stellakiim
لە قامووسی ئەرسەلاندا وشەیەک نەبوو بە ناوی بەزەیی
جیهان تەنها لە دوو ڕەنگ پێکهاتبوو: ڕەش و سپی، هێز و لاوازی. ئەو پیاوەی کە تەنانەت سەیرکردنی ئافرەتێکی بە کات بە فیڕۆدان دەزانى ئێستا کاتژمێرەکانی تەمەنی تەنها لە چاوڕوانیکردنی نیگایەکی ئەو کچە وردیلەیەدا کورت دەبوونەوە کە خوشکی هاوڕێ ئەبەدییەکەی بوو.
ئەو دەیزانی ئەمە هەڵەیە، دەیزانی سنورێک هەیە کە دەبێت نەبەزێنرێت
بۆیە هەمیشە هەوڵی دەدا ئەو هەستانە لە نێو سنگی خۆیدا سەرکوت بکات. بەڵام چ جۆرە سەربازێک دەتوانێت بەرامبەر بە فریشتەیەک ڕاوەستێت کە تەنها بە جووڵەیەکی بچووک توانی کۆنتڕۆڵی هەموو بوونی بگرێتە دەست؟
کچێک کە جەستەیەکی بچووکی هەبوو، بەڵام قورسایی عەشقەکەی تەواوی بناغەکانی ئەو پیاوە گەورەیەی لەرزاند. ئەمە چیرۆکی پیاوێکە کە فێربوو تەنانەت گەورەتین زاڵمەکانیش لەبەردەم بچووکترین خەندەی عەشقدا دەشکێن.
نووسەر:ستێلاکیم
(ئەم چیرۆکە پیت بە پیتی بۆ خۆم ئەگەڕێتەوە، مافی بردنیت نییە)