Harinyy
دڵم وەک زەوییەکی تینوو وابوو، تەنیا چاوەڕێی دڵۆپە بارانێکی خۆشەویستی بوو بۆ ئەوەی بژیێت. گوناهی من چییە ئەگەر لە کڕێوەی زستانێکی سارددا، پەنام بۆ هەر گەرمییەک بردبێت کە بمپارێزێت؟ دەستم دەستی کەسێکی گرتبێت کە بێ مەرج، بە ترپەی دڵی پێم بڵێت ''تۆ گرینگیت''؟
ئەوەی لە مندا ڕوویدا، هاواری دڵێکی بریندار بوو بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی ناخم، کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دەیشکاندم، نەک خیانەتکردن لەو بەڵێنەی کە بە پیرۆزی ڕامگرتووە..
من خیانەتم نەکرد، من تەنیا لە باوەشی سارد و کڕێوەی خۆشەویستیەکی مردوو، بەرەو گەرمی و تروسکای حەسرەتی خۆشەویستیەکی تر ڕامکرد.....
26/may/2026~'tue'
𝑯𝒂𝒓𝒊𝒏..&𝒉..~
.............................................................