We've updated our Content Guidelines.
Review the latest guidelines to keep sharing stories safely.
تایبەتەکانم
5 stories
نەخۆشخانەی دەروونی(تەواوبووە) by kimsoma129
kimsoma129
  • WpView
    Reads 961
  • WpVote
    Votes 157
  • WpPart
    Parts 28
((تەواوی جیهان لە ترسی شێتی و توڕەییەکەی ئەو پاشەکشەی دەکرد، بەڵام من لە نێوان هاواری چەک و تاریکییەکەیدا... تەنها منداڵێکی تەنیام بینی." ماریا، دکتۆرەیەکی ناسک و لێهاتوو، کە تەنها ئەرکی ڕزگارکردنی ژیانی مرۆڤەکان بوو. بەڵام کاتێک ڕێڕەوی چارەنووس دەیخاتە ناو جیهانی ڕەش و خوێناوی مافیاوە، خۆی لە بەردەم ترسناکترین و ساردترین سەرۆکی ناوچەکەدا دەبینێتەوە: کیم نامجوون. پیاوێک کە ناخی وەک نەخۆشخانەیەکی دەروونی پڕ بوو لە هاوار، برین و شێتیی کڵپەسەندوو. لە کاتێکدا هەمووان لێی ڕادەکردن، ماریا سوێندی خوارد کە بە عەشق و بەزەیی، تاریکترین لایەنەکانی ئەم شێرە دەستەمۆ بکات و برینەکانی سارێژ بکات...)) ئایا ناسک کچێتی و ژیریی دکتۆرەیەک دەتوانێت گەورەترین ئیمپراتۆریەتی مافیا بخاتە سەر چۆک؟ یان خۆیشی لە ناو ئەو شێتییەدا دەبێت بە قوربانی؟ "من دەبمە ئەو مرۆڤەی کە برینەکانی شێری مافیا سارێژ دەکات، تەنانەت ئەگەر لەو پێناوەدا ڕۆحی خۆشم بسووتێت..."
یاری چارەنووس(تەواوبووە) by kimsoma129
kimsoma129
  • WpView
    Reads 1,045
  • WpVote
    Votes 180
  • WpPart
    Parts 20
(("یونا" تەنها کچێکی بێتاوان بوو کە بەهۆی ئەو خیانەتەی لە باوکی کرا لە کاری بازرگانیدا تەسلیمی جاکی دڵڕەق کرا و وەک ئامرازێک بۆ ناپاکیکردن بەکارهێنرا. بەڵام کاتێک لەو دۆزەخە ڕادەکات، دەکەوێتە ناو دەستی پیاوێک کە تەواوی سیئۆل لە ترسی ناوەکەی دەلەرزێت..."کیم نامجوون"!پیاوێک کە بە پێستە گەرم و دڵە بەستەڵەکەکەیەوە ناسراوە و هیچ بەزەیییەک لە قامووسی ژیانیدا بوونی نییە... 'هەمووان چاوەڕێی سزایەکی خوێناوی بوون بۆ یونا لە ناو ئەو کۆشکە تاریکەدا'بەڵام کتوپڕ هەموو شتێک سەرەوژوور دەبێت. کاتێک نامجوون ڕاستییەکان دەبینێت، یاسا توندەکانی خۆی دەشکێنێت؛ ئەو پێستە گەرمە پۆڵایینییەی دەبێتە قەڵغان بۆ پاراستنی کچەکە، و لە ژێر تیشکی زێڕینی مانگدا، بۆ یەکەمجار هەناسە گەرمەکان و کڵپەی خولیای نێوانیان تەواوی سەرما و مەترسییەکانی جیهان دەسوتێنێت'.. بەڵام ئایا"جاک"ڕێگە دەدات ئەم هەناسە گەرم و پێستی نامجوون دڵە ساردەکەی بتوێنێتەوە؟ لە کاتێکدا جاک سوپاکەی بۆ هێرشێکی خوێناوی ئامادە دەکات، پڵنگەکە نیشانی دەدات کە عەشق چۆن دەتوانێت ساردترین پیاو بکاتە مەترسیدارترین ڕاوچی!!))
دیوانی شیعرەکانم by Jeon-Sujen4
Jeon-Sujen4
  • WpView
    Reads 430
  • WpVote
    Votes 67
  • WpPart
    Parts 12
کتێبێک تایبەت بە شیعرەکانم
بۆ بە وەفاترین ئاڕمی کورد 💜 by TaeVanKook
TaeVanKook
  • WpView
    Reads 152
  • WpVote
    Votes 21
  • WpPart
    Parts 1
✨یادەوەریەکانی ئاڕمیەکی کورد لەگەڵ بانگتان ✨
پەڕاوی خوێناوی(تەواوبووە) by kimsoma129
kimsoma129
  • WpView
    Reads 501
  • WpVote
    Votes 138
  • WpPart
    Parts 31
"لە جیهانێکدا کە ڕاستییەکان بە خوێن دەنووسرێنەوە، هەندێک پەڕاو هەن کە هەرگیز نابێت هەڵبدرێنەوە" لە پەڕاوێکی ڕەش و سپی و تاریکدا، لە پشت پەنجەمۆرە سوورەکان و شوێنپێی تاوانە شاراوەکاندا، پیاوێک وەستاوە کە یاسا لەژێر دەستەکانیدا دەچەمێتەوە. ئەو تەنها قەدەرێک دەناسێت: تۆڵە و دەسەڵات. «لە جیهانی مافیادا، هیچ شتێک بە بێبەرامبەر بەدەست ناهێنرێت... تەنانەت ئاشتیش!» کاتێک ڕێکەوتنێک بە مۆری خوێن و بەبێ ڕەزامەندی دڵ ئیمزا دەکرێت، دوو جیهانی جیاواز دەبنە یەک ڕێکەوتنێک کە «نارا»ی فڕێدایە ناو کۆشکی سارد و تاریکی «نامجوون»؛ پیاوێک کە تەواوی جیهان لە ناوی دەترسان، بەڵام کەس نەی دەزانی لە پشتی ئەو ناوە ترسناکەوە، پیاوێک هەبوو تەنها بۆ پاراستنی نیشتمانێک لە ناو چاوەکانی ئافرەتێکدا دەگەڕا.. کاتێک پەڕاوێکی داپۆشراو بە نهێنی و خوێن دەکرێتەوە، سنووری نێوان پاراستن و وێرانکاری، خۆشەویستی و ڕق بە تەواوەتی دەسڕێتەوە. ئایا عەشق دەتوانێت ڕوونکردنەوەیەک بێت بۆ ئەو تاریکییە بێپایانەی کە لە ناخی ئیمپراتۆرییەتێکدا شاراوەتەوە؟ یان خۆی دەبێتە قوربانیی لاپەڕەیەکی تری ئەم پەڕاوە خوێناوییە؟ "من لێرە نیم بۆ ئەوەی چاوەڕێی مردنت بکەم... ئەگەر ڕقت لە منە، ئەو ڕقە بکە بە وزە تا لەم جەهەنەمەدا بژیت!"