Lazaa4a-
- Reads 788
- Votes 256
- Parts 6
١٨ ساڵ ژیان لەناو درۆدا...
ئەو کچەی بە منداڵی لە خێزانەکەی داماڵدرا، لەژێر دەستی پیاوێکدا گەورە بوو کە خەون و ناسنامەی لێ زەوت کردبوو. بەڵام دۆزینەوەی خێزانە ڕاستەقینەکەی تەنیا سەرەتای تۆفانێک بوو؛ کۆستێکی گەورە و لەدەستدانی براکەی، دڵیی کردە بەستەڵەکێک لە ڕق و ئارەزووی تۆڵە. دوای پێنج ساڵ دوورکەوتنەوە، ئەو وەکو ئەندازیار و دیزاینەرێکی سەرکەوتوو دەگەڕێتەوە، بەڵام ئەمجارەیان تەنیا نییە-تەواوی ژیانی بۆ پەروەردەکردنی برازا ساوەکەی تەرخان کردووە. لە ناوەڕاستی پلانی تۆڵەسەندنەوەکەیدا، ڕووبەڕووی پیاوێک دەبێتەوە کە وەک خۆی بریندارە و دوژمنایەتییەکەیان بەرەو چارەنووسێکی چاوەڕواننەکراو دەچێت. ئایا تۆڵە دەتوانێت ئارامیی بۆ دڵێکی شکاو بگێڕێتەوە، یاخود خۆشەویستی ڕێگایەکی تر دیاری دەکات؟