marjan_21
دەنگی تەقینەوەکە هەموو شوێنەکەی هەژاند، و لەو شەوەدا هیچ شتێک وەک پێشوو نەما. لە ناو ئەو ئاڵۆزییەدا، دوو کەس بە یەکدی دەگەن؛ دوو کەس کە هیچ نازانن ئەم یەکەم دیدارە، دەبێتە دەستپێکی زنجیرەیەک لە نهێنی و بڕیارە قورسەکان.
لیدیا، کچەکەی کەرکوک؛ چاونەترس و بەغیرەت، کە لە هیچ مەترسییەک پاشەکشە ناکات. ڕێباز، کوڕەکەی سلێمانی؛ کەمقسە، بەغیرەت و سارد، کە متمانەکردن بۆی هەموو شتێک نییە. کاتێک ڕێگاکانیان لە ناو ئاڵۆزییەکانی ڕۆژئاوا بە یەک دەگەن، هەردووکیان دەکەونە ناو نهێنی، خیانەت و بڕیارە قورسەکان؛ شوێنێک کە هەر هەڵەیەک دەتوانێت ژیانیان بگۆڕێت، و هیچ کامیان نازانێت کێ دۆستە و کێ دوژمنە، ئایا چارەنووسی لیدیا و ڕێباز چی لێ دێت؟ ✨