Leozz_12's Reading List
2 stories
پەیمانی تاریکی  (18+)✓ by onnerra
onnerra
  • WpView
    Reads 5,680
  • WpVote
    Votes 1,039
  • WpPart
    Parts 47
ڕاکردن لە دۆزەخ ئاسان نییە بەتایبەتی کاتێک کەسێک دووبارە ڕاتدەکێشێتەوە بۆ ناو هەمان دۆزەخ ​شەڕانگێز چاونەترس و هەمیشە بە جلی تاریکەوە فرێیا ئەستەمە وەک خانمێکی شایستە دەربکەوێت لەلایەن باوکییەوە شاردرابووەوە و ژیانێکی ئاسایی ژیاوە سەرەڕای ئەوەی لەناو ئاوە تاریکەکانی جیهانی تاوانکاریی نیویۆرکدا لەدایکبووە ​ئەو تۆرێن سارد دڵڕەق و حسابکەرە، و ئارەزوویەکی زۆری بۆ وێرانکاری هەیە تەنانەت پیاوە بەدەسەڵاتەکانی مافیاش لێی دەترسن تۆرێن سەرۆکی فاسدترین ڕێکخراوی تاوانکاریی ویلایەتەکەیە ​فرێیا ڕقی لە ڕەفتارە بێپەرواکان و خاوەندارێتییکردنی ڕادەبەدەری ئەوە بەڵام ناتوانێت ئینکاری لەوە بکات کە چۆن هەناسەی دەوەستێت بە دەستلێدانە زبرەکەی دەنگە قووڵەکەی و بڕوانینە تاریک و گەرمەکەی ​تۆرێن ڕقی لە یاخیبوون بێباکی و پشێوییەکانی فرێیایە. بەلای ئەوەوە فرێیا تەنها مەخلوقێکە کە دەبێت دەستەمۆ بکرێت دوای ئەوەی ئەڵقەیەک دەکاتە پەنجەی و داهاتووی لێ زەوت دەکات فرێیا تەنها یەک پەیمان لەگەڵ خۆیدا دەبەستێت ئەویش ئەوەیە ببێتە گەورەترین ئەشکەنجە لە ژیانی تۆرێندا Toren & freya Written by: onnerra... دەسپێک 28\7\2026 کۆتای 25\8\2026
گــــوڵـــــی ئـــــایــــــریــــس   by onnerra
onnerra
  • WpView
    Reads 2,855
  • WpVote
    Votes 670
  • WpPart
    Parts 34
هەندێک برین هەن تەنـیا خـوێنیا لێ ناچۆرێت بـەڵام هەتــا دوا هەنـاسەی مرۆڤ ئــازارەکە لــەناخیاندا دەژی لە پشت دەرگایەکی داخراودا پیاوێکی پیر ساڵانێکە لەگەڵ یادەکانی خۆی دەژی یادی ئەو ڕۆژە ڕەشەی کە لە چرکەساتێکدا ڕوداوێکی هاتووچۆ هەموو جیهانی لێ ڕووخاو خێزانەکەی لەدەست دا و لەگەڵ تەنیایییەکی بێدەنگ بەجێما کچێکی تەمەن چواردە ساڵی هەڵگرتەوە و وەک کچی خۆی لە باوەشی گرت بە تەواوی هەوڵی دا ئەو کچۆڵەیە هەرگیز هەست بە بێکەسی نەکات بەڵام ژیـان هەمیشە بە دڵی مــرۆڤ نــابــێ لە پشت زەردەخەنەکاندا سایەی قەرز و تەنگانە هێواش هێواش گەمارۆی دا تا ئەوەی بەردەوامبوونی ئەو قەرزانە مرۆڤێکی شکان و بێهێزی دروست کردلە ساتێکدا کە هەموو دەرگاکان لەبەردەمی داخرا بڕیارێکی هەڵبژارد کە هەرگیز نابەخشرێتەوە بڕیارێک کە بەقیمەتی دڵێکی بێتاوان تەواو بووئەو کچەی ڕۆژێک بە ناوی خێزان ئارامیی دۆزیبوو لە چرکەساتێکی تر دا تێگەیشت هەندێک جار ترسناکترین شکان لە لایەن دوژمنەکانیەوە نایەت بەڵکو لە دەستی ئەوانەوە دێت کە بە خێزان ناودەبرێن ئەمە چیرۆکی ئەوە نییە کە کێ تاوانبارە؟ بەڵکو چیرۆکی ئەوەیە کە چارەنووس چۆن دەتوانێت مرۆڤەکان لە نێوان دڵسۆزی و دڵڕەقی لە نێوان خۆشەویستی و خیانەت بە شێوەیەکی ترسناک بشکێنێت