شاکاری بێوێنە🤍
10 stories
سوتفەی تاریک by onnerra
onnerra
  • WpView
    Reads 278
  • WpVote
    Votes 83
  • WpPart
    Parts 10
چیرۆکێکی کوردییە' لە کۆڵانە تاریکەکانی چارەنووسدا هەندێک چاوپێکەوتن هەن نە بەرنامەیان بۆ داڕێژراوە و نە مێشک بڕوایان پێ دەکات هەڵکەوتێکی سەیر و لەناوچووی کات و شوێن دوو جیهانی تەواو جیاواز و دوو تەمەنی بێئاگا لە یەکتری بەرەو ڕووی یەکتر دەباتەوە یەکترناسینێک کە لە بێدەنگیی پڕ لە ترسی سوتفەیەکەوە دەست پێدەکات بێ ئەوەی بزانیت ئەم ڕێکەوتە دەبێتە سەرەتای زریانێک کە هیچ کامیان لێی ڕزگاریان نابێت ​لەنێوان ترسی ئاشکرابوون و سێبەری دەوروبەرێک کە بەزەیی بە خۆشەویستیدا ناێتەوە پەیوەندییەک لە داخی شاردنەوە دەپشکوێت خۆشەویستییەک کە بێتاوان دەست پێدەکات بەڵام هێواش هێواش دەبێتە ئارەزوویەکی توند و زۆردار عەشقێک کە هەناسە دەبڕێت سنورەکان دەبەزێنێت و دەبێتە پاشاهێتییەکی تاریک کە تێیدا بڕیاردان لە دەستی هیچ کامیاندا نامێنێت ئەمە تەنیا چیرۆکی دوو کەس نییە بەڵکو نەبەردییەکی بەئازارە لەنێوان ئارەزووی خاوەندارێتیکردنی ڕەها و ئەو ترسەی کە ناوەستێت لە هەڕەشەکردن لە داڕمانی هەموو شتێک ئاسێ & ڕامیار
تاجی ڕەش و ڕێرەوی دۆزەخ by onnerra
onnerra
  • WpView
    Reads 236
  • WpVote
    Votes 74
  • WpPart
    Parts 10
ڕۆشنایی هەندێک جار تەنها درۆیەکە بۆ شاردنەوەی ئەو تاریکییەی لە قووڵاییدا ڕوو دەدات لە شارێکدا کە بە جەنجاڵی و بڕسەکەی دەناسرێتەوە جیهانێکی تر هەناسە دەدات جیهانێک لە کۆد و سیستەم و ئۆقیانۆسێک لە ژمارەی بێپایان لەوێدا یاساکان دروست دەکرێن و بە یەک پەنجەداگرتن دەسڕدرێنەوە ​هەندێک دەرگا هەن هەر لە سەرەتاوە بۆ ئەوە دروست نەکراون بکرێنەوە بەڵام کاتێک بەپێی خۆت هەنگاو بەرەو نهێنییە قەدەغەکراوەکان دەنێیت ئیدی ڕێگەی گەڕانەوە بوونی نامێنێت یەکەم هەڵەی بچووک دەکرێت ببێتە دەستپێکی یارییەکی مەترسیدار کە خۆت تێیدا نازانیت یاریزانەکەیت یان تەنها نێچێرێکیت لەناو تۆڕێکی گەورەدا ​بارانەکە لە دەرەوە بەخوڕ دەباری و بێدەنگی ژوورەکەی دابەش دەکرد لەو چڕکە بێدەنگەدا تەنها یەک کلیک بەس بوو بۆ ئەوەی پەردە لەسەر جیهانێک لەسەرپێ بێت کە هیچ بەزەیییەکی تێدا نییە یارییەکە دەستی پێکرد بەڵام هیچ کەسێک ئامادە نەبوو بۆ باجەکەی Written by: Onera & majjera
داگیرکەر و کەرامەتدار  {ڕاگـــیــراوە} by onnerra
onnerra
  • WpView
    Reads 2,059
  • WpVote
    Votes 309
  • WpPart
    Parts 10
کاتێک کەرامەت دەبێتە نێچیری توندوتیژی لە جیهانێکدا کە تێیدا هێز یاسایە و بەزەیی تەنها خەیاڵێکی دوورە، ململانێیەک لە نێوان دوو جەمسەری دژ بەیەک سەرهەڵدەدات داگیرکەرێک کە تەنها خاکی نەگرتووە، بەڵکو دەیەوێت ڕۆح و جەستەی مرۆڤەکانیش بکاتە موڵکی خۆی، و کەرامەتێک کە لە ناو جەرگەی ئازار و ڕسوابووندا، هێشتا سەری بۆ هیچ توندوتیژییەک دانەواندووە. ئەمە چیرۆکی ئەو ساتانەیە کە تێیدا ئارەزوو و ڕق هێندە تێکەڵ دەبن، چیتر جیاکاری لە نێوانیاندا نامێنێت. چیرۆکی ئەو