diamond_22
- Odsłon 4,508
- Głosy 704
- Części 20
لە ناو لادێیەکی ئارام، کچێک دەژیا کە جوانییەکەی تەنها لە ڕووخساری نەبوو، بەڵکو لە پاکی دڵ، ڕێزگرتن لە خێزان و ماندوونەناسییەکەشی دەردەکەوت. لە بەیانی زووەوە تا ئێوارە، دەستی لە هیچ ئیشێکی ماڵ و کێڵگە هەڵنەدەگرت و بە هیوای ڕۆژێکی باشتر دەژیا.
بەڵام هێشتا نەیدەزانی ژیان پلانی دیکەی بۆ نووسیوە.
کاتێک براکەی دڵی بە کچێک بەست، هەمووان پێیان وابوو ئەو خۆشەویستییە بە هاوسەرگیری کۆتایی دێت. بەڵام بنەماڵەی کچەکە مەرجێکیان دانا؛ مەرجێک کە ژیانی هەمووانی گۆڕی.
"ئەگەر خوشکەکەتان ببێتە هاوسەری کوڕەکەمان، ئێمەش بە هاوسەرگیریی ئەوان رازی دەبین."
کوڕەکە چەندین ساڵ بوو لە دەرەوەی وڵات دەژیا، کەس نازانی ئەوەی لە دڵیدا چی هەیە، یان گەڕانەوەی بۆ لادێ، دەستپێکی خۆشی دەبێت یان سەرەتای ئازارێکی نوێ...