نەیخوێنیتەوە واتپاد بسڕۆۆ
13 stories
﮼تەمەنیک﮼لەپشتی﮼دەرگا﮼داخراوەکانەوە by Rahozzz
Rahozzz
  • WpView
    Reads 7
  • WpVote
    Votes 2
  • WpPart
    Parts 1
لەپشتی دەرگا داخراوەکانی بەندینخانەدا، غەدری جیهان چارەنووسی دوو کچ پێکەوە گرێ دەدات. کارۆلاینی ١٩ ساڵان کە بە تۆمەتی کوشتنی باشترین هاوڕێی زیندانی کراوە، و کاسرین کە بەهۆی پیلانی دڵڕەقانەی زڕدایکەکەیەوە بە تۆمەتی کوشتنی براکەی سزای ١٦ ساڵی بەسەردا سەپێنراوە. لەناو دیوارە ساردەکان و لە لوتکەی تەنیاییدا، ئەوان دەبنە تاکە پەناگەی یەکتر و بەهێزترین هاوڕێیەتی لە ناو دۆزەخدا دروست دەکەن. بەڵام گەورەترین مەترسی لە دەرەوەی ژوورەکانیان نییە، بەڵکو لە چاوەکانی گەورەی ئەفسەرەکاندایە؛ پیاوێک کە عەشقێکی تاریک و خولیاپەرستانەی بۆ کارۆلاین هەیە و هەمیشە لەبەرچاویەتی. چیرۆکی دوو ڕۆحی بێتاوان لە گەردەلولی تۆڵە، ڕق، و عەشقێکی قاچاخدا.
ئازاری مەرگ by Asiiimm
Asiiimm
  • WpView
    Reads 445
  • WpVote
    Votes 256
  • WpPart
    Parts 12
باس لە کوڕێک دەکات هەژاری تەنگی پێ هەڵچنیوە دوای خوێندن و ماندوو بوونێکی زۆر دواجار کاری دەست دەکەوێت کە خێزانەکەی پێ بژێنێت بەڵام ئەم دڵخۆشە بەردەوام نابێت و توشی نەخۆشییەکی کوشندە دەبێت. چیرۆک و دار و بەردی فکرەی خۆمە ڕێگە بە کەس نادەم بیبات🫸🏻🫸🏻
༼ هەنــاسـەی ئیمـــــان ༽ by Darkk_Oceann
Darkk_Oceann
  • WpView
    Reads 1,069
  • WpVote
    Votes 291
  • WpPart
    Parts 6
جەستە بۆ مانەوەی لەژیـانـی پێویستـی بە ئۆکسجــینـــە، بەڵام ڕۆح بۆ چەکەرەڪردنـی لەژیـانی پێویستـی بە ئیمـانە...
لەبیرم بکە، ئازیزی من by Asiiimm
Asiiimm
  • WpView
    Reads 1,190
  • WpVote
    Votes 531
  • WpPart
    Parts 17
"ئاسمان"کوڕێکی ٢٦ساڵی مامۆستای قوتابخانەیە لە گوند،ئاشقی کچێک دەبێت بە ناوی"ڕۆژین"کچێکێکی ٢٤ساڵە لەگەڵ باوکی نانەواخانەیەک بەڕێوە دەبەن.... ڕێگە بە کەس نادەم چیرۆکەکەم ببات🫸🏻
خۆشویستنی دووژمنەکەم by lulukim_444
lulukim_444
  • WpView
    Reads 37
  • WpVote
    Votes 12
  • WpPart
    Parts 2
لە ئامەد و وانەوە بنەمالەی حەسەنیەکان و جەلالیەکان دوو بنەمالەی بەهێز بەهۆی دوژمنداریەکەوە بۆماوەی سەدەیەک و زیاتر ئەو دوو بنەماڵەیە تینوی خوێنی یەکتر دەبن چی رودەدات کە کور و کچێکی ئەو دوو خێزانە ئاشقی یەکتری دەبن؟! هەندێک جار دوژمنەکەت ئەو کەسەیە کە دڵت زیاتر لە هەموو کەسێک بۆی لێدەدات
 ئەشقێک کە هاوار دەکات||کۆتایی هاتوە✔️ by nilaa000
nilaa000
  • WpView
    Reads 385
  • WpVote
    Votes 95
  • WpPart
    Parts 39
