bahar_01_
چیرۆکێکی کوردییە
"مەلەک کچێکی ١٧ س اڵەی گەشبین وە عەجولە، لە ناو خێزانە گەرموگوڕەکەیدا ژیانێکی ئاسایی بەڕێ دەکات. بەڵام لە پشت ئەو ڕووخسارە دڵخۆشەیەوە، هەستێکی شاردووەتەوە کە لە تەمەنی ١٤ ساڵییەوە لە ناخیدا گەورە بووە... عەشقی پورزا سارد و کەمدووەکەی، عومەر.
لە هەموو کۆبوونەوە خێزانییەکان و سەردانەکاندا، مەلەک ناچارە ڕووبەڕووی ئەو پیاوە ببێتەوە کە ڕۆژانێک لە هەموو کەس نزیکتر بوو لێی، بەڵام ئێستا تەنها ساردی لە نێوانیاندا ماوەتەوە. ئایا ساردی نێوان مەلەک و عومەر هۆکاری چییە؟
"چاوەکانمان یەک دەبینن و زمانمان بێدەنگە،
لە نێوان من و تۆدا، ساردترین زستان بەڕێوەیە..
بەڵام دڵم هێشتا هەر گەرمە بۆت."