چیرۆکەکانی خۆم کە تەواو بوون🩷🎀
10 stories
﮼دڵ ﮼کەم ﮼ئەندام ﮼نابێت(تەواوکراوە) by astra_hanm
astra_hanm
  • WpView
    Reads 476
  • WpVote
    Votes 93
  • WpPart
    Parts 14
زۆرجار ژیان لە نێوان چرکەساتی مەرگ و ماندا، بەڵێنێک لەدایک دەکات کە چارەنووسی دوو بنەماڵە بۆ هەمیشە دەگۆڕێت. ئەم چیرۆکە باس لە پیاوەتی و چاکەدانەوەیەک دەکات کە لەسەر مێزی کاسبی و دوکانێکی سادەوە دەست پێ دەکات؛ کاتێک باوکێک ژیانی خۆی دەخاتە مەترسییەوە بۆ ڕزگارکردنی هاوسێیەکی کاسبکاری کە تەنها سڵاوێکی نێوانیان هەبووە. لە گەرمەی چاکەدانەوەی ئەو قەرزە گەورەیەی ژیاندا، پرسیارێک و بڕیارێکی کتوپڕ هەموو شتێک سەرەوژوور دەکات: کاک ئەحمەد... پرسیارێکت لێ دەکەم، تۆ کوڕت هەیە هاوسەرگیری نەکردبێت؟" کاک ئەحمەد بە سەرسوڕمانەوە وەڵام دەداتەوە: "بەڵێ، دانەیەکم هەیە... بەڵام بۆچی وا دەڵێیت؟" لێرەدا بەڵێنە گەورەکە دەدرێت : "منیش کچێکم هەیە، دەیدەم بە کوری تۆ! تۆ ژیانت بە من دایەوە، منیش کچەکەی خۆم دەدەم بە کوری تۆ." بەڵام کاتێک باوکی کوڕەکە بە خەمناکییەوە دەڵێت: "سوپاست دەکەم کاک عوسمان، بەڵام... کوڕەکەی من سەقەتە!" عوسمان دەستی دەخاتە سەر دڵی و وەڵامێکی مێژوویی دەداتەوە: "بەڵام دڵ سەقەت نابێت!" ئەمە چیرۆکی ئیمانـە؛ کچە تاقانە، باڵاپۆش و لەخواترسەکە کە ڕێز لە بەڵێنی باوکی دەگرێت و پشتی بە خودا بەستووە و چیرۆکی هیواـیە؛ کوڕە تاقانە کەمئەندامەکەی کە لە دوای بێئومێدییەکی درێژخایەن، هیوایەکی نوێ دەست بەسەر ژ
سێ کوچکەی بابان(تەواوکراوە) by astra_hanm
astra_hanm
  • WpView
    Reads 3,633
  • WpVote
    Votes 752
  • WpPart
    Parts 18
لە نێوان لوتکەکانی ناز و دەوڵەمەندیی سلێمانیدا سێ کچە ئامۆزا بە ناوەکانی لارا و ئەرینا و نازە وەک یەک ڕۆح لە سێ جەستەدا دەژین هێندە تێکەڵن کە لە ماڵی هەر یەکێکیاندا ژوورێکی تایبەت بۆ ئەوانی تر چاوەڕێی هاتنیان دەکات لارا کچە تەمەن ۱۷ ساڵە نازدارەکەی ماڵ بە عەشقێکی سەرکێشانەوە دەژی بۆ ژیان و هەمیشە بە زاواکانی دەڵێت: شتی تاک جوانترە، ئێوە سێ زاوان و ژمارەی تاکی بنەماڵەن.با نەبینە چوار و جوانییەکە تێکبچێت! وە کاتێک نازە دەکەوێتە داوی عەشقی کوڕێکی فێڵباز و درۆزنی وەک "دیلان"، متمانەی سێوانەکەیان دەکەوێتە تاقیکردنەوەوە. کچەکان بە نهێنی خەریکی چاککردنی هەڵەکانی نازەن، بێئاگا لەوەی سەفەرێکی کتوپڕ بۆ شاری هەولێر، هەموو هاوکێشەکان پێچەوانە دەکاتەوە لە هۆڵێکی بێدەنگدا، کاتێک کۆرپەیەکی شەش مانگی دەگریت و گەنجێکی قورس و نامۆی