🌱تەواو بوو
46 stories
نازداری بنەماڵە و سێبەری سارد  ✔ by yasamine94
yasamine94
  • WpView
    Reads 172,983
  • WpVote
    Votes 27,155
  • WpPart
    Parts 48
​«مەستی»؛ کچە یاخی، چاونەترس و تاقانەکەی ماڵی حاجی ڕۆستەم، کە لە ناو نازی بێپایانی چوار ئامۆزاکەیدا وەک شاژنێک گەورە بووە و ملی بۆ کەس کەچ نەکردووە تەنها شاردراوەتەوە لە ماڵی حاجی محموود لەبەر مامی. ​بەڵام لە بەرامبەریدا، «ئاودێر» وەستاوە؛ جێگرەوەی سەرکێشی ماڵی حاجی مەحموود. پیاوێک لە ڕەنگی شەو، خاوەن نیگایەکی بەستەڵەک و سارد، کە هاتووە تا سەر لە نهێنییەکان دەربکات. ​کاتێک نازی گەرمی مەستی و ساردیی توندی ئاودێر بەیەک دەگەن، جەنگێکی بێ چەک دەست پێدەکات. جەنگێک لە نێوان کبریا و کینەدا، کە تێیدا مەستی بەڵێن دەدات فیزی ئەو سێبەرە ساردە تێکبشکێنێت ترسی عایلەکەی نەهێڵێت... ،،،،، ئاودێر: ئەگەر میوانی حاجی ڕۆستەم و ئەوان نەبوویتایە ئەوا هەندێ قسەم ئەکرد.. مەستی: بەڕاست دەی من کچیانم میوانیان نیم کچی ئەوانم بزانم چی ئەڵێت؟" ،، ئاودێر: ببوورە ملم ئێشی یەت ناتوانم سەیرت کەم. مەستی: ئۆیی منیش هەر وا ببوورە منیش ملم ئێشیەت ناتوانم سەیری عاموودێک و ناسایەقێکێک بکەم. لێرەیش ئەو زەهرە مەخۆ ژینگە پیس مەکە.... شکار: کچێ مەستی چیت کرد ؟" مەستی&ئاودێر پشیلەی ترسنۆک..!! بمرە... لوتبەرزی وەحشی باش؟" باش. هەموو مافێکی بۆ خۆم ئەگێڕێتەوە بردنی ناوی کارەکتەرەکان ناوی چیرۆک وەبیرۆک
لەنێوان ئێمەدا' by saya_287
saya_287
  • WpView
    Reads 63,183
  • WpVote
    Votes 12,667
  • WpPart
    Parts 39
چیرۆکی کوردی' ژیانی پۆڵاد تەنها کار و یاسا بوو. بەڵام هەموو شتێک دەگۆڕێت کاتێک ئێدا کچێکی پرچ زەرد یاخی و عەجول ، دەبێتە بووکی گەورەی بنەماڵەی ئاغا. ئایا ئەم هاوسەرگیرییە نابەدڵە دەبێتە نووسینەوەی نوێی ژیانیان؟ چیرۆکێک لەنێوان عەشق و ڕقدا' «پۆڵاد و ئێدا»
بووکی دایکم (کۆتای هاتووە) by asmokaaaaa
asmokaaaaa
  • WpView
    Reads 168,218
  • WpVote
    Votes 33,717
  • WpPart
    Parts 52
پاش ئەوەی کوڕێک لەلایەن ئەو کەسەی کە وایزانی خۆشی دەوێت ڕەتکرایەوە بە خراپی دڵی دەشکێ بۆیە بڕیار دەدات دڵی بکاتە سەهۆڵ بەندێکی ئەستوور چاوێکی کوێر لەبینینی هەر کچێ تر وە بڕیار دەدات چیتر هیچ کچێکی لا گرنگ نەبێ چی ڕوودەدات کاتێک دایکی بڕیار دەدا کچێکی خزمی دوری خۆیانی بۆ بێنێ کە عەجیب نازدارە لەیل ~ دڵدار چیرۆکێکی کوردیە بەتەواوی بیرۆکەی خۆمە و دەست نوسی خۆمە و ئەگەر لێک چونیش هەبێ تەنها ڕێکەوتێک بووە دەست پێک ٢٠٢٦/٦/٢٠ کۆتای ٢٠٢٦/٩/٢٢
