elhamuh
هەندێک بڕیار هەن مرۆڤ بۆ خۆی نایاننوسێتەوە بەڵکو ژیان بەسەریدا دەسەپێنێت دەڵێن مرۆڤ تەنها یەکجار دەژیبەڵام من ئامادە بووم هەزاران جار بمرم... تەنها لەبەر تۆ
=============
ئەمە چیرۆکی ئەو کچانە نییە کە چاوەڕێی شازادەیەک بن ڕزگاریان بکات بەڵکو چیرۆکی ئەو دڵانەیە کە لە ناوەڕاستی تەمومژدا یەکتری دەدۆزنەوە لەو شوێنەی کە عەقڵ دەڵێت بوەستەبەڵام دڵ هاوار دەکات و دەڵێت هەموو شتێک دەکەم، تەنها لەبەر تۆ
========
کاتێک ڕابردوو دەبێتە بەربەست و داهاتووش نادیارە، ئایا عەشق دەتوانێت هەموو شتێک ڕاست بکاتەوە؟ یان قوربانیدان دەبێتە کۆتایی هەموو شتێک؟
=====
کە شەو دادێ و خەیاڵت دەبێتە میوانم
تۆ دەبیتە تاقە هیوای ئەم دڵە شێتانەم
گەردوونیش بوەستێ و دنیا بێتە کۆتایی
هەر جێت لەناو بیلبیلەی چاوی گریانم
=====
بەروار: 2024
﮼ڕومەیسا