Rreem_65
- Reads 1,889
- Votes 228
- Parts 34
روهێڵ
لە ناو جەرگەی بیاباندا، دوو بێدەنگی بەیەک دەگەن؛
یەکێکیان لە ناسکیدا وەک چرپەی نەسیم،
ئەوی تریان لە توندیدا وەک سێبەری شمشێر.
ئەو، چاوەکانی مێژوویەکی ڕەشیان تێدا نێژراوە،
و ئەم، زەردەخەنەیەک کە تەنها 'شێر' دەزانێت چۆن بیڕاوێنێت.
خوێن بانگی خوێن دەکات و،
ناوێک هەیە... کە نە دەکرێت لێی ڕزگار بێت،
و نە دەکرێت تێیدا بسووتێت.
"لە خاکی روهێڵدا، هیچ نێچیرێک بەبێ مۆڵەتی 'ئەسەد' هەناسە نادات."