تەمەنێکە لە تاریکیی بێدەنگیدا دەژیم؛ جیهانێک کە تێیدا وشەکانم لە گەروومدا کۆچ دەکەن و تەنیا لەسەر ڕووبەری سپیی تابلۆکانم نیشتەجێ دەبن. وابەستەی ڕابردوویەک بووم کە دەنگمی لێ سەندمەوە، هاتوومەتە ئەم کەنارە سارد و باراناوییە تا لە گۆشەگیریی خۆمدا بمرم... بەڵام نەفرەتی ئەم گوندە، پیاوێکی خستە سەر ڕێگام کە بێدەنگییەکەی لە هی من تاریکتر و قووڵتر بوو. دیار... پیاوێک لە ڕەگەزی تەم و تەمومژ، خاوەنی کۆشکێک کە دەرگا قفڵدراوەکانی چاوەڕوانی هاوارێکیان دەکرد. هەموان لێی دەترسان و وەک پەڵەیەکی ڕەش دەیانبینی، بەڵام فڵچەی وێنەکێشانی من، لە پشت ئەو ڕوخسارە ساردەوە، ڕۆحێکی ماندوو و قوربانییەکی شاردراوەی دەخوێندەوە. ئێستا لە نێوان تەڵەی گومانێکی کوشندە و عەشقێکی بێدەنگدا وەستاوم. لێرەدا، لەم بارانە بێبڕانەوەیەدا، تەنیا یەک ڕێگا ماوە: ئایا مەتەڵی پشت دەرگا قفڵدراوەکانی ئەو هەردووکمان نوقمی مەرگ دەکات، یان عەشقەکەی دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە پاش ساڵانێک لە ماتەم... دڵم یاخی بێت و ڕۆحم هاوار بکات؟"
پیاوی ئەفسەر by maily_Kurdan7
maily_Kurdan7
  • WpView
    Reads 3,226
  • WpVote
    Votes 643
  • WpPart
    Parts 6
زۆر جار کە دەربارەی چاوەکانی ئەو دەدوێم نەک حەرفم، خۆیشم دان دەچڕسێم ئەمە یەک پارچە ڕووناکی بەشێک لە مانگ دێتە ناو دەستەکانمەوە وای.. وای چەند بە شەوقە ئەم ئەو جوانەی من وای چەند پڕ لە هێدای ڕوحە ئەم ئەو میهرەبانەی من وای لە بارانێک کە پڕە لە پەلکەزێڕینەی قژەکانی ئەو لەیل & داود نوسەر:زێوا بەرواری نوسین:٢٢/٥/٢٠٢٦ بەرواری تەواو بوون:نادیار هی خۆمە بردنی بە هەموو جۆرێک قەدەغەیە
"نـاشـریِـن" by __sell4__
__sell4__
  • WpView
    Reads 390
  • WpVote
    Votes 81
  • WpPart
    Parts 8
گــەرەکــمــە یــەکــێ جـوابـم بـاتــەوە: تـەمـەنـی حـەڤـدە سـاڵـیم هـا لە کـوێ؟ نـوسـەر:سـێـلا دەسـتــپــێـکـ:٦/٥/٢٠٢٦ کــۆتــایــیـ: وشە بە وشەی ئەو چیرۆکە بیرۆکەی خۆمە لە نوسینی خۆمە⁦.♡
«کووپێک قاوە لە پاریس» by nilaa000
nilaa000
  • WpView
    Reads 248
  • WpVote
    Votes 72
  • WpPart
    Parts 13
«لە نێوان دوو سەردەمدا، تەنها بۆنی قاوەیەک و مێزێکی دارین بەس بوون بۆ ئەوەی چارەنووسی چوار ڕۆح بەیەکەوە گرێ بدرێت.» ئێڤان، کچە خوێندکارێکی کوردی خولیای مێژووە کە بۆ تەواوکردنی خەونە ئەکادیمییەکانی ڕوودەکاتە پاریس. لە ناو تەنیایی و غەریبیی شەقامە باراناوییەکاندا، ئەو پەنا دەباتە بەر کافێیەکی کۆنی بێدەنگ. بەڵام تێکەڵبوونی کتوپڕی کووپێک قاوە، ڕێڕەوی ژیانی دەگۆڕێت و دەبێتە هۆی ناسینی «وانسۆن»، گەنجێکی پاریسی. کاتێک ئەوان لە ژێر درزی مێزە دارینەکەی کافێکەدا دەفتەرێکی یادگاریی تۆزگرتووی ساڵی ١٩٢٦ دەدۆزنەوە، دەرگایەک بەرەو ڕابردوو دەکرێتەوە. یادگارییەکە باسی عەشقێکی ناکام و قووڵی نێوان «کلۆدین و ژان» دەکات کە ڕێک سەد ساڵ لەمەوبەر لەسەر هەمان مێز دانیشتوون. ئێڤان و وانسۆن بڕیار دەدەن بەدوای شوێنپێی ئەو دوو عاشقە کۆنەدا بگەڕێن بۆ ئەوەی چیرۆکە ونبووەکەیان تەواو بکەن، بەڵام بێ ئەوەی بزانن، خۆشیان هەنگاو بە هەنگاو دەکەونە ناو هەمان ئەو تەڵسمە مێژووییەی کە عەشقی پێ دەوترێت. ئایا عەشق دەتوانێت دوای ١٠٠ ساڵ، لە ڕێگەی کووپێک قاوەوە کۆتایییەکی نوێ بۆ خۆی بنووسێتەوە؟