milajjk3
[ Obsessive, Toxic, Dark... Love ]
ساڵانێکی بەسەر برد بە گەڕان بە دوای سێبەری کچێک کە خاوەن تایبەتمەندی تایبەت بوو...
وەسوەسەی چاوێک کە یادەوەرییەکەی هەرگیز مێشکی بەجێناهێشت، کچێک هەموو جیهان پیلانی بۆ شاردنەوە لێی دانابوو..
تا چارەنووس بڕیاریدا شێتییەکەی تاقیبکاتەوە ، بە هێنانەوەی بۆ ناو ژیانی بەڵام بە شێوەیەکی تەواو جیاواز..سەرەڕای جیهان!
بەڵام کەسایەتیەکەی...
نەناسراو بوو وەک مەتەڵێکی ناڕوون لە جیهانی تاواندا..کەسایەتییەکەی نهێنی بوو وەک پارچە ناتەواوەکانی مەتەڵێک لە چیرۆکێکدا..
نازناوەکەی دوو ناوی لە دوو نەتەوەی جیاوازەوە هەڵگرتووە ، هەریەکەیان نهێنی قووڵتر لە ئەوەی تری هەڵگرتووە..
کەس تەمەنی نازانێت ، ناسنامەکەشی و تەنانەت نەتەوەکەی!...
دەوترا بکوژی بەکرێ گیراوە ، وە وتیان سیاسەتمەدارێکی پلە باڵایە لە دەوڵەتدا ، تەنانەت بە سەرۆکی گەورەترین باندی مافیای ئیتاڵیا تۆمەتبار کرا ، لە کۆتاییدا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە بازرگانێکی سەرکەوتووە...بەڵام
ئەو لە ماسیفرۆشێکی ئاسایی زیاتر هیچی تر نەبوو...!!
~~
- جیۆن جۆنگکوک | جیۆن ئالفێیۆ ئادیلان.
- کیم فارین.