تـــــایــــبـــەتـــــەکـــــــــان💗✩․˙·
10 stories
درۆ فێـــرنـــاندێـــز🤍. by luv-lul4a
luv-lul4a
  • WpView
    Reads 72
  • WpVote
    Votes 27
  • WpPart
    Parts 4
بە خیانەت کار ناویان بردم لە کاتێکدا بەدوای خەونەکانم ڕام ئەکرد،،
خوێنی بنەماڵە، دڵی تۆ||✔️ by nilaa000
nilaa000
  • WpView
    Reads 14,122
  • WpVote
    Votes 1,992
  • WpPart
    Parts 28
لەو شەوەوە کە دەنگی تەقەیەک بێدەنگیی گوندەکەی شکاند، ژیانی "نیان" گۆڕا بۆ تەمومژێکی ڕەش. براکەی، کە تەنها پەنا و پشتی بوو، بوو بە بکوژ؛ بەڵام ئەوەی نیانی لەناوبرد تەنها هەواڵی تاوانەکە نەبوو، بەڵکو ئەو بڕیارە بوو کە لە ژووری دیوەخاندا، لەنێوان دووکەڵی جگەرە و دەنگی گڕی پیاوە ماقوڵەکاندا درا. بۆ ئەوەی خوێن نەڕژێت، بۆ ئەوەی تۆڵە کۆتایی بە هەموو پیاوانی بنەماڵەکەیان نەهێنێت، نیان کرا بە "قوربانی". بڕیار درا ببێتە بووکی ئەو ماڵەی کە هێشتا جلی ڕەشیان بۆ کوڕە گەنجەکەیان لەبەردا بوو. ڕۆژی گواستنەوەی، جیاواز بوو لە هەموو کچانی تر. نە دەنگی هەڵپەڕکێ دەهات و نە زەماوەند؛ تەنها بێدەنگییەکی کوژەر. ئەو دەچوو بۆ ماڵێک کە تێیدا نەک وەک بووک، بەڵکو وەک نیشانەیەک بۆ تاوانێکی گەورە سەیری دەکررا. زاواکە، "شوان"، کوڕە گەورەی بنەماڵەی کوژراو، بە چاوێکی پڕ لە ڕق و قینەوە لێی دەڕوانی. شوان لە نێوان وەفاداری بۆ خوێنی براکەی و ئەو کچە بێتاوانەی کە ئێستا لەژێر سەقفی ماڵەکەیدا بوو، لە جەنگێکی ناوەخنی گەورەدا بوو. ئایا نیان دەتوانێت لەناو ئەو هەموو ڕقەدا مانایەک بۆ ژیان بدۆزێتەوە؟ یان دەبێتە پەیکەرێکی زیندوو لە ماڵێکدا کە دیوارەکانی بێزارییان لێ دەبارێت؟
لە نێوان دڵ و نهێنیەکان ||✔️ by nilaa000
nilaa000
  • WpView
    Reads 1,035
  • WpVote
    Votes 290
  • WpPart
    Parts 25
پێشەکی - لە نێوان دڵ و نهێنیەکان هەندێک خۆشەویستی... بە هەست دەست پێناکات، بە مەترسی دەست پێدەکات. هەندێک دڵ... بە وشە نانووسرێن، بە خوێن و نهێنی دەنوسرێن. ئەو شەوەی کە یەکەم جار چاوەکانمان تێکەڵ بوون، من نەمزانی کە تۆ تەنها کەسێکی ئاسایی نیت... و نەمزانی کە دڵم دەکەوێتە ناو یارییەکی تاریک کە تێیدا هیچ کەس بە تەواوی سەلامەت نامێنێت. هیونهو... پیاوێک کە دڵی وەک بەرد سارد بوو، بەڵام لە پشت ئەو ساردییە... نهێنییەکانی هەبوو کە دەتوانن دنیایەک بشکێنن. هاین... کچێک بە دڵێکی پڕ لە هەست، کە نەیدەزانی خۆشەویستی بەرامبەر ئەو پیاوە واتای شتێکی زۆر ترسناکە. لە نێوانیاندا... نەک تەنها خۆشەویستی هەبوو، بەڵکوو تۆڵە، درۆ، ڕابردوویەک کە نامرێت ، و دوژمنانی کە لە سایەکاندا چاوەڕوانن. ئەم چیرۆکە... چیرۆکی ئەوە نیە کە کێ یەکتری خۆشدەوێت. ئەمە چیرۆکی ئەوەیە: کێ بۆ خۆشەویستی... تا کۆتایی دەوەستێت؟ و کێ... لە نێوان دڵ و نهێنیەکاندا ون دەبێت؟
 ئەشقێک کە هاوار دەکات||✔️ by nilaa000
nilaa000
  • WpView
    Reads 7,035
  • WpVote
    Votes 1,514
  • WpPart
    Parts 39
