەدەر خاڵێکە بۆ سەرەتای گەردوونێکی نوێ لە تێگەیشتن. لێوە پڕ و گۆشتنەکانی لە بێدەنگیشدا، وەک ئەوە وابوون خەریکی گێڕانەوەی شیعرێکی کۆنی کوردی بن.
داگیرکەر و کەرامەتدار by onnerra
onnerra
  • WpView
    Reads 1,323
  • WpVote
    Votes 237
  • WpPart
    Parts 9
کاتێک کەرامەت دەبێتە نێچیری توندوتیژی لە جیهانێکدا کە تێیدا هێز یاسایە و بەزەیی تەنها خەیاڵێکی دوورە، ململانێیەک لە نێوان دوو جەمسەری دژ بەیەک سەرهەڵدەدات داگیرکەرێک کە تەنها خاکی نەگرتووە، بەڵکو دەیەوێت ڕۆح و جەستەی مرۆڤەکانیش بکاتە موڵکی خۆی، و کەرامەتێک کە لە ناو جەرگەی ئازار و ڕسوابووندا، هێشتا سەری بۆ هیچ توندوتیژییەک دانەواندووە. ئەمە چیرۆکی ئەو ساتانەیە کە تێیدا ئارەزوو و ڕق هێندە تێکەڵ دەبن، چیتر جیاکاری لە نێوانیاندا نامێنێت. چیرۆکی ئەو برینانەی کە بە چەقۆ لەسەر جەستە جێدەمێنن، بەڵام ئازارەکەیان هەتا قووڵایی ڕۆح دەبڕێت. لێرەدا، مەرگ سادەترین ڕێگەیە بۆ ڕزگاربوون، بەڵام جەنگە ڕاستەقینەکە لەوەدایە کە چۆن بتوانیت لە ژێر سایەی دڕندەیەکدا کە تەنها زمانی خوێن تێدەگات، پارێزگاری لەو دوا پشکۆیەی مرۆڤایەتیت بکەیت کە ناوی کەرامەتە. لە نێوان دوکەڵی جگەرە و بۆنی بارووت، لە نێوان هاوارە بێدەنگەکان و هەناسە بڕکێی ئارەزووە توندەکان، یارییەک دەست پێ دەکات. کە تێیدا هیچ کەسێک بێبەری نییە. ئایا مرۆڤ دەتوانێت ئەو کەسەی خۆش بوێت کە داگیکەری ژیانیەتی؟ یان ئایا تۆڵە دەتوانێت ئەو کەرامەتە بگەڕێنێتەوە کە بە پارەی سوکایەتی کڕدراوە؟ ئەمە گەشتێکە بۆ ناو دۆزەخی ئارەزوو... جەنگێکە بۆ مانەوە
کچی ناو تابلۆکە✓ by x1_liyo4
x1_liyo4
  • WpView
    Reads 29,177
  • WpVote
    Votes 4,743
  • WpPart
    Parts 27
کورتە: باسی کچێک دەکات بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی و خوێندنەکەی ناچاردەبێت لەگەڵ هونەرمەندێکی بەتوانای وێنەکێش کاربکات بەکێشانی وێنەی ڕوخساری و دانانی لە پێشانگا بەڵام چیدەبێت کاتیک پیاوێکی بێهەست و دڵڕەق بەیەکەم بینینی تابلوی کچەکە بڕیارێک دەدات من تۆڵەت لێدەکەمەوە تائازار بچێژیت وەک چۆن تۆ وات کرد بیچێژم من پەشیمانم من لەبەر ئازارەکانی خۆم ئازارەکانی ئەوم نەبینی من نەمدەزانی ئەولە ئازاردا گەورە بووە سێرین: تۆ منت لەبتر منداڵ دەوێت؟ لیۆنارد: تۆ هەرێشتا ئەو کوڕەت خۆش دەوێت؟ ئێمە هەرچەندە هەوڵبدەین ڕێگەکانمان ناچێتەسەریەک ئێمە بۆیەکتری دروست نەکراوین ئەگەر یەکتریشمان خۆشبوێت (x1.liyo4) ناوی نوسەر تۆڵەکردنەوە*توندوتیشی*خۆشەویستی
