نایابەکان
5 stories
﮼پۆڵاکەم(بەردەوامە) by LazSun
LazSun
  • WpView
    Reads 104
  • WpVote
    Votes 41
  • WpPart
    Parts 1
پۆڵا-نیان پۆڵا و نیان دوو ئامۆزان کە یەکتریان زۆر خۆشدەوێت، بەڵام هەردەم پێکەوە شەڕیانە. ئەو کاتەی کە پۆڵا تەمەنی ۱۱ ساڵ بوو و نیان تەمەنی ٤ ساڵ بوو، ڕاستە پۆڵا لە نیان گەورەتر بوو، بەڵام ئەویش هێشتا منداڵ بوو؛ هەر بۆیە زۆربەی کات شەڕیان لەسەر ئەوە بوو کە نیان دەیویست پۆڵا نەچێت دەرەوە هەر لە ماڵەوە لەگەڵ ئەو بێت. ئەوان لە گوندێکدا دەژیان کە باپیرەیان (باپیرە عومەر) ئاغای گوندەکە بوو. باوکی نیان کە ناوی موراد بوو، بڕیاری دا لەگەڵ ژن و منداڵیدا بڕۆنە شار و لەوێ ژیان بەسەر بەرن. سەرەتایەک باپیرە عومەر ڕازی نەبوو، بەڵام لە کۆتاییدا ڕازی بوو و بڕیاری ڕۆیشتنیان دا. ئەم کۆچکردنە بۆ پۆڵا و نیان زۆر پێخۆشنەبوو، بەڵام هەر ڕۆیشتن. دوای ١٥ ساڵ، موراد هەواڵی پێ دەگات کە باوکی زۆر نەخۆشە و لە سەرەمەرگە، بۆیە بڕیار دەدات بە یەکجاری بگڕێتەوە بۆ گوند. هەرچەندە ئەمە بۆ نیان زۆر ناخۆش بوو، لەبەر ئەوەی ئەو ئێستا لە کۆلێژە و تەمەنی ١٩ ساڵە، پۆڵاش تەمەنی ٢٦ ساڵە.» نوسەر:راز دەسپیک:٢٠٢٦/٧/٣٠ کۆتای:نادیار یەکەم چیرۆکی کوردیم هیوادارم بەدڵتان بیت نوقڵەکانم😊🌷
(عەشقی ناچارکردن)کۆتای هاتووە by LazSun
LazSun
  • WpView
    Reads 15,024
  • WpVote
    Votes 2,017
  • WpPart
    Parts 31
ماریا کچێکی ڕوخۆشە، کاتێک داپیرەی مارس لە سەر شەقام ڕزگار دەکات، ناچار دەبێت لەگەڵ مارس کە بلیۆنێرێکی یەکجار سارد و لوتبەرزە، بچێتە ناو هاوسەرگیرییەکی ساختە بۆ ماوەی ساڵێک. یەکەم دیداریان پڕ بوو لە شەڕ و ڕق، ماریا بە شێتی عاشق دەبێت، بەڵام مارس زۆر دڵڕەقانە پشتگوێی دەخات... بەڵام یارییەکە لێرەدا کۆتایی نایەت! کاتێک ماریا بڕیاری ڕۆیشتن دەدات و عەشقەکەی دەشارێتەوە، مارس بۆ یەکەمجار ناخی دەلەرزێت... پاشای سەهۆڵ تێکدەشکێت و لە کۆتاییدا، مارس وەک شێت عاشق دەبێت! ئایا دەتوانێت دڵە شکاوەکەی ماریا چاک بکاتەوە؟ 🖤 «باوەشی تاریکی»... چیرۆکی پیاوێکی بەردین کە لە داوی عەشقێکی شێتانەدا گیری خوارد. نوسەر :راز دەسپیک٢٠٢٦/٥/١٩ کۆتای:٢٠٢٦/٦/٣ یەکەم چیرۆکەم هیوادارم بەدڵتان بیت نوقڵەکەنم🍬
 ﮼تۆڵەی ﮼بێدەنگ(کۆتای هاتوە) by LazSun
LazSun
  • WpView
    Reads 172
  • WpVote
    Votes 73
  • WpPart
    Parts 10
ساتێک کە جیهان وەستا ئای ئین و شین ئین، دوو خوشک و برای یەکتربوون کە تەنها ئەوانەیان بۆ یەکتر مابووەوە. کاتێک ئای ئین بۆ خوێندن لە دەرەوە بوو، لە ڕێگەی پەیوەندییەکی ڤیدیۆییەوە، بە چاوی خۆی بینی کە براکەی، شین ئین، لەلایەن کەسێکی دەمامکدارەوە بە دڕندەیی دەکوژرێت. ئەو ساتە، ئای ئینی "بێتاوان" کۆتایی هات و "تۆڵەسێنەر" لەدایک بوو. نوسەر راز دەسپیک:٢٠٢٦/٥/٢٠ کۆتای:٢٠٢٦/٦/١٠ هیوادارم بەدڵتان بیت نوقڵەکانم🌷🎀