وەک بارش لە شڵەژاندا خەریکی ژیرکردنەوەیەتی، لارا دێتە ژوورەوە. لەو چرکەساتە کورتەدا کە منداڵەکە دەستاودەست دەکەن، چاوەکانیان لە نێو چاوی یەکتردا کورتەنامەیەکی بێدەنگ دەنووسنەوە؛ چرکەساتێک کە سەرەتای زریانێکی نوێیە بۆ دڵەکانیان وە چیرۆکی ئەرینای ژیر کە دەکەوێتە خۆشەویستی کورێکی ڕێک و پێک ئەمە چیرۆکی سێ ئامۆزای یان بڵین سێ کوچکەی بابانە کە هەر یەکێکیان چیرۆکیکی
حەسرەتی منداڵی و نەفرەتی گەورە بوون (تەواوکراوە) by astra_hanm
astra_hanm
  • WpView
    Reads 753
  • WpVote
    Votes 146
  • WpPart
    Parts 10
ئەم چیرۆکەم گەشتێکی درامی قووڵ و پڕ لە هەستە بە ناو ژیانی کچێک بە ناوی ڕاز کە لە ناو کۆشکی نازپەروەری و دڵنیایی خێزانەکەیدا وەک تاقانەی سێ برا و دایک و باوکێکی میهرەبان لەدایک دەبێت بۆ ڕاز منداڵی بەهەشتێکی بێ سنوورە کە تێیدا باوەشی باوکی نیشتمانە و براکانی پاسەوانی خەونە گەورەکانی کچێنی ئەون ئەو بەو بڕوایەوە گەورە دەبێت کە جیهان هێندەی دڵی خێزانەکەی پاک و بێگەردە و بە پەلەپەل ئاواتەخوازی گەورەبوونە بەڵام کاتێک ڕاز قۆناغی منداڵی جێدەهێڵێت و پێ دەنێتە تەمەنی هەرزەکاری و ژنبوونەوە تەوژمی یاسا نەنوسراوەکانی کۆمەڵگا و نەریتە توندەکان بە تەواوی ژیانی سەراوژێر دەکەنەوە ئەو پیاوانەی دوێنێ نازیان هەڵدەگرت ئەمڕۆ دەبنە چاوی چاودێر و ڕێگر لەبەردەم هەنگاوەکانی. خۆشەویستی دەبێتە هێڵی سوور و دەنگی پێ کەنینە بەرزەکانی دەگۆڕێن بۆ بێدەنگییەکی زۆرەملێ وە ئەم کتێبە باس لە حەسرەتی ژنێکی تەمەن پەنجا ساڵانی تەنیاوە دەگێڕدرێتەوە کە لە سوچێکی ژوورەکەیدا سەیری ڕابردووی خۆی دەکات و باجی ئەو یاسایانە دەژمێرێت کە ڕۆحیان زیندانی کرد. ئەم چیرۆکە هاواری هەموو ئەو کچ و ژنانەیە کە بەهۆی دەستووری کۆمەڵگاوە لە خەونەکانیان دابڕان و لە ناخیاندا دەڵێن: "خۆزگەم بە منداڵی و هەزار نەفرەت لەو کاتەی کە دەموت کەی گەو
تاقە یارەکەم(تەواوکراوە) by astra_hanm
astra_hanm
  • WpView
    Reads 14,171
  • WpVote
    Votes 2,059
  • WpPart
    Parts 33
هەندێک جار، عەشق لە ئەسپێکی سەرکەش و برینێکی بچووکەوە دەست پێ دەکات..." لە کێڵگەیەکی ئەسپ سواری لە ناوجەرگەی سروشتی کوردستاندا، ڕێڕەوی ژیانی دوو کەسی جیاواز یەک دەبڕێت. "لین"، کچە نازدارە ١٥ ساڵانە چاو سەوزەکە کە جیهان تەنها ڕەنگی جوانی پێ نیشان داوە، و "مەرد"، پیاوە ٢٣ ساڵانە هەیبەتدار و سەرمایەدارەکە کە ناوبانگ و ساردیی وەک قەڵغانێک بۆ دڵی بەکاردەهێنێت. کاتێک ئەسپەکەی لین کۆنترۆڵ لەدەست دەدات و مەرد