💔...
4 stories
﮼تیرەی ﮼چاوەکانت by elhamuh
elhamuh
  • WpView
    Reads 5,698
  • WpVote
    Votes 810
  • WpPart
    Parts 9
ئانیا ~ ئەریوان تیرەی چاوەکانت بەس بوو بۆ ئەوەی هەموو شتێکم لە بیر بچێتەوە ئایا ئەمە عەشقێکی نوێیە یان کۆتاییەکی تاڵ؟ ﮼ڕومەیسا
﮼ژەنگی﮼نەریت by elhamuh
elhamuh
  • WpView
    Reads 610
  • WpVote
    Votes 108
  • WpPart
    Parts 9
هەمووان دەیانگوت ئەمە کۆمەڵگایە و دەبێت وەک خۆی قبوڵی بکەیت بەڵام بۆ من ئەمە تەنها ناوێکی جوان بوو بۆ زیندانێکی گەورە لێرە نەریت وەک یاسایەکی پیرۆز وایە ئەگەر پەیڕەوی بکەیت دەبیە کچێکی باش و ئەگەر ڕەخنەی لێ بگریت دەبیە کچێکی یاخی بەڵام ئەگەر هەوڵی ڕاستکردنەوەی بدەیت ئەوا دەبێت ئامادەی جەنگ بیت ========= ڕێژین کچێکە بڕیار دەدات چیتر نەبێتە قوربانی ئەو زنجیرە نادیارانەی ساڵانێکی درێژە دەست و قاچی کچانی نیشتمانەکەیان بەستووە ئەو نایەوێت ڕابکات بەڵکو دەیەوێت بوەستێت و ڕووبەڕوو بە جیهان بڵێت کە هەڵە هەر هەڵەیە تەنانەت ئەگەر هەموو جیهانیش ئەنجامی بدەن ========== ئایا ڕێژین دەتوانێت ئەو دیوارە کۆنانە بڕوخێنێت کە بە ناوی دابونەریت لە دەوری ژیان دروست کراون؟ یان خۆی دەبێتە قوربانییەکی تری ئەم ڕێگەیە؟ ========== من کچێکم لە ڕەنگی تیشک و باران ناچمە ژێر باری تاریکی و خەمان ئەو زنجیرەی ئێوە ناوتان ناوە ڕێ من دەیشکێنم با بڵێن لایداوە لە ڕێ نەریتێ کچی تیا بێتە کڕ کڕان بۆ من ژەهرە نەک دەرمانی ژیان هاتووم کە بڵێم ژن تەنها ناو نییە گەردوونە و بێ ئەو عەشق و ژیان نییە ========= 5/1/2026 دەست پێکردن ﮼ڕومەیسا
 ﮼کۆتا  ﮼گۆرانی  ﮼ماریا by elhamuh
elhamuh
  • WpView
    Reads 285
  • WpVote
    Votes 30
  • WpPart
    Parts 6
کاتێک برا دەبێت بە جەلاد و شەقام دەبێت بە گۆڕستان مێژووی ئەم شارە برینێکی تری تێدەەکەوێت چیرۆکی ماریا سامی ڕاستییەکی تاڵە دەربارەی ئەو کچانەی دەبنە قوربانی دابونەریت و توڕەیی دەمانچەکان لە شەوێکی سارد و بێدەنگدا ================== ئەم چیرۆکەی دەیخوێنیتەوە لەسەر بنەمای ڕووداوێکی ڕاستەقینە نووسراوە و ئامانج لێی تەنها نیشاندانی ئەو ئازار و مەینەتییانەیە کە کچان دەبنە قوربانی تێیدا هەموو ناو و ڕووداوەکان گوزارشت لە ڕاستییەکی دڵتەزێن دەکەن کە لە ناو کۆمەڵگای ئێمەدا ڕوویداوە تکایە بە دڵێکی فراوان و وەک هۆشیارییەک بیخوێنەرەوە چونکە مەرگی ماریا تەنها چیرۆک نییە بەڵکو برینێکی ساڕێژ نەبووە ================== هەندێ کات، هەندێ سات... مرۆڤەکان تەنیا دوای ڕۆیشتن ئازیز دەبن! ژیان خەونێکی کورت بوو، بەڵام پەشیمانییەکەی بۆ ئێمە تا هەتایە مایەوە ========= دەست پێکردن 5/1/2026 ﮼ڕومەیسا
﮼ژیانی ﮼من by elhamuh
elhamuh
  • WpView
    Reads 310
  • WpVote
    Votes 48
  • WpPart
    Parts 3
ئایا ژیانی هەمووان ئاوا مەترسیدارە ناوێرن شتێک بکەن لە ژیانیاندا، نەریت و کۆمەڵگا بەلاوە بنێ بۆچی بەمشێوەیەم؟ ئەم چیڕۆکە لە ڕاستیەوە وەرگیراوە نزکترین هاوڕێم بمبورە کەوا ناتوانم هیچت بۆ بکەم ﮼ڕومەیسا