ittzpayam
"کاتێک کچێکی بێتاوان و شۆخوشەنگی وەک 'شۆخان'، دوای مردنی باوکی و دەرکردنی لە ماڵەکەی، دەبێتە خزمەتکاری کۆشکی گەورە و سامناکی عەشیرەتی هەرکیان، وا دەزانێت گەورەترین دۆزەخی ژیانی دەست پێکردووە. لە ناو ئەو کۆشکە پڕ لە پیلان و ڕقەدا، پورە دڵڕەقەکەی ئاغا و کچە لوت بەرزەکەی ژیانی لە شۆخان دەکەنە جەهەننەم. بەڵام ترسناکتریین شت لەو کۆشکەدا، تەنها دڵڕەقیی پورەکەی نییە... بەڵکو بوونی 'شێرزاد بەگ'ە؛ جێگرەوەی گەنج و قۆز و چاونەترسی ئاغا، پیاوێک کە چاوە بازەکانی تەنها ساردبوونی لێ دەبارێت و هەمیشە بە توندی و بێبەزەیییەوە حەزابی شۆخان دەدات. شۆخان وا دەزانێت شێرزاد ڕقی لێیەتی وەک خزمەتکارێکی بێبایەخ سەیری دەکات، بەڵام ئایا لە پشتی ئەو ڕوخسارە بەردین و ساردەی ئاغاوە چی شاراوەتەوە؟ ئایا ئەم کۆشکە دەبێتە گۆڕستانی شۆخان، یان زیندانێکی پڕ لە نهێنی؟"