Browse
Community
Write
Try Premium
Log in
Sign Up
Log in
We've updated our Content Guidelines.
Review the latest guidelines to keep sharing stories safely.
Got it
Learn more
Taybat"💝
onnerra
1 story
WpLike
Like
WpFacebook
WpXTwitter
WpPinterest
WpTumblr
هەر دێڕێکی ڕێکەوتدار
__KwrdsaZ
WpView
Reads 244
244
244
WpVote
Votes 53
53
53
WpPart
Parts 2
2
2 parts
"ڕێکەوت، زمانی شاراوەی قەدەرە کاتێک نایەوێت بە ڕوونی قسە بکات". مرۆڤ بە درێژایی بوونی لە ناو بازنەیەکی داخراوی پلانەکانیدا دەخولێتەوە وا دەزانێت ئەو هێڵانەی بە مێشک کێشاونی نەخشەی ڕاستەقینەی ژیانین. لەو شوێنەی کە عەقڵ دەوەستێت و زمان توانای دەربڕینی نامێنێت قەدەر پەنا دەباتە بەر شێوازێکی تری ئاخاوتن شێوازێک کە ئێمە ناوی دەنێین 'ڕێکەوت'. ڕێکەوت بەرجەستبوونی ئەو دەنگە بێدەنگەیە کە لە پشتی پەردەی گەردوونەوە جڵەوی کات و شوێن دەکات،ئەو ڕێکەوتە لە شەقامە ساردەکاندا لە کزەبای پاییزدا و لە نێوان لاپەڕەی کتێبەکاندا حەشار دراوە ،لێرەوەیە کە قووڵترین وەرچەرخانی مرۆڤ ڕوودەدات هەر کەسێک لە ژیانیدا قەدەر زمان بگۆڕێ بۆ ڕێکەوت ئەوا چیتر ئاسایی نییە دەگۆڕێت بۆ ڕێکەوتدار. کەسی ڕێکەوتدار ناسنامە و وەسفی بوونی لە خودی ئەو ڕێکەوتە نادیارانەوە وەردەگرێت کە بەسەریدا دێن چیتر چرکەکانی ژیانی بێگیان نین بەڵکو دەبنە دێڕی شیعرێک کە تێیدا هیچ پێکدادانێک بێ مانا نییە و هیچ لادانێکیش بێ مەبەست نییە. چونکە لە کۆتاییدا بۆ کەسێکی ڕێکەوتدار هەر دێڕێکی ڕێکەوتداری قەدەر خاڵێکە بۆ سەرەتای گەردوونێکی نوێ لە تێگەیشتن. لێوە پڕ و گۆشتنەکانی لە بێدەنگیشدا، وەک ئەوە وابوون خەریکی گێڕانەوەی شیعرێکی کۆنی کوردی بن.
kurd
chirok
ڕێکەوت
+10 more