Never click suspicious links
Reminder: Wattpad will never ask for passwords, payment information, or other sensitive account security details.
꣑ৎ.
6 stories
هەڵەوینی خوێناوی~ by Rayal-Staff
Rayal-Staff
  • WpView
    Reads 31
  • WpVote
    Votes 6
  • WpPart
    Parts 1
هەموو شتێک لە 31ی تشرینی یەکەمی 1990دا دەستی پێکرد شەوێکی سارد و تەمومژاوی لە شارۆچکەیەکی ئیتاڵیا لونا کچێکی گەنجی تەمەن 18ساڵ لەگەڵ هاوڕێکانیدا بۆ یەکەمجاربڕیار دەدەن بۆ کۆکردنەوەی شیرینی هەڵۆوین بچنە دەرەوە بەڵام گەمژەیی و سەرکێشیی شەوەکە قاچیان دەکێشێتە بەردەم کۆشکە ترسناکەکەی سەر گردەکەئەو شوێنەی کە پیاوە نامۆ و گۆشەگیرەکەی شارۆچکەکە تێیدا دەژی~ ناوی نوسەر:~زیلە کاتی بڵاوبوونەوەی:~15ی حوزەیرانی2026 کاتی تەواوبوونی:~نادیارە 🌱⭐~
﮼ دڵێک لە نێو خوێندا  by Rayal-Staff
Rayal-Staff
  • WpView
    Reads 330
  • WpVote
    Votes 82
  • WpPart
    Parts 6
نزیکبوونەوە هەمیشە واتای ئارامی نییە .. هەندێک جار دەبێتە دەستپێکی شتێک کە ناتوانیت لێی دەربچیت. ‌و کاتێک دڵت بە شتێک دەبەستیت کە نایناسی پرسیارێک تەنها دەمێنێتەوە:- ئایا هەموو شتێک وەک ئەوەی پیشان دەدرێت ڕاستە؟؟ لەو کاتەی هەست دەکەیت شتێک بەهێواشی دەچێتە ناو ژیانت، بێ ئەوەی بزانیت لەکوێوە هاتووە؟ یان بۆچی.؟ هەموو شتێک وەک خۆی دەردەکەوێت ، بەڵام لە ژێر ئەو ئاساییەدا نهێنییەک هەیە کە هێواش هێواش خۆی پیشان دەدات ! لە نێو چاوە ساردەکانی ماکس نهێنیەک هەبوو کلارا هەرگیز هەستی پێنەکردبوو .. کلارا ~ ماکس بەرواری بڵاوکردنەوە:- 6/4/2026 ‌~ ژانەر:- ترسناک ~ هەستبزوێن ~ ڕۆمانسی ~ دارک نووسەر:- فرە مافی بیرۆکەی ئەم چیڕۆکە دەگەڕێتەوە بۆ خودی نوسەر « فرە »
﮼نەمری لە کاتژمێر پێنج و پێنج خولەک by Rayal-Staff
Rayal-Staff
  • WpView
    Reads 322
  • WpVote
    Votes 50
  • WpPart
    Parts 4
«..درزێکی گەورە لە نێوان جیهانی مرۆڤەکان و ئەو تاریکییەی کە خوێنمژەکان تێیدا دەژین، دروست بووە. جیهانی مرۆڤەکان خەریکە لەژێر قورسایی مێژوویەکی نەفرەت‌لێکراودا نوقم دەبێت. 'کڵاودیا ڤالێریان' تەنها لێکۆڵەرێک نییە کە بەدوای ڕاستیدا بگەڕێت؛ ئەو تاقە کەسەیە کە دەمارەکانی، کلیلی داخستنی ئەو دەروازە خوێناوییەیە. بەڵام لە ناوەڕاستی ئەو وێرانکارییەی کە جیهانی گرتووەتەوە، کڵاودیا ڕووبەڕووی ترسناکترین ململانێ دەبێتەوە: ململانێی لۆژیکە پۆڵایینەکەی لەگەڵ لێدانی دڵێک کە چیتر لە هی خۆی ناچێت. ئایا ئەو واژۆیە بۆ پاراستنی جیهان دەکات، یان بۆ عەشقێکی تاریک کە لە هەموو لۆژیکێک بەهێزترە؟ چونکە لە کۆتاییدا، هەندێک پەیماننامە بە مەرەکەب نانووسرێنەوە... بەڵکو بە نەمرییەک دەست پێ دەکەن کە نرخی هەموو جیهانە.»
ڪاتێڪ چـاوەڪان قسـە دەڪەن/иiӄî by W0n_Effect
W0n_Effect
  • WpView
    Reads 537
  • WpVote
    Votes 179
  • WpPart
    Parts 16
ڪاتێڪ چـاوەڪان قسـە دەڪەن سێری کچەکێکی ئارامە، کە ژیانی بە سادەیی دەگوزەرێت و هەوڵدەدات دوور بێت لە هەموو کێشە و هەستە قووڵەکان. بەڵام هەموو شتێک لە یەک ڕۆژدا دەگۆڕێت، کاتێک کوڕێکی نوێ بە ناوی نیکی دێتە ژیانی. چاو بە چاوێک... و هەستێک کە ناتوانرێت وشە بکرێت... لەگەڵ کاتی تێپەڕبوون، ئەم ناسینەی سادە دەبێتە چیرۆکێکی پڕ لە خۆشەویستی، نهێنی و هەڵبژاردنە سەختەکان. بەڵام کاتێک ڕاستییەکان دەردەکەون، دڵەکان تاقی دەکرێن... ئایا خۆشەویستی بەهێزترە لە نهێنییەکان؟ یان هەموو شتێک لەدەست دەچێت؟
بـــــالێـــی قەدەغـەکراو by kim_Dead_Land
kim_Dead_Land
  • WpView
    Reads 73
  • WpVote
    Votes 37
  • WpPart
    Parts 1
هەندێـک نهێنی هەیە نابێـت ببینرێـت.