چیرۆکە تایبەتەکانی بێستەکەم🥹❤️‍🔥
Истории 4
بۆچی من на Heshw_xanm
Heshw_xanm
  • WpView
    Прочтений 245
  • WpVote
    Голосов 64
  • WpPart
    Частей 6
ئاڤین☀ئارام لە ١٦ی ئۆکتۆبەری کەرکووک، ئاڤین لەناکاو لەلایەن خێزانەکەی بە تەنیا جێدەهێڵدرێت. لەو شەڕەی کە هەموو شتێکی لێی دەترسێت، ئەو دەبێتە کچێکی بێ پەنا؛ کچێک کە تەنها یەک شت لە دڵیدا ماوەتەوە: بۆچی من؟ بەڵام لە دوورەوە، ئارام ــ پوورزاکەی کە لە منداڵییەوە بە نهێنی خۆشی دەویست ــ هەموو شتێک بە چاوی خۆی دەبینێت. ناتوانێت ڕابگرێت. بۆیە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە کەرکووک و ئاڤین بدۆزێتەوە، ناوی خۆی لە ژیانی ئاسایی دەسڕێتەوە و دەبێتە سەرباز. ساڵان دواتر، دووبارە لە ناو نەخۆشخانەیەکی سەربازی یەکتریان دەبینن؛ ئاڤین ئێستا دکتۆرە و ئارام سەربازێکی بریندارە. بەڵام ئاڤین هەرگیز گرنگی پێنادە چونکە وایزانی ئەویش یەکێک بووە لەو کەسانەی ئەویان جێهێشتوو بەڵام نازانی ئەو پیاوەی لەبەردەمیەتی، هەمان منداڵییەکەیە کە ڕۆژێک پێکەوە گەورە بوون و هەموو شتێکیان بێدەنگ پێکەوە بەستبوو. ئارام نایەوێت ڕاستیەکانی پێ بڵیت چونکە دەزانێت ئەگەر ڕاستی بزانێت، ئەو هەموو ساڵەی بەبێ ئەو ژیاوە دەشکێت. لە نێوان شەڕ و خۆشەویستی و یادەوەرییە ونبووەکاندا، ئاڤین هەموو شەوێک هەمان پرسیار دووبارە دەکاتەوە: «بۆچی من؟ بۆچی تەنها لەبەر ئەوەی کچ بووم، جێم هێشتن؟» بەڵام ئەو نازانێت کە لە هەمان کاتدا، کەسێک لە نزیکەوە بۆ ئەو دەج
ئەسمەری چارەنووس{ڕاگیراوە} на Heshw_xanm
Heshw_xanm
  • WpView
    Прочтений 176
  • WpVote
    Голосов 22
  • WpPart
    Частей 3
لە تەمەنی تەنها چوار ساڵیدا، ژیانی نزا بە یەک سات لە نێوان ژیان و مردن وەستابوو؛ کاتێک بە هەڵە کەوتە ناو ئاوی خنکاندن و دایکی بە هەموو توانایەکی خۆی خۆی فڕێدایە ناو ئاوەکە بۆ ڕزگارکردنی کچەکەی. ئەو ڕووداوە، تەنها نزا لە مردن ڕزگار نەکرد؛ بەڵکوو شوێنێکی هەمیشەیی لە ژیانی بەجێهێشت. ساڵانێک دواتر، کاتێک دیاکۆ، کوڕی ئاغا، دڵی بە نزا دەبەستێت و خۆشەویستییەکەی بۆ دەردەبڕێت، نزا بە توندی ڕەتی دەکاتەوە. ئەو نایەوێت ببێتە ژنی ئاغا، چونکە لە پشت ئەو ناونیشانەوە شتێک هەیە کە نزا ناتوانێت بە ئاسانی قبوڵی بکات. نزا بۆ ڕزگاربوون لەو چارەنووسە هەموو ڕێگایەک تاقی دەکاتەوە، بەڵام هەر هەنگاوێک کە بۆ دوورکەوتنەوە لە دیاکۆ دەنێت، زیاتر ئەوان بە یەکەوە دەبەستێتەوە. دیاکۆش، لەگەڵ ئەوەی بەردەوام ڕەت دەکرێتەوە، دەست لە خۆشەویستییەکەی هەڵناگرێت. بەڵام کاتێک نهێنییەکانی ڕابردوو دەست دەکەن بە دەرکەوتن، هەردووکیان دەبێت لە نێوان خۆشەویستی، چارەنووس و ڕاستییەکی قورس بڕیارێکی گەورە بدەن. چونکە هەندێک خۆشەویستی، لە یەکەم ڕەتکردنەوەدا کۆتایی نایەت... دەستپێکی ڕووبەڕووبوونەوەیە.
حاشا لێکراو🥀🐾 {کۆتای هاتووە} на Heshw_xanm
Heshw_xanm
  • WpView
    Прочтений 13,092
  • WpVote
    Голосов 2,233
  • WpPart
    Частей 17
پەری، کچێکی بیست ساڵە و پاکدڵ، لە ناو خێزانێکدا ژیانی دەکرد کە خۆشەویستیی باوکی بۆی گەورەترین هێزی ژیانی بوو. بەڵام ڕۆژێک هەموو شتێک گۆڕا؛ براژنی بە بوختانێکی قورس تاوانباری کرد و هەموو ماڵەکە، بێ گوێگرتن لە ڕاستی، دژی وەستان. پەری نە هاواری کرد، نە خۆی بەرگری کرد، تەنها بێدەنگی هەڵبژارد و دڵی سپارد بە خوا. لە نێوان درۆ و ڕاستیدا، تەنها یەک پرسیار ماوە: ئایا باوکێک دڵی کچەکەی دەناسێت و باوەڕی پێ دەکات، یان پەری دەبێتە قوربانی بوختانێک کە ژیانی بۆ هەمیشە دەگۆڕێت؟