Kathren0a
بەهۆی ئازار و ناهاوسەنگییەکەمەوە بەربوومەوە بۆ سەر زەوییەکە،لە ئازارا هاوارم کرد (ئاخ) پشتم و ڕانم زۆر ئازاری هەبوو،بەرچاوم رەش ببوو کڵاوەکەی سەرم بەربۆوە کاتێک نمەی باران بەر دەموچاوم کەوت تاریکییەک ئاسمانیی لێگرتم هەستم کرد سێرم ئەکات بەڵام لە ئازاردا ئەمناڵاند ئەژنۆم زۆر ئازاری هەبوو
پیاوەکە لە بەرزی خۆیەوە سێری لای قاچمی کرد دوگمەی چاکەتەکەی بە هێواشی ئەکردەوە دەستی بۆ درێژ نەکردم بەڵام بەبێ دەنگی ڕۆحی و بێدەنگی کۆڵانەکەی وەستاند
"ئەمرۆ لە ڕۆژانەکەتدا بنووسە بکوژی بچووک" بەو قسانەی وای کرد سەرتاپام بلەرزێت
لە ژێر ئەو بارانەدا لە زەویی کە کەوتووم ئەو دەنگەی هاتە گوێم وەک ئاگر کەوتە دڵمەوە
دەستی بەرز کردەوە و بە لایەکی چاوی سێری کاتژمێرەکەی دەستی کرد دواتر چاوی کردەوە سەر من
"ئەمڕۆ 22/4/2026ە کاتژمێر 21:45ە
هەنگاوێکی تری بەرە و من نا هاتە لای سەرم بە کەمێک گاڵتە جاڕیەوە سێری ناو چاوی کردم سێبەرەکەی وەک کفن لەسەرم مایەوە
"ئەمڕۆ ڕووبەڕووی جەلادەکە و بوویتەوە"