ئاغا و ونبوەکە♥️..! by novem-
novem-
  • WpView
    Reads 11,217
  • WpVote
    Votes 2,027
  • WpPart
    Parts 21
چیرۆکی کوردی♥️✌️..! لە خاڵی بەیەکگەیشتنی ڕقێکی سووتێنەر و شکۆیەکی نەبەزێنراو دەست پێ دەکات. شا ئاغا، پیاوێک کە دەسەڵات و سامانی لێ نیشتوە و دڵی وەک بەرد ڕەقە، ڕووبەڕووی تروسک دەبێتەوە؛ کچێکی ونبوو کە جگە لە حەیا و لوتبەرزییەکەی، هیچی تری شک نایەت. لەکاتێکدا شا هەوڵ دەدات بە سوکایەتی و فەرمانی توند تروسک بخاتە سەر ئەژنۆ، تروسک بە مەکری بێدەنگی و دوورکەوتنەوە، تیری عەشق دەگرێتە دڵی ئاغا. شا~تروسک♥️
‎خــۆشــەویــسـتـی بـــەزۆر by asully88
asully88
  • WpView
    Reads 37,239
  • WpVote
    Votes 6,200
  • WpPart
    Parts 33
لە نێو جەنجاڵی شارێکی گەورەدا، میھریما وەک پەپوولەیەک لە ناسکی و جوانی دەریا. کچێکی بەناز، ڕەوشت بەرز و دڵخۆش کە تەواوی جیھانی لە دەوری کتێبە کانی و ئە و خێزانە بچووکەدا کۆببووەوە کە بە بێ مەرج خۆشی دەویستن. ژیانی وەک خەونێکی ئارام وابوو... تا ئە و ڕۆژەی سیبەرێکی تاریک کێشرا بەسەر چارەنووسیدا. کاتیک فوڕاتی گەنج و سەرنج ڕاکێش ، پڕ لە دەسەڵات و یاخی، چاوی برییە پاکی و جوانی میھریما، ھەموو شتێک گۆرا. ئە و سوێندی خوارد و بەڵێنی بە خۆی دا کە میھریما بکاتە موڵکی خۆی، بە ھەر نرخێک بیت و بە ھەر شێوازێک بیت! ئایا میھریما دەتوانێت لە نیو چنگی ئە م عەشقە زۆرەملێیەدا ڕزگاری بیت؟ یان ژیانه ئارامەکەی بۆ ھەمیشە لە نیو دەچێت؟
  ⟅ بووڪی میـرات ⟆ 🔚 by Darkk_Oceann
Darkk_Oceann
  • WpView
    Reads 24,233
  • WpVote
    Votes 4,345
  • WpPart
    Parts 20
∽چیڕۆکـێکی کــــــوردیـە ∽ ڪورتـە: ​دیڤان، ئەو کچەی لەگەڵ یەکەم هەناسەیدا دایکی لەدەستدا، وایزانی خەمەکانی لێرەدا کۆتایی دێت. بەڵام نەیدەزانی کە باوکی و مامی، بۆ چەند بستێک زەوی و پارچەیەک میرات، ویژدانی خۆیان دەفرۆشن. ​لە جیهانێکدا کە کچ تێیدا تەنها ژمارەیەکە لە گرێبەستەکاندا، دیڤان و خوشکەکەی دەبنە قوربانیی چاوچنۆکیی پیاوەکانی خێزانەکەیان. کاتێک بڕیاردەدەن لە بڕی چەند بستێک زەوی و میرات بیانبەخشن بە ئامۆزاکەی.. ئایا دیڤان دەبێتە ئەو خاکەی کە هەموان پێیدا دەڕۆن، یان دەبێتە ئەو گەردەلوولەی کە هەموو ڕابردوویەکی ڕەش ڕادەماڵێت؟ نووســــەر: ئۆوشــــن دەستپێـك: ٢/٥/٢٠٢٦ کـــۆتــایی:٢٢/٨/٢٠٢٦
گـرەوی دڵ ✓ by storm_ivanov
storm_ivanov
  • WpView
    Reads 15,571
  • WpVote
    Votes 4,145
  • WpPart
    Parts 14
کٰاڵێ × ڕَەنج ئەو گرەوێکی کردبوو، چی بوە هۆی ئەوەی گرەوەکەی بدۆڕێنێ؟ خوێنەر بە 💚.
