special🔥👀
6 stories
«تاوانێک بە ناوی ﮼کچبوون» تەواوکراوە... by muna-00Mm
muna-00Mm
  • WpView
    Reads 2,810
  • WpVote
    Votes 542
  • WpPart
    Parts 25
چیرۆکەکەمان باس لە کچێکی هەرزەکار دەکا بە ناوی «نور» بەڵام ئایە ژیانی نور وەک ناوەکەی نوری تیایە !! کە لە تەمەنی هەرزەکاریدایەو ڕوبەڕوی چەندان هەڵە دەبێتەوە لە ژیانە وێرانەکەی.... لە خێزانێکی خراپ باوکی توندڕەو برای توندو تیژ و لە ژێر دابونەریتێکی ڕەقدا گەورە دەبێت دوور لەوەی کچەکە هەوڵ بدا بیر لە شوکردن بکاتەوە تا ڕزگاری بێ ‎خەون بە شتێکی گەورەترەوە دەبینێت: خوێندن ‎ئازادی ڕێگەی نور پڕە لە هەڵە و شکست بەڵام ئایا ئەم هەرزەکارە دەتوانێت دیوارە بەرزەکانی کۆمەڵگەکەی بڕوخێنێت و بگات بە کەناری ئارامی و ئازادی؟ یان ئەویش وەک زۆرێک لە کچانی تر لەنێو تەمومژی نەخوێندەواری و سەرکوتکردندا دەخنکێنرێت؟
ئەوینی پۆڵاد by darosh__
darosh__
  • WpView
    Reads 253,771
  • WpVote
    Votes 41,999
  • WpPart
    Parts 42
پۆڵاد جاف ـ سەرکردە و فەرماندەیەکی بەهێز لە ڕووداوێکی تەقەکردندا یەکێک لە پیاوە دڵسۆزەکانی لەدەست دەدات پێش مردنی تاکە وەسێتێکی بۆ سەرۆکەکەی هەیە کە سوێندی دەدات جێبەجێی بکات ' کچەکەم ... ئەقڵی تەواو نییە لەدوای من بیپارێزە و بیخە ژێر سێبەری خۆت ' پۆڵاد ئەوە دەکات کە پیاوەکە داوای لێکرد ــ وە لەناکاو دەبینێت کە ئیتر ئەو هاوسەریەتی ! ئەمە تاکە ڕێگایە بۆ پارێزگاری کردن
 ئەشقێک کە هاوار دەکات||✔️ by nilaa000
nilaa000
  • WpView
    Reads 6,871
  • WpVote
    Votes 1,512
  • WpPart
    Parts 39
تەمەنێکە لە تاریکیی بێدەنگیدا دەژیم؛ جیهانێک کە تێیدا وشەکانم لە گەروومدا کۆچ دەکەن و تەنیا لەسەر ڕووبەری سپیی تابلۆکانم نیشتەجێ دەبن. وابەستەی ڕابردوویەک بووم کە دەنگمی لێ سەندمەوە، هاتوومەتە ئەم کەنارە سارد و باراناوییە تا لە گۆشەگیریی خۆمدا بمرم... بەڵام نەفرەتی ئەم گوندە، پیاوێکی خستە سەر ڕێگام کە بێدەنگییەکەی لە هی من تاریکتر و قووڵتر بوو. دیار... پیاوێک لە ڕەگەزی تەم و تەمومژ، خاوەنی کۆشکێک کە دەرگا قفڵدراوەکانی چاوەڕوانی هاوارێکیان دەکرد. هەموان لێی دەترسان و وەک پەڵەیەکی ڕەش دەیانبینی، بەڵام فڵچەی وێنەکێشانی من، لە پشت ئەو ڕوخسارە ساردەوە، ڕۆحێکی ماندوو و قوربانییەکی شاردراوەی دەخوێندەوە. ئێستا لە نێوان تەڵەی گومانێکی کوشندە و عەشقێکی بێدەنگدا وەستاوم. لێرەدا، لەم بارانە بێبڕانەوەیەدا، تەنیا یەک ڕێگا ماوە: ئایا مەتەڵی پشت دەرگا قفڵدراوەکانی ئەو هەردووکمان نوقمی مەرگ دەکات، یان عەشقەکەی دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە پاش ساڵانێک لە ماتەم... دڵم یاخی بێت و ڕۆحم هاوار بکات؟"
سـوتفەی ئاوێزە✔️ by _nvisard