ڕەش پــۆشــەکــەم✔️ by Shavdonev
Shavdonev
  • WpView
    Reads 9,951
  • WpVote
    Votes 1,544
  • WpPart
    Parts 16
مخابن مردن تۆی لێ سەندم چاوڕەشەکەم وەلێ مایەوە ئەشقی هەمشەیی نەمرت تۆ بە جلی ڕەنگاوڕەنگم تێکەوتی وەلێ من بە ڕەشپۆشیت تێکەوتم تۆ بە قسەی ساردت دڵمت بڕی وەلێ من بە قسەی سادە دڵتم برد چی ڕوودەدات کاتێک کچێکی زانینخواز و کوڕێکی بێ گرنگی دان و ژیان ڕەش ڕووبەڕووی یەک دەبنەوە؟! ♡~♡ چیرۆکێکی بیانیە و دوورە لە کەیپۆپ بیرۆکەی و نوسینی خۆمە بەهیوای بەدڵبوون♡ دەستپێک : 27/6/2023 کۆتای : 16/9/2023
زۆرداری by __KwrdsaZ
__KwrdsaZ
  • WpView
    Reads 24,033
  • WpVote
    Votes 3,648
  • WpPart
    Parts 25
خێزان گرینگە ؟ گەر لە من بپرسیت دەڵێم خێزان هەموو شتێکە . بەڵام بۆ هەموو کەسێک وایە ؟ چی دەربارەی کچێکی تازە پێگەشتوو کە تەنها ئاواتی بەدیهینانی خەونەکانیەتی بەڵام شیرینەکەم ژیان وەک یەک نیە بۆ هەمووان شتەکان دەگۆڕدرێن بە پێی کات نا بەڵکو خودی کەسەکانن دەگۆڕێن ... بۆ ئەوەی خەمبار نەبێت پێویستە خەم نەخۆیت بۆ ئەوەی تەندروست بیت پێویستە ئاگەداری خۆت بیت بۆ ئەوەی سەرکەوتو بیت پێویستە هەوڵ بدەیت بۆ ئەوەی بمێنیتەوە پیویستە بەرگە بگریت بۆ ئەوەی پێبکەنیت پێویستە نەگریت ... چیرۆکێکی کوردی کە باس لە زۆرداری دەکات ئایا ئێمە لە وشەی زۆرداری گەیشتوین ؟
|| جاسووس ||✔️ by Saya_Nuri
Saya_Nuri
  • WpView
    Reads 85,975
  • WpVote
    Votes 14,100
  • WpPart
    Parts 38
A Kurdish Romance Thriller. کـــەیڵا کچێکی سلۆڤاکی تەمەن ١٨ ساڵە کە توشبووە بە نەخۆشییەکی تا ڕادەیەک دەگمەن بەناوی: ‏HHT. کچێکی بچووکە کە هیوای گەورەی هەیە، تەنانەت لەگەڵ ئەو نەخۆشییە سەختەشدا هەوڵ دەدات ژیانی بە سادەیی بهێڵێتەوە و خەم لە حاڵی خۆی نەخوات و بەردەوام بێت لە ژیان. هەموو شتێک دەگۆڕێت کاتێک لە ناکاو شەوێک کەسێکی نـــامۆ و نەناسراو لە ڕێگەی ئینتەرنێت بە قسەی ڕەق و بێ ڕێزی کردن و گاڵتە پێکردنێکی ناشرین دێتە ژیانی. نووسەر: سایە نوری. هەموو مافەکانی دەگەڕێتەوە بۆ من وەک نووسەری ئەم چیرۆکە. ماندوو بووم بە داڕشتن و نووسینی ئەم بەرهەمەم هەر وەک هەموو بەرهەمەکانی ترم، لەبەر ئەوە، بردنی بیرۆکەی چیرۆک و تەنانەت بردنی هەر وردەکارییەک دەربارەی چیرۆکەکەم، یان بڵاوکردنەوەی لە هەر تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بە هەموو جۆرێک ڕێگە پێنەدراوە❌. تکایە لەگەڵ مندا وەک ڕێزێک بیپارێزن!