(سەرلێشێواوەکانی سیۆل) by LazSun
LazSun
  • WpView
    Reads 516
  • WpVote
    Votes 242
  • WpPart
    Parts 10
خێزانی جیۆن؛ بنەماڵەیەکی ناودار و دەوڵەمەند کە لە یەک خوشک و دوو برا پێکهاتوون: جۆنگکووک، جین، و یاجی... جۆنگکووک و جین بەهۆی کارەکانیانەوە زۆربەی کات لە دەرەوەی وڵاتن، بۆیە یاجی تەنها نییە؛ ئەو لەلایەن پینج گەنجی نزیک لە خێزانەکەیانەوە گەورە بووە کە وەکو برا بۆی وان: تایهۆنگ، جیمین، یۆنگ (شوگا)، نامجوون، هۆسیۆک، وەکو براکانی خۆی. دەیان بینیت ئەوان هەر لە منداڵییەوە پارێزگارییان لە یاجی کردووە و پێکەوە گەورە بوون. لە بەرامبەردا ، ژیانی لیسا بە ئازار دەست پێ دەکات. لە تەمەنێکی بچووکدا دایک و باوکی لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەدەست دەدات. داپیرە لیسا لیسا و جیسوی گەورەکرد بەڵام پیش دوو ساڵی ئەوەیش مرد داپیرەشی کە تاکە پشتیوانی بوو، لیسا لەگەڵ خوشکەکەی جیسو بڕیاریان دا لە بوسانەوە کۆچ بکەن بۆ سیۆل تا ژیانێکی نوێ دەست پێ بکەن. نهێنییە گەورەکە: لە سیۆل، دەرکەوتنی لیسا و خوشکەکەی جیسو، لەگەڵ دوو هاوڕێکەیان جینی و ڕۆزی، تەنها ڕووخسارێکی سادەیە. لە ڕاستیدا، ئەوان ئەندامی هێزێکی نهێنی و بەهێزن بە ناوی «هێزی ڤانگارد». کارەکەیان ئەوەیە ژیانی خەڵکی بێتاوان بپارێزن و کەسە خراپەکارەکان بە سزای خۆیان بگەیەنن. ئەم نهێنییە ئەوەندە گەورەیە کە تەنها ئایو و یاجی نەبێت، کەس لەم بابەتە نازانێت. نوسەر:راز
﮼تەڵەی ﮼کۆشکی ﮼ئاڵتونئ(کۆتای  هاتوو) by LazSun
LazSun
  • WpView
    Reads 663
  • WpVote
    Votes 423
  • WpPart
    Parts 18
خاتوون مین و خاتوون پارک، دوو دایکی زیرەک بوون کە نەیاندەتوانی چاوەڕێ بکەن منداڵەکانیان بە دڵی خۆیان هاوسەرگیری بکەن. بۆیە بڕیاریان دا "چارەنووس" بە زۆر دروست بکەن! کاتێک "سۆنگ هی جوو" و هاوڕێکەی "ئیون چای نی" بۆ نانی ئێوارە چوونە ماڵی دایکەکان، بەهۆی ئەو خواردنەوەی دایکەکان ئامادەیان کردبوو، ڕاستەوخۆ کەوتنە خەوێکی قوڵەوە. دایکەکان کە ئەم دەرفەتەیان بە دڵ بوو، خێرا پەیوەندییان بە کوڕەکانیان "هان جووهۆ" و **"جوو هیونگ"**ـەوە کرد: "کچەکان لەوێن، وەرن و بیانبەن بۆ کۆشکەکەتان!" کوڕەکان کە خاوەنی گەورەترین کۆمپانیای چین بوون و هەمیشە بەدوای پاساوێکدا دەگەڕان بۆ نزیکبوونەوە لەو دوو کچە، بە پەلە گەیشتن و ئەوانیان گواستەوە بۆ کۆشکە شاهانەکەیان. کاتێک سۆنگ هی جوو و ئیون چای نی بە ئاگا هاتن، خۆیان لەسەر سیسەمێکی شاهانە و لە نێو ژوورێکی پڕ لە زێڕ و نەخش و نیگاری چینی بینی. بێدەنگی باڵی بەسەر ژوورەکەدا کێشابوو، تەنها دەنگی لێدانی دڵی خۆیان نەبێت. ئایا ئەمە خەون بوو؟ یان سەرەتای ژیانێکی نوێ کە دایکەکان بۆیان نەخشاندبوون؟ نوسەر :راز دەسپیک:٢٠٢٦/٥:٢٥ کۆتای:٢٠٢٦/٧/٨