باشترینەکان😭♥
27 stories
ژینی ڕابردوو by chr_a00
chr_a00
  • WpView
    Reads 27,485
  • WpVote
    Votes 6,325
  • WpPart
    Parts 41
« چیرۆکێکی کوردییە » شەوێ بە یادی ژیـنی ڕابـردوو بە یادی گـوڵی عـومری بابردوو <><><><><><><><><><><><> پێشەکی/ ئەو بوختانەی کە بە سەحەر دەکرێ قسە و باس ئەهێننە سەر خێزانەکەیان,ناو و ناتۆرە لە دوایان ئەنێنەوە، وای لێدێت کە ئاژاوەیەک لە گوند دروست ببێت. ڕێبوار کە هاوژینی یەکەمی لەدەست داوە و باوکی بەدوای تەواوکەری ژیانی دەگەڕێت،بۆیە پەنجە بۆ سەحەر ڕادەکێشن و لە کێشە و بەڵا بەدووری دەخەن،کەچی وایلێدێت ڕێبواریش بکەوێتە نێو کێشەیی کەس و کاری سەحەر. تفێک لە پەشیمانی و خۆزگە بکە،بۆ نایەی لە تەنیشتم دابنیشی و دوو چای ڕەنگ کاڵ بخۆینەوە لەگەڵ شەکر قەندێک،من باسی ژینی ڕابردوو بکەم و تۆش هەر سەر بلەقێنی و بڵێی قسەی تۆیە؟بۆ مەگەر ژینی ڕابردوو بێ تۆ تامی هەبوو؟ ١٩.ڕەزبەر.٢٠٢٥ - - 19.sep.2025
بووکی دایکم by asmoka_03
asmoka_03
  • WpView
    Reads 29,347
  • WpVote
    Votes 6,809
  • WpPart
    Parts 22
پاش ئەوەی کوڕێک لەلایەن ئەو کەسەی کە وایزانی خۆشی دەوێت ڕەتکرایەوە بە خراپی دڵی دەشکێ بۆیە بڕیار دەدات دڵی بکاتە سەهۆڵ بەندێکی ئەستوور چاوێکی کوێر لەبینینی هەر کچێ تر وە بڕیار دەدات چیتر هیچ کچێکی لا گرنگ نەبێ چی ڕوودەدات کاتێک دایکی بڕیار دەدا کچێکی خزمی دوری خۆیانی بۆ بێنێ کە عەجیب نازدارە لەیل ~ دڵدار چیرۆکێکی کوردیە بەتەواوی بیرۆکەی خۆمە و دەست نوسی خۆمە و ئەگەر لێک چونیش هەبێ تەنها ڕێکەوتێک بووە
ژنی دابوونەریت✔️ by ezel_ibrahim
ezel_ibrahim
  • WpView
    Reads 33,953
  • WpVote
    Votes 4,446
  • WpPart
    Parts 21
ئاگاداری : ئەم چیرۆکە هەمان چیرۆکی ئاریانایە بەڵام بە ناوی کوردی و بەرگێکی کوردیەوە ~~~~~~~~~~~ دایک بڕیاری ئەوە ئەدا کە مناڵەکانی لە داھاتوودا چۆن بن تەنھا زاڵمێک و لەخۆبایێک بن یا دادپەروەر و چاکەکار ، دەست پاک بن یا درۆزن ، باش بن یا خراپ ، ئەوە دایکە کە وەکو کاخەزێکی سپی نیگار لەسەر مناڵەکەی ئەکێشێ ~~~~~~~~~~ چیرۆکێکی کوردیە بەرگ: eleen076 نوسەر : ئەزەل ئیبرایم Start 22/1/2025 end 29/4/2025 ...
نهێنیەکانی ژیانم.. by savviii20
savviii20
  • WpView
    Reads 6,646
  • WpVote
    Votes 1,358
  • WpPart
    Parts 26
نهێنییەکانی ژیانم "هەندێک نهێنی هەن کە بە ساڵان لە ناو دڵماندا دەشاردرێنەوە، نەک لەبەر ئەوەی قورس بن، بەڵکو لەبەر ئەوەی چارەنووسی خۆیان هەیە. ئەم چیرۆکەیە دەستپێدەکات بە کوڕێک کە لە تەمەنی ١٦ ساڵییەوە دوور کەوتەوە لە نیشتمان و خەونەکانی، هەروەها کچێک کە ژیانی بە نهێنی دروست بوە خۆشی ئاگای لە هیچ نیە.پاشان کاوە نەیدەزانی ڕۆژێک بوونی کچێک دەبێتە هۆکاری گۆڕانی ژیانی. لە نێوان دووری، نهێنی و هەستە ونبووەکاندا، چارەنووس یارییەکی سەیر دەکات؛ یارییەک کە کەس نازانێت کۆتاییەکەی چییە..."
