jana_catalony
- Reads 641
- Votes 161
- Parts 10
تەمەنی تەنها سێزدە ساڵ بوو، کاتێک تێگەیشت مانای 'منەتباریی' چییە. کاتێک تێگەیشت کە بوونی تەنها بارگرانییەکە بۆ ئەو دوو کەسەی کە بڕیار بوو بیپارێزن.
لەو ڕۆژەوەی لەدایکبوو، باوکی ڕقی لێی بوو. بۆ ئەو، کچەکەی تەنها بوونەوەرێکی بێ کەڵک بوو کە شایەنی لێدان و قسەی ناشرین بوو. دایکیشی لەبری ئەوەی ببێتە سایە و سێبەری، کاتێک هاوسەرەکەی لە ماڵ نەدەبوو، هەموو کینە و تووڕەیی خۆی بەسەر جەستە ناسکەکەیدا دەڕشت.
بەڵام دۆزەخی ڕاستەقینە کاتێک دەستی پێکرد کە باوکی بە پێکەنینێکی پڕ لە چاوچنۆکییەوە گەڕاوە؛ بڕیاری دابوو بە زۆر بیدات بە شوو بە پیاوێکی ٣٠ ساڵان، تەنها لەبەر ئەوەی بڕە پارەیەکی زۆری لەبەرامبەردا پێدرابوو. هاوار و گریانی سێلین و پاڕانەوەکانی، هیچ سوودێکیان نەبوو لەبەرامبەر دڵە بەردەکەی باوکیدا.
لەو ساتە بێ ئومێدییەدا، قەدەر سێلینی بەرەو ڕێگەیەک برد کە هەرگیز بیری لێ نەدەکردەوە.. بەرەو ئارێس. کوڕێکی ١٩ ساڵانی زۆر دەوڵەمەند، بەڵام لە هەمان کاتدا سارد، بێبەزەیی و پاشای دنیای مافیا.
ئایا ئارێس دەبێتە ئەو پەناگە ئارامەی کە سێلین لەم جیهانە پڕ ئازارە ڕزگار بکات؟ یان لە قەفەسێکی بچووکەوە دەیباتە ناو زیندانێکی گەورەتر؟