_nvisard
  • WpView
    Reads 213,854
  • WpVote
    Votes 41,287
  • WpPart
    Parts 38
سوتفــەیەك و ئاشنـابوون بە دنیـایەكـی نوێ . من چۆن بەو ڕازی ئەبم؟ مەگەر خۆم لێ زیادە بە كوڕە شێتەكـەی ئەو ماڵە ڕازی ببم؟ كـورتە || ئاوێـزە چوارەم كچ و بچوكترین كچی كاك لوقمانە ، بەهۆی عەجولی و دەم هەراشیـەكەی پەرژین خانی دایكـی سزایەكی بەسەرا ئەسەپێنێ ، ئەویش هاوسەرگیری كـردنە لەگەڵ دیاكۆی كوڕی شێخ عومەر كە بە پیـاوێكـی شێت و نەترس ناسراوە ، ئاوێزە لە دەست سـزاكەی دایكی و دیاكۆ چی بەسەر دێت؟ بەتایبەتی كاتێك كە زانی ژنی یەكـەمی لە دەستی هەڵهاتووە؟ نـووسەر: p4rkdidi7 پێشكـەش بە : Aweza__ Start : 31/12/2025 𝖤𝗇𝖽 :𝟣𝟤/ 𝟥 /𝟤𝟢𝟤𝟨
«کووپێک قاوە لە پاریس»||✔️ by nilaa000
nilaa000
  • WpView
    Reads 1,164
  • WpVote
    Votes 290
  • WpPart
    Parts 25
«لە نێوان دوو سەردەمدا، تەنها بۆنی قاوەیەک و مێزێکی دارین بەس بوون بۆ ئەوەی چارەنووسی چوار ڕۆح بەیەکەوە گرێ بدرێت.» ئێڤان، کچە خوێندکارێکی کوردی خولیای مێژووە کە بۆ تەواوکردنی خەونە ئەکادیمییەکانی ڕوودەکاتە پاریس. لە ناو تەنیایی و غەریبیی شەقامە باراناوییەکاندا، ئەو پەنا دەباتە بەر کافێیەکی کۆنی بێدەنگ. بەڵام تێکەڵبوونی کتوپڕی کووپێک قاوە، ڕێڕەوی ژیانی دەگۆڕێت و دەبێتە هۆی ناسینی «وانسۆن»، گەنجێکی پاریسی. کاتێک ئەوان لە ژێر درزی مێزە دارینەکەی کافێکەدا دەفتەرێکی یادگاریی تۆزگرتووی ساڵی ١٩٢٦ دەدۆزنەوە، دەرگایەک بەرەو ڕابردوو دەکرێتەوە. یادگارییەکە باسی عەشقێکی ناکام و قووڵی نێوان «کلۆدین و ژان» دەکات کە ڕێک سەد ساڵ لەمەوبەر لەسەر هەمان مێز دانیشتوون. ئێڤان و وانسۆن بڕیار دەدەن بەدوای شوێنپێی ئەو دوو عاشقە کۆنەدا بگەڕێن بۆ ئەوەی چیرۆکە ونبووەکەیان تەواو بکەن، بەڵام بێ ئەوەی بزانن، خۆشیان هەنگاو بە هەنگاو دەکەونە ناو هەمان ئەو تەڵسمە مێژووییەی کە عەشقی پێ دەوترێت. ئایا عەشق دەتوانێت دوای ١٠٠ ساڵ، لە ڕێگەی کووپێک قاوەوە کۆتایییەکی نوێ بۆ خۆی بنووسێتەوە؟
ڪتێبە سەمەرەڪە ✔️ by glossy_amaya
glossy_amaya
  • WpView
    Reads 1,922
  • WpVote
    Votes 1,142
  • WpPart
    Parts 27
ڪۆتایی هاتووە ✔️ ژانەر / خەیاڵی ، ئەفسووناوی ، مێژوو خۆشەویستی ، زوڵم ، نهێنی ، دەروونی ، ئەم چیڕۆکە باس لە کچێک دەکات کە بە تەنها دەژی و دایکی بە ژێر پەنجە کۆچی دوایی کردووە و باوکی نادیارە لە ڕۆژی لەدایک بوونیدا کتێبێکی بۆ دێت بە دیاری بەڵام کەس نازانێت لەلایەن کێیوەیە کتێبێک کە پەڕەکانی نەرمن وەک ئەوەی لە پێست درووستکرابێت وە بەهۆی ئەو کتێبەوە تووشی چەندان ناخۆشی دەبێت تەنانەت وای لێدێت بۆ پەیکەر قسە دەڪات دایکم لەلایەن ژیان ڕەتکرایەوە وە دوای ئەوە نازانم باوکم لە کوێیە .....