برینانەی کە بە چەقۆ لەسەر جەستە جێدەمێنن، بەڵام ئازارەکەیان هەتا قووڵایی ڕۆح دەبڕێت. لێرەدا، مەرگ سادەترین ڕێگەیە بۆ ڕزگاربوون، بەڵام جەنگە ڕاستەقینەکە لەوەدایە کە چۆن بتوانیت لە ژێر سایەی دڕندەیەکدا کە تەنها زمانی خوێن تێدەگات، پارێزگاری لەو دوا پشکۆیەی مرۆڤایەتیت بکەیت کە ناوی کەرامەتە. لە نێوان دوکەڵی جگەرە و بۆنی بارووت، لە نێوان هاوارە بێدەنگەکان و هەناسە بڕکێی ئارەزووە توندەکان، یارییەک دەست پێ دەکات. کە تێیدا هیچ کەسێک بێبەری نییە. ئایا مرۆڤ دەتوانێت ئەو کەسەی خۆش بوێت کە داگیکەری ژیانیەتی؟ یان ئایا تۆڵە دەتوانێت ئەو کەرامەتە بگەڕێنێتەوە کە بە پارەی سوکایەتی کڕدراوە؟ ئەمە گەشتێکە بۆ ناو دۆزەخی ئارەزوو... جەنگێکە بۆ مانەوە
ژەهری شیرین by onnerra
onnerra
  • WpView
    Reads 4,596
  • WpVote
    Votes 745
  • WpPart
    Parts 68
{TRANSLATED STORY} ​نیکۆڵ پێی وابوو کە ژیانی ئێستا ئاسان دەبێت دوای ئەوەی هەموو یادەوەرییەکانی شەوێکی ناخۆشی لەپشت سەر بەجێهێشت کە بووە هۆی تاقیکردنەوە و سەختییەکی چاوەڕواننەکراو لە ژیانیدا ئەو ڕووی کردە شارێکی نوێ تا هەوڵبدات ئەو ڕووداوە ڕووننەکراوەی بەسەری هاتبوو لەبیری بکات بەڵام بێئاگا بوو لەوەی کە هەرگیز ناتوانێت لێی ڕابکات چونکە شەیتانەکە هەمیشە دەیدۆزێتەوە، گرنگ نیە چەندە بە سەختی هەوڵبدات لێی دووربکەوێتەوە ​ئەو بڕیاربوو ببێتە دەرمانی، بەڵام دەرکەوت کە ژەهرێکی هێواشە ​گوێم لە دەنگە گڕەکەی دەبێت کە لە مەنگیم و گێژاوی خەیاڵەکانم دەمهێنێتە دەرەوە کاتێک لە نێوان ماچەکاندا دەڕوڕێنێت "تۆ هیچ بیرۆکەیەکت نیە چەندە دەکرێت مەترسیدار بێت..." ئەو دەڵێت کاتێک لێوەکانی دەچنە خوارەوە بۆ ناوچەی ڕێک سەرووی سێنگم بە بێهیواییەوە دەمژێت بە نەرمییەوە دەست لە سمتم توند دەکات و وام لێدەکات لە خۆشیی بێپایاندا بناڵێنم دەست بە کراسەکەیەوە دەگرم، هەوڵدەدەم ڕێگە لە جەستەم بگرم لە داڕمان ​"ئاگاداربە... تۆ یاری لەگەڵ شەیتان دەکەیت کول" ئەو بۆ خولەکێکیش ڕێگەم پێنادات هەناسە بدەم کاتێک دەست دەکات بە هێرشکردنە سەرم بە ماچە دەم کراوەکانی لە هەموو ڕێگەکەدا تا دواوە کەیفخۆشیی و مەستی دادەمێنێت بەسەر
ئارەزووە وێرانکەرەکان  (18+) by onnerra
onnerra
  • WpView
    Reads 950
  • WpVote
    Votes 66
  • WpPart
    Parts 13
ڕۆمانسییەتێکی تاریكی مافیا ​بۆ ئەو کچەکە تەنها پیادەیەکی شەتڕەنج بوو بەڵام بۆ کچەکە ئەو هەموو شتێکی بوو ​چیڕۆکی سەرکردەیەکی بێ بەزەییی ڕێکخراوی براتڤا کە تینووی دەسەڵاتە و ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکی چاوەڕواننەکراو دەبێتەوە لە شێوەی ئافرەتێکدا کە خولیای ئەوی هەیە
پەیمانی تاریکی  (18+)✓ by onnerra
onnerra
  • WpView
    Reads 9,482
  • WpVote
    Votes 1,236
  • WpPart
    Parts 48