تەمەنێکە لە تاریکیی بێدەنگیدا دەژیم؛ جیهانێک کە تێیدا وشەکانم لە گەروومدا کۆچ دەکەن و تەنیا لەسەر ڕووبەری سپیی تابلۆکانم نیشتەجێ دەبن. وابەستەی ڕابردوویەک بووم کە دەنگمی لێ سەندمەوە، هاتوومەتە ئەم کەنارە سارد و باراناوییە تا لە گۆشەگیریی خۆمدا بمرم... بەڵام نەفرەتی ئەم گوندە، پیاوێکی خستە سەر ڕێگام کە بێدەنگییەکەی لە هی من تاریکتر و قووڵتر بوو. دیار... پیاوێک لە ڕەگەزی تەم و تەمومژ، خاوەنی کۆشکێک کە دەرگا قفڵدراوەکانی چاوەڕوانی هاوارێکیان دەکرد. هەموان لێی دەترسان و وەک پەڵەیەکی ڕەش دەیانبینی، بەڵام فڵچەی وێنەکێشانی من، لە پشت ئەو ڕوخسارە ساردەوە، ڕۆحێکی ماندوو و قوربانییەکی شاردراوەی دەخوێندەوە. ئێستا لە نێوان تەڵەی گومانێکی کوشندە و عەشقێکی بێدەنگدا وەستاوم. لێرەدا، لەم بارانە بێبڕانەوەیەدا، تەنیا یەک ڕێگا ماوە: ئایا مەتەڵی پشت دەرگا قفڵدراوەکانی ئەو هەردووکمان نوقمی مەرگ دەکات، یان عەشقەکەی دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە پاش ساڵانێک لە ماتەم... دڵم یاخی بێت و ڕۆحم هاوار بکات؟"
((پـــابــڵۆ گــــاڤـــی))کۆتای هاتووە by ber4aaa1
ber4aaa1
  • WpView
    Reads 1,397
  • WpVote
    Votes 237
  • WpPart
    Parts 6
یاریزانی بەناوبانگی تۆپی پێ پابڵۆ گاڤی~کچە کوردێکی ئاسای یەکەم چیڕۆکمە لەوات پاد ئەینوسم هیوادارم بەڵتان بێت✔❤️‍🩹🥰
ژن بە ژنی زۆرەمڵێ🤎.(کۆتای هاتوە) by ber4aaa1
ber4aaa1
  • WpView
    Reads 20,697
  • WpVote
    Votes 2,817
  • WpPart
    Parts 11
چیڕۆکێکی کوردیە، هیوادارم خوێنەری بن. ڤیان~بێوار چیڕۆکەکە بیرۆکەی خۆمەو کۆپی نییە، وە کۆپی کردنی چیڕۆکەکەم بێ پرس بەهەمو شێوەیەک قەدەغەیە دەسپێـک:2026/1/10‌💕 کۆتای:2026/2/6
جوانکیلەی ئاغا(کۆتای هاتووە) by ber4aaa1
ber4aaa1
  • WpView
    Reads 19,028
  • WpVote
    Votes 3,323
  • WpPart
    Parts 14
مەرد // مەیلی + کچەکەت یان لۆمنە یان لۆ گڵە تێگەشی؟ - کچی من ئەوشۆ مارەدەکرێ و ناشیدەمە تو!! + ئێ مەمدێ دەیڕفینم!! چیڕۆکێکی کوردیە: جا بردنی فکرەو ئەو شتۆکانە بەهەمو نۆحەچی نەخێرە قەینا ئەگە پرسو کرد ببەن درم باشە🦦❌ دەسپێک: 12:35AM هەینی (گەرمەی جەنگی ئیران☠😂) 2026/3/6
من هەلە بووم by maren1414
maren1414
  • WpView
    Reads 1,847
  • WpVote
    Votes 467
  • WpPart
    Parts 27
**«کاتێک لە بێدەنگیی دارستانەوە دۆزرامەوە، وامزانی ژیان باوەشی بۆ گرتوومەتەوە... بەڵام نەمدەزانی قەدەر لەناو چاوەکانی پێدریدا عەشقێکی وای بۆ شاردوومەتەوە کە تەنانەت مردنیش ناتوانێت کۆتایی پێ بهێنێت.»** ئەم چیرۆکە باس لە کچێکی گۆشەگیر دەکات کە لە قووڵایی **دارستانێکدا** ژیان بەسەر دەبات، تا ئەو ڕۆژەی رادەکات وە دەرگای دنیایەکی پڕ لە ڕووداوی بۆ دەکەنەوە. لەم دنیایە نوێیەدا، دڵی لەگەڵ لێدانەکانی **پێدریدا** یەک دەگرێت؛ عەشقێکی ئەفسوناوی بەڵام مەحکووم بە ئازار، کە لە نێوان بەرژەوەندیی خێزانی و بڕیارە سەپێنراوەکانی ژیاندا دەبێتە قوربانی. بەڵام کارەساتی ڕاستەقینە کاتێک دەستپێدەکات کە واقیع و خەیاڵ تێکەڵ دەبن. کچەکە دوای ڕووداوێکی کتوپڕ، وا دەزانێت دواجار بە ئاواتەکەی گەیشتووە و لە خانووێکی سەر شاخ گەڕاوەتەوە ناو باوەشی گەرمی پێدری... بەڵام ڕاستییەکە دڵتەزێنترە؛ ئەو نازانێت کە جەستەی جێهێشتووە و تەنیا ڕۆحێکە کە **حەوت ڕۆژی** کورت مۆڵەتی پێدراوە بۆ کۆتا ماڵاوایی، پێش ئەوەی پێدری لەژێر باراندا، لەبەردەم گۆڕەکەیدا بە تەنیا لەگەڵ پەشیمانی جێبهێڵێت. * 🌲 **لە گۆشەگیریی دارستانەوە بۆ ناو زریانی ژیان** * 💔 **عەشقێکی پاک لە نێوان ناچارییەکانی پێدری و بڕیاری خێزاندا** * 👁️ **کۆتا حەوت