دەبێتە سوارچاکی ڕزگارکەری، جەنگێکی شاراوە لە نێوان "نازی کچانە" و "غورووری پیاوانە" دەست پێ دەکات. بەڵام کات زۆر کەمە؛ لین بۆ ماوەی دوو ساڵ ڕوو لە ئەڵمانیا دەکات بۆ خوێندن، و مەردیش لە پشت بێدەنگییەکەیەوە، عەشقێکی قەدەغە و ئازارێکی قووڵ دەشارێتەوە کە جیاوازی تەمەن و ناوبانگی بنەماڵە بۆیان دروست کردووە. دوای دوو ساڵ، کچە نازدارەکە وەک خانمه‌ سوارچاکێکی بەهێز دەگەڕێتەوە، بەڵام ئایا مەرد هێشتا لە پشت دیواری بێ‌هەستییەوە ماوەتەوە؟ یان ئەو کۆچەرییەی لە ناو چاوە سەوزەکاندا نیشتەجێ ببوو، دواجار ڕێگەی گەیشتن بە ماڵ دەدۆزێتەوە؟ چیرۆکێک دەربارەی: ڕەسەنایەتی، جیاوازی تەمەن، و ئەو ئازارە جیاوازانەی کە تەنها عەشق دەتوانێت کۆتاییان پێ بهێنێت. لین&مەرد
هێزی لەیلا و هەڵۆ (تەواوکراوە) by astra_hanm
astra_hanm
  • WpView
    Reads 21,549
  • WpVote
    Votes 4,122
  • WpPart
    Parts 30
چيرۆکێک دەربارەی (خۆشەویستی_پەشیمانی_خیانەت_ئازار_عەشيرەت) . . . . . . باپیری هەڵۆ باپیری لەیلا هاوڕێن بەهۆی ئەوەی یەکتریان زۆرر خۆشدەوێ بڕیار دەدەن کە پەیوەندی خزمایەتی دروستکەن ئەویش 'یاد'برای لەیلا و ئامۆزاکەی هەڵۆ'ڕاز' بخوازێ لەکاتێکداا هەڵۆ ئاشقی ئامۆزاکەی خۆیەتی و خۆشەویستن بەلام ڕاز خیانەت ئەکاو هاوسەرگیری لەگەڵ یاد دەکات؟ یاخود چی ڕودەدات کاتێک لەیلا بانگێشتی ئاهەنگی زڕ براکەی دەکرێ دەڕوات دوای ماوەیەکی زۆۆرر لەیلا بە چاوی بە خێزانەکەی دەکەوێ و دوای ماوەیەکی زۆررر هەڵۆ دوبارە لەیلا دەبینێتەوە؟لە کاتێکدا لەیلا وازی لە هەموو کەسێک هێنا بوو بە هیچ شێوەک ناو نازناوی خێزانەکی بەکار نەهێناوە؟ لەیلا ئەوکچەی کە هەر لە منداڵیەوە بێناز بوە هەر لەتەمەنی ١٨ساڵیەوە وازی لە خێزانەکەی هێناوە! یان وا با شتر بڵین ئەوان وازیان لێ هیناوە چی رودەدات؟ ئایا ئەو هاوسەرگیرییەی یاد و ڕاز دەبێتە هۆی چی؟ . . . .لەیلا&هەڵۆ . . بیرۆکەی سینارۆ:٢ی٣ی٢٠٢٦ کاتی بڵاو کردنەوەی:٨ی٤ی٢٠٢٦ کاتی تەواو بونی:٢٦ی٥ی٢٠٢٦
خیانەتی خۆشەویستی و عەشقی پاک(تەواوکراوە) by astra_hanm
astra_hanm
  • WpView
    Reads 5,535
  • WpVote
    Votes 1,039
  • WpPart
    Parts 24