دڵێک بۆ تۆڵە by Laila1212
Laila1212
  • WpView
    Reads 3,118
  • WpVote
    Votes 561
  • WpPart
    Parts 21
گوڵناز & ئاگرین
مــــاتـــەمـــیــنـــیــەکــە by shexmaderanoo
shexmaderanoo
  • WpView
    Reads 265,271
  • WpVote
    Votes 11,870
  • WpPart
    Parts 39
"(ماتەمینیەکەت دورە جارێ) "[دەزانم خودایەک هەیە هیچ شتێک لە سەرکەوتنەکان ناموەستێنێت] تەنانەت ناتوانیت وێرانکەر یەکسانی مافیایەک یاخود بکوژی زنجیرەی بکەی چونکە ئەوانە باشترن. ماتەمینی تەنها خەمی لێوە دروست ئەبێ هەنێک جاریش خۆشی تۆڵە کردنەوە ،پیاوی مو قەترانی لەچاو رقەکەی توانای خۆگونجاندنی نییە لە بەکار هێنانی چاوە شینە بەرە و رەساسیەکانی! ئەو بەکار خستنی تاوانە زۆرێک لە کوشتن و برین ! »تەنها ئەو ئەتوانێت ئەڵماسی رەساسی وەر بگرێت بەمەبەستی بەرگەگرتن ! +14 تەنها میلەتێکی وەک کورد رەگندانەوەی هەیە و بتوانێت ببینرێت دەربارەی ئەم روداوانە (باس لە کلتورە نەفرەتیەکەی کوردی لە ئەقڵێکی دواکەوت و خراپ بەوەی تۆڵەکردنەوە یان خود جیاوازی کچ و کوڕ ئەبێتەوە شەخسیاتێکی گەورە من لێرە ئەمەوێ تەنها بڵێم ئافرەت پیاو تەنها لە جەستە و حەز جیاوازان تەنها ئەوەنە .) هەموشتێکی فکرەی خۆمە تەنانەت ناوەکانیش
A war without a Winner |جەنگێک بەبێ براوە  by ji-hara
ji-hara
  • WpView
    Reads 18,941
  • WpVote
    Votes 2,440
  • WpPart
    Parts 43
[کچێکی موسڵمان و کوڕێکی مەسیح] ئەو تەنها دەیویست ڕزگاری بکات. ئەو تەنها دەیویست خۆشی بوێ. بەڵام چارەنووس ئەوی لە جەنگی نێوان دڵ و باوەڕ (ئایین)بەند کرد، تا ئەو کاتەی خۆشەویستی بەس نەبوو بۆ ئەوەی بە زیندوویی بهێڵێتەوە." لالە، پزیشکێکی تەنیایی دوور لە ماڵەوە، چاوی بە شیوا دەکەوێت کە ئایدۆڵێکی بەناوبانگە و پێویستی بە گورچیلە هەیە. ئەو ژیانی ڕزگار دەکات، بەڵام بەبێ هیچ وشەیەکیش دیار نامێنێت. چەند مانگێک دواتر، ڕێگاکانیان دووبارە یەکتر دەبڕن، خۆشەویستییەکی ئازاربەخش، جوان و مەحاڵ دروست دەکەن. ئەو موسڵمانە ئەو مەسیحییە. جیهان نایەوێت پێکەوە بن. دوای ڕفاندن و ڕەتکردنەوەی لەلایەن خێزانەکەیەوە و لە ماڵێکدا لەگەڵ خۆیدا گیریان خواردووە... لالە بە قوربانی هەڵدەبژێرێت. وە شیوا زۆر درەنگ دەگات بۆ ئەوەی ڕزگاری بکات. «ڕێز لەماندوبونم بگرەو فکرەی چیرۆکەکەم دزە پێمەکە-ڕێز لەخۆت بگرە» {یەکەم}
دەهۆڵی ڕیسوایی✔️ by ezel_ibrahim
ezel_ibrahim
  • WpView
    Reads 139,761
  • WpVote
    Votes 28,863
  • WpPart
    Parts 63
