zahravibe
لەو ئەڵقە نوێیەی ژیانیاندا، هەموو شتێک لە ژێر سێبەری سارد و نادیاری دەسەڵاتی خێزان سەرلەنوێ نووسرایەوە.
گەڕانەوەی کتوپڕی دوو کچەکە بۆ ناو ڕکێفی با پیرە گەورەکەیان، سەرەتای قۆناغێکی پڕ لە جەنگ و پیلانی شاردراوە بوو.
کچە بچووکەکە بە یاخیبوون و سەرکێشییە نادیارەکانیەوە هەوڵی دەدا لەو قەفەسە توندە ڕابکات، بەڵام خوشکە گەورەکەی، ببووە سەرکردەیەکی بێبەزەیی و ترسناکی دنیای تاریک؛ جڵەوی هەموو شتێکی گرتبووە دەست و چرکەساتێکی بۆ ڕزگاربوون نەهێشتبووەوە.
کاتێک باپیرەیان، لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە بڕیاری هاوسەرگیرییەکی نادیار دەدات.
ئەم هاوسەرگیرییە تەنها لە پێناو بەهێزکردنی هێز و قایمکردنی پایەکانی خێزانە سەرنشینەکەیان بوو، نەک بۆ سۆز و خۆشەویستی.
هیچ دڵێک لە ناو ئەم ڕێککەوتنە پڕ لە گومانەدا لێی نەدەدا.
لەو پەیوەندییەدا، هێڵێکی سووری ئەستوور و نادیار کێشرا کە تێپەڕاندنی مەحاڵ بوو.
ئەوان لە ناو یەک خانووی گەورەدا بوون بەڵام جیهانەکانیان بەتەواوی لە یەکتر شاردرابووەوە؛ ژووری خەوتنیان لە یەکتر جیاکرابووەوە، هیچ کامیان نەیدەزانی ئەوی تر چی دەشارێتەوە لە هەڵسوکەوت، جۆری پۆشاک، یان کاروباری ڕۆژانەیدا.
وەک دوو تارمایی نامۆ لە تەنیشت یەک دەژیان بەبێ ئەوەی نهێنییەکانی یەکتر بناسن.