ڕاکردن لە دۆزەخ ئاسان نییە بەتایبەتی کاتێک کەسێک دووبارە ڕاتدەکێشێتەوە بۆ ناو هەمان دۆزەخ ​شەڕانگێز چاونەترس و هەمیشە بە جلی تاریکەوە فرێیا ئەستەمە وەک خانمێکی شایستە دەربکەوێت لەلایەن باوکییەوە شاردرابووەوە و ژیانێکی ئاسایی ژیاوە سەرەڕای ئەوەی لەناو ئاوە تاریکەکانی جیهانی تاوانکاریی نیویۆرکدا لەدایکبووە ​ئەو تۆرێن سارد دڵڕەق و حسابکەرە، و ئارەزوویەکی زۆری بۆ وێرانکاری هەیە تەنانەت پیاوە بەدەسەڵاتەکانی مافیاش لێی دەترسن تۆرێن سەرۆکی فاسدترین ڕێکخراوی تاوانکاریی ویلایەتەکەیە ​فرێیا ڕقی لە ڕەفتارە بێپەرواکان و خاوەندارێتییکردنی ڕادەبەدەری ئەوە بەڵام ناتوانێت ئینکاری لەوە بکات کە چۆن هەناسەی دەوەستێت بە دەستلێدانە زبرەکەی دەنگە قووڵەکەی و بڕوانینە تاریک و گەرمەکەی ​تۆرێن ڕقی لە یاخیبوون بێباکی و پشێوییەکانی فرێیایە. بەلای ئەوەوە فرێیا تەنها مەخلوقێکە کە دەبێت دەستەمۆ بکرێت دوای ئەوەی ئەڵقەیەک دەکاتە پەنجەی و داهاتووی لێ زەوت دەکات فرێیا تەنها یەک پەیمان لەگەڵ خۆیدا دەبەستێت ئەویش ئەوەیە ببێتە گەورەترین ئەشکەنجە لە ژیانی تۆرێندا Toren & freya Written by: onnerra... دەسپێک 28\7\2026 کۆتای 25\8\2026
گــــوڵـــــی ئـــــایــــــریــــس  ✓ by onnerra
onnerra
  • WpView
    Reads 4,265
  • WpVote
    Votes 808
  • WpPart
    Parts 38
هەندێک برین هەن تەنـیا خـوێنیا لێ ناچۆرێت بـەڵام هەتــا دوا هەنـاسەی مرۆڤ ئــازارەکە لــەناخیاندا دەژی لە پشت دەرگایەکی داخراودا پیاوێکی پیر ساڵانێکە لەگەڵ یادەکانی خۆی دەژی یادی ئەو ڕۆژە ڕەشەی کە لە چرکەساتێکدا ڕوداوێکی هاتووچۆ هەموو جیهانی لێ ڕووخاو خێزانەکەی لەدەست دا و لەگەڵ تەنیایییەکی بێدەنگ بەجێما کچێکی تەمەن چواردە ساڵی هەڵگرتەوە و وەک کچی خۆی لە باوەشی گرت بە تەواوی هەوڵی دا ئەو کچۆڵەیە هەرگیز هەست بە بێکەسی نەکات بەڵام ژیـان هەمیشە بە دڵی مــرۆڤ نــابــێ لە پشت زەردەخەنەکاندا سایەی قەرز و تەنگانە هێواش هێواش گەمارۆی دا تا ئەوەی بەردەوامبوونی ئەو قەرزانە مرۆڤێکی شکان و بێهێزی دروست کردلە ساتێکدا کە هەموو دەرگاکان لەبەردەمی داخرا بڕیارێکی هەڵبژارد کە هەرگیز نابەخشرێتەوە بڕیارێک کە بەقیمەتی دڵێکی بێتاوان تەواو بووئەو کچەی ڕۆژێک بە ناوی خێزان ئارامیی دۆزیبوو لە چرکەساتێکی تر دا تێگەیشت هەندێک جار ترسناکترین شکان لە لایەن دوژمنەکانیەوە نایەت بەڵکو لە دەستی ئەوانەوە دێت کە بە خێزان ناودەبرێن ئەمە چیرۆکی ئەوە نییە کە کێ تاوانبارە؟ بەڵکو چیرۆکی ئەوەیە کە چارەنووس چۆن دەتوانێت مرۆڤەکان لە نێوان دڵسۆزی و دڵڕەقی لە نێوان خۆشەویستی و خیانەت بە شێوەیەکی ترسناک بشکێنێت
فرمێسکی تەمومژاوی شەقڵاوە  ✓ by onnerra
onnerra
  • WpView
    Reads 2,813
  • WpVote
    Votes 492
  • WpPart
    Parts 33
چیرۆکێکی کوردیە: ژیان زۆرجار ژیان لەو دێڕە نەنووسراوانەوە دەست پێدەکات کە لە نێوان بێدەنگیی بەردینی شار و تەمومژی نادیاری چیاکاندا کێشراون ململانێیەک لە نێوان قورسیی خۆڵەمێشیی تەمەنێک کە وەک دیواری قەڵاکان بێدەنگ ڕاوەستاوە، لەگەڵ شەماڵێکی کوێستانی کە لە لوتکەی سەفینەوە شۆڕ دەبێتەوە نەک تەنیا بۆ هێنانی فێنکی بەڵکو بۆ شاردنەوەی ئەو فرمێسکانەی کە لەبەر بێدەنگیدا شوێنێک شک نابەن بۆ وەرین ​ئەم نووسینە