helyp7
"هەندێک جار، بێدەنگی تەنها نیشانەی ڕازیبوون نییە... بەڵکو قورسایی کۆتا نامەی پاراستنی کەسێکە کە خۆشت دەوێت."
ساڵانێک پێش ئێستا، لە ئامێزی هەورە تەمومژاوییەکاندا، دیداری کتوپڕی جین و ئایوو کیمیایەکی بێدەنگ بەڵام قووڵی لە نێوانیاندا دروست کرد. بەڵام پێش ئەوەی بە تەواوی لە یەکتر تێبگەن، چارەنووس جیای کردنەوە.
ئێستا... جین دوای ساڵانێک دەگەڕێتەوە و لە ناوجەرگەی ئاهەنگێکی ڕازاوەدا دووبارە چاوی بە ئایوو دەکەوێتەوە. بەڵام ئایوو ئیتر ئەو ئافرەتەی جاران نییە؛ ئەو هاوسەری پیاوێکی دەسەڵاتدار و بێبەزەیییە (هۆنگ جۆنگ-هیون).
کاتێک جین بە پەرۆشەوە لێی نزیک دەبێتەوە، ئایوو بە چاوە ساردەکانییەوە وەک نامۆستایەک سەیر دەکات و هەموو ڕابردوو ڕەت دەکاتەوە. جین نازانێت کە لە پشت ئەو ڕەفتارە ساردەی ئایووەوە، جەنگێکی خویناوی و بێدەنگ هەڵگیرساوە... تەنها بۆ ئەوەی ژیانی جین لە مەترسییەکانی هاوسەرەکەی ڕزگار بکات!
نووسەر: helyp7