کـــــــچی خزمەتکار  by Laza674
Laza674
  • WpView
    Reads 75,188
  • WpVote
    Votes 16,408
  • WpPart
    Parts 27
نیلا لەگەڵ دایکی کە چێشتلێنەری ماڵێکی خانەدانی شارن کار دەکەن بۆ ژیانیان و بۆ برا کەم ئەندامەکەیان کە لە گوندەکەی پێشتری خۆیان دەژی ، ژیانیان ئاسایی دەڕوات تا ئەو ڕۆژەی کوڕە بچوکەکەی ئەم ماڵە دەگەڕێتەوە پەیوەندی نێوان نیلا و کاردۆ بەرەو پێش دەچێت کچی خزمەتکارێک و کوڕی دەوڵەمەند ! هەرگیز ڕێگە پێدراو بوو ؟
نازدار'م(کۆتایــــ هاتوە) by DELARA_X1
DELARA_X1
  • WpView
    Reads 177,348
  • WpVote
    Votes 25,314
  • WpPart
    Parts 62
چی دەبێت کاتێک خێزانێکی عەشایەر داوای کچی خێزانێکی موسەقەف دەکەن بۆ کوڕەکەیان کە ماوەیەکی زۆرە خزمایەتیان هەیە؟ ئایا ئەم کچە شەرمن وهێمن و ناسک و وردیلەیە ڕازی دەبێت ببێتە هاوسەر و خێزانی ئەم پیاوە زەبەلاح و توڕە و توند و دڵپیسە؟ هەموو وەڵامەکان لە ناوەڕۆکی چیڕۆکەکە دەست دەکەوێت👍🏻 سەرۆک~نازدار دەستپێک:١٤/٦/٢٠٢٦ کۆتای:؟
«ئێستا کچێک نیشتیمانمە»(کۆتایی هاتووە) by wthluuv_8
wthluuv_8
  • WpView
    Reads 55,286
  • WpVote
    Votes 11,286
  • WpPart
    Parts 25
«هەندێک جار ژیان مرۆڤ دەباتە شوێنێک کە هەرگیز نەیویستووە بگاتێ. ئەویش کچێک بوو کە بە ناچاری چووە ناو ژیانییەوە، بە دڵێکی پڕ لە ترس و بێباوەڕی پێی وابوو ئەو هاوسەرگیرییە تەنها بڕیارێکی زۆرەملێیە بەڵام نەیدەزانی لە دڵی ئەو پیاوەدا شوێنێکی تایبەتی هەیە. هەندێک هاوسەرگیری بە "بەڵێ" دەستپێناکەن... بە ناچاری دەستپێدەکەن. ئەویش کچێک بوو کە ژیان بە زۆر فڕێیدایە ناو ماڵی ئەو کوڕەی ڕقی لێی بوو لە یەکەم ڕۆژەوە هەوڵیدەدا تەنها بمێنێتەوە، بێ ئەوەی دڵی بە هیچ شتێک ببەستێت، چونکە پێی وابوو ئەو ژیانە زیندانێکی ئارامە. بەڵام ئەو جیاواز بوو...، تەنها بە شێوەیەک مامەڵەی دەکرد کە هێواش هێواش ترسەکانی لە دڵی دەکوژاندەوە. تا ئەو شەوەی کە دایکی بە خەندەوە پرسی: «ئەم ماوەیە حاڵت چۆنە؟» ئەویش بێ دوودڵی و بە چاوێکی پڕ لە هێمنی وتی: «ئێستا کچێک نیشتیمانمە...» لەو ساتەوە کچەکە تێگەشت وەک نیشتیمان دەپارێزرێت.» نوسەر؛هەنی