هەندێک برین هەن، لەگەڵ تەمەندا گەورە دەبن نەک ساڕێژ... ئانا، کچە شۆخەکەی گەڕەکی وەزیرانی هەولێر، لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا و لەناو ئاهەنگێکی بازرگانی گەورە لە تورکیا، ڕووبەڕووی ئەو ڕابردووە دەبێتەوە کە پێی وابوو بە تەواوی لەبیری کردووە. بینینی دیمەنێک لەو ئاهەنگەدا، و دەرگای ڕابردووەیەکی کۆن و بەئازاری تەمەنی ١٨ ساڵی بەسەردا دەکاتەوە؛ عەشقێکی نیوەچڵ و بەڵێنێک بۆ شوونەکردنی بەڵام ئەمە تەنها سەرەتای یارییەکەیە. لە شاری وان، حەیدەری ئامۆزای، لەناو ژیانە بازرگانییە گەورەکەیدا ڕووداوێک چاوەڕێی دەکات کە خەریکە بناغەی خێزانەکەی هەڵدەتەکێنێت. لە نێوان تورکیا و هەولێر و واندا، تۆڕێکی ئاڵۆز لە پەیوەندیی خێزانی، نهێنییە شاردراوەکان، و دوو خوشکی بیانی هەن کە ژیانی هەمووان سەرەوژوور دەکەن. ئایا ئانا دەتوانێت لەم داوی ڕابردووە ڕزگاری بێت، یان چارەنووس پلانێکی تری بۆ ئەو و حەیدەر داناوە؟ ئانا&حەیدەر .................. چیرۆکێک دەربارەی خۆشەویستی _رابردو_بازرگانی_منداڵ_ چیرۆکیکی تری کوردیم
نوسەری ژیانم..✍🏻(تەواوکراوە) by astra_hanm
astra_hanm
  • WpView
    Reads 1,295
  • WpVote
    Votes 233
  • WpPart
    Parts 7
دەریا کچە نوسەریکی بەتوانای جیهان کە ملیۆنەها خوینەری هەیە بەلەم تا وەکوو ئیستا روخساری خۆی نیشان میدیاکارەکان نەداوە فارس کورە بازرگانیکی بەتوانای ئیمارات کە ژیانی لە نێوان فڕۆکە تایبەتەکان، کۆبوونەوەی میلیۆن دۆلاری و بەرپرسیارێتییە گەورەکانی خێزانەکەیدا تێدەپەڕێت. ئەو هەمیشە دەزانێ چی دەوێت و چۆن بەدەستی دەهێنێ. کە بۆ ئەو ، ژیان وەک یارییەکی شەترەنجە؛ هەر هەنگاوێک دەیهاوێژێ بە وردی پلانی بۆ داناوە. کاتی باوکی دەریا وە فارس و باوکی دەبنە هاوبەشی کۆنپانیا وە فارس بۆ یەکەمین جاری دەچێتە تورکیان وە دەریا وەڕگیری زمانیان دەکات چی روودەدات ئایا ئەو دووکەسە دەتوانن ببن بە تەواوکەری یەک ؟ ئایا دەریا کە هەمیشە کتێب دەنوسی چارەنوسیش دەتوانی کتیبیکی بۆ بنوسی کە دەریا خۆی ببی بە پالەوانەکەی؟ دەریا&فارس دەریا"من ئەو نوسەرەم کە جیهان دەیناسێت، بەڵام کەس نەیبینیووم. فارس"دەسەڵاتم سنوور ناناسێت
لێزمەی باران(تەواوکراوە)||وەرزی یەکەم by astra_hanm
astra_hanm
  • WpView
    Reads 5,333
  • WpVote
    Votes 814
  • WpPart
    Parts 49
کاتێک ژیان لە نێوان دوو شاری جیاوازدا پردێک دروست دەکات، دوو جیهانی تەواو پێچەوانە بەیەک دەگەن. دیلان، کچە نازدار و عەجوولەکەی خێزانێکی دەوڵەمەند، بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی ژیانی لە بەشی پەرستاری، دەچێتە شارێکی تر. لەوێ، هاوڕێیەتییەکی بێوێنە لەگەڵ مەیلی، ژیانی بەرەو سەرکێشی نوێ دەبات بەڵام لە لایەکی تری شارەکەوە، باران وەستاوە؛ کوڕە بازرگانە قورس و جدییەکە کە هەموو کاتەکانی بە کارەکانی کۆمپانیا گەورەکەیانەوە بەڕێ دەکات. لە ڕۆژێکی سارد و لەژێر بارانێکی بەخوڕدا، ڕێکەوتێک ڕوودەدات کە شۆفێرەکەی دیلان بە هۆکاریک ناتوانێت دیلان بگەیەمێتە ماڵەوە بۆیە باران دیلان دەگەیەنێتە ماڵەوە ئایا لێزمەی ئەم بارانە دەبێتە هۆی شتنەوەی بێدەنگییەکەی باران و گۆڕینی ژیانی هەردووکیان؟ عەشق چۆن لە نێوان عەجوولیی کچێک و جدییەتی پیاوێکدا سەر هەڵدەدات؟ ئەمە چیرۆکی دیلبارە دیلان&باران
کچە مۆدێل و کورە ئاغا(تەواوکراوە) by astra_hanm
astra_hanm
  • WpView
    Reads 8,963
  • WpVote
    Votes 1,032
  • WpPart
    Parts 10
هەندێک جار، ڕاستی لە ناو قووڵایی چاوەکاندا دەشاردرێتەوە، نەک لە ناو قۆناغەکانی دڵدا. مۆژگان، کچە مۆدێلێکی شۆخ و شەنگی ئەستەنبوڵ، ژیانی تەنیا لە ڕووناکی کامێرا و سەرکەوتندا دەبینییەوە. بەڵام هەموو شتێک لە شەوێکی تاریکدا گۆڕا. "کان" ئەو کەسەی کە مۆژگان متمانەی پێ کردبوو، هەوڵی دا سنوورەکان ببەزێنێت. لە کاتی بەرگری کردن لە خۆی و ڕاکردندا، ڕووداوێکی نەخوازراو ڕوو دەدات؛ کانی خۆشەویستی دەکەوێتە خوارەوە و دەبێتە قوربانیی هەڵەیەکی کوشندە. ترس و بێدەنگی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ مۆژگان ته‌نی دەکەن، بەڵام ڕابردوو وەک سێبەر دوای دەکەوێت. خێزانی "کان" بە هەناسەی تۆڵەسەندنەوەوە دەگەنە بەردەم ماڵی مۆژگان. لە ناو هەموو ئەو هاوار و هەڕەشانەی بۆ "ژن بە ژن" و تۆڵەی خوێن دەکرێن، تەنیا یەک کەس هەیە کە بە جیاواز سەیری دیمەنەکە دەکات. ئەتێش ئەسلان بەگ؛ ئاغایەکی ڕەق و ڕاستگۆی ماردین و ئامۆزای کان. ئەو هاتووە بۆ ئەوەی حەق بباتەوە، بەڵام کاتێک سەیری ناو چاوە پڕ لە ترس و لێڵەکانی مۆژگان دەکات، هەست بە شتێکی تر دەکات. لە نێوان وەفای بۆ خێزانەکەی و ئەو ڕاستییەی لە چاوی "بکوژی ئامۆزاکەی"دا دەیبینێت، ئەتێش دەبێت بڕیار بدات. ئایا ئەتێش دەبێتە پارێزەری ئەو کچەی هەموو جیهان بە تاوانباری دەبینن؟ یان یاسای عەشایەری و تۆڵە
بەفر و ئاسن     (تەواوکراوە) by astra_hanm
astra_hanm
  • WpView
    Reads 3,823
  • WpVote
    Votes 425
  • WpPart
    Parts 15
کاتێک لوت‌ بەرزیی ڕووسیا و ساردیی ئیتالیا یەک دەگرن . کە خیزانەکانیان بە هۆکاریک بوونە دوژمنن چەمدین نهینی هەنن کە هیشتا روونن نەبۆتەوە بۆیان ئایا دانتیو کاتێریینا دەتواننن بەیەکەوە ریکەون و ئەو دوژمندارییە تەواو بیی یان هەر وەک خۆی دەمینیتەوە . . چیییی رودەدات ؟ لەکاتێکدا کچەکە وەک بەفرە و کورەکە وەک ئاسن اا چۆن دەست پێدەکا لە کوێ کۆتایی دێ؟ ئەوە تەنها لە پارتەکان دەیبینن. . . . دانتی & کاتێریینا