چیرۆکێکی کوردیە ~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~ تەپڵ و نەقاڕەی ڕسواییم لێدەن خەبەر شەیداییم لە شار و دێ دەن مۆری بەد ناوی بەن لە پێشانیم جاڕم بەن بێژن شێتم لە دوایی ~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~ کورتەی چیرۆک : ئەزەل خەونی ئەوەیە بۆ یەک جار بەشداری پێشبڕکێی ئەسپسواری بکات لە شارەکەداو ببێ بە پاڵەوانی ساڵەکە ، بەڵام ئەو لە لادێ دەژی و باوکی ڕێگرە لەبەردەم خەونەکەی ئەزەل چ ڕێگایەک دەگرێتە بەر بۆ بەدیهێنانی خەونەکەی ؟؟ ~~~~~~~~~>>>>>>> بەرواری نوسین start 25/5/2025 end 21/7/2025 بەرواری بڵاوکردنەوە 13/9/2025 بەرواری کۆتایی هاتن 28/4/2026 سەعات ٩ی شەو شەوی سێ شەممە لەسەر چوارشەممە نوسەر : ئەزەل ئیبراهیم بەرگ : ئیلین ( eleen076) ئەم چیرۆکە هەموو مافێکی بۆ خۆم دەگەڕێتەوە و پیت بە پیتی خۆم دامڕشتوە و نوسیومە ، ئەزەل ئیبراهیم
بەرە بەیان by Ronakishaw
Ronakishaw
  • WpView
    Reads 158,997
  • WpVote
    Votes 22,623
  • WpPart
    Parts 43
{کوردی} لە بەرە بەرەی بەیاندا،ڕۆژ ...تیشکی ڕۆژ بە دەرکەوتنی چاوەکانی ئەو بێزارد دەکات و وای لێ دەکات بە بێزاریەیەکی زۆر هەڵسێتەوە و دووبارە بگەڕێتەوە ژیانە ئاڵۆزەکەی. نەفەس..تۆ نەفەس تۆ نازانی چ ژیانێکی دوورودرێژ بەڕێوەیە ئەی کچی بچووک. شتانی چاوەڕنەکراو وا بەڕێوەیەن کە تۆ قەت بیریشت بۆی نەدە چوو ئەی کچی شیرین و دڵساف. ئەی نەفەس. ....... نەفەس~ میـــر~ چیرۆکی کوردی لەلایان : ڕوناکی شەو.
«ئێستا کچێک نیشتیمانمە» by wthluuv_8
wthluuv_8
  • WpView
    Reads 17,161
  • WpVote
    Votes 4,666
  • WpPart
    Parts 23
«هەندێک جار ژیان مرۆڤ دەباتە شوێنێک کە هەرگیز نەیویستووە بگاتێ. ئەویش کچێک بوو کە بە ناچاری چووە ناو ژیانییەوە، بە دڵێکی پڕ لە ترس و بێباوەڕی پێی وابوو ئەو هاوسەرگیرییە تەنها بڕیارێکی زۆرەملێیە بەڵام نەیدەزانی لە دڵی ئەو پیاوەدا شوێنێکی تایبەتی هەیە. هەندێک هاوسەرگیری بە "بەڵێ" دەستپێناکەن... بە ناچاری دەستپێدەکەن. ئەویش کچێک بوو کە ژیان بە زۆر فڕێیدایە ناو ماڵی ئەو کوڕەی ڕقی لێی بوو لە یەکەم ڕۆژەوە هەوڵیدەدا تەنها بمێنێتەوە، بێ ئەوەی دڵی بە هیچ شتێک ببەستێت، چونکە پێی وابوو ئەو ژیانە زیندانێکی ئارامە. بەڵام ئەو جیاواز بوو...، تەنها بە شێوەیەک مامەڵەی دەکرد کە هێواش هێواش ترسەکانی لە دڵی دەکوژاندەوە. تا ئەو شەوەی کە دایکی بە خەندەوە پرسی: «ئەم ماوەیە حاڵت چۆنە؟» ئەویش بێ دوودڵی و بە چاوێکی پڕ لە هێمنی وتی: «ئێستا کچێک نیشتیمانمە...» لەو ساتەوە کچەکە تێگەشت وەک نیشتیمان دەپارێزرێت.» نوسەر؛هەنی