somully
پێشەکی
هەندێک ڕاستی هەن کە بە مردنی خاوەنەکەیانیش نامرن هەندێک نێهێنی هەن کە ساڵانێک لە ژێر تۆزی کاتدا دەشاردرێنەوە بەڵام ڕۆژێک دێت و بە هێزترین شێوە دەگەڕێنەوە
کاتێک «لونێتا» دایکەکەی لەدەست دەدات پێی وابوو تەنها خەمێکی گەورەی بەجێماوە بەڵام کتێبێکی کۆن و چەند دێڕێکی خوێناوی ڕابردوو دەرگایەک بۆ جیهانێکی تاریک دەکەنەوە جیهانێک پڕ لە درۆ، خیانەت ڕق، تۆڵە و نێهێنییەکان
بۆچی دایک ناوی ڕاستی خۆی شاردبووەوە؟ ئەو کەسانە کێن کە ساڵانێکە لە تاریکییەوە چاودێری ژیانیان دەکەن؟ و بۆچی ڕابردووی دایک هێشتا ئامادە نییە بمرێت؟
لە نێوان سۆز و ڕق خۆشەویستی و تۆڵە لونێتا ناچار دەبێت ڕێگایەک هەڵبژێرێت ڕێگایەک کە لە کۆتاییدا یاخود ڕاستی ئاشکرا دەکات، یاخود هەموو شتێکی لێدەست دەدات
چونکە هەندێک ڕابردوو کاتێک دەگەڕێتەوە تەنها بۆ یادکردنەوە ناگەڕێتەوە بەڵکو بۆ وێرانکردن دێت
هەموو. مافێک بۆ نووسەر: somuly
دەستپێک: 15/6/2026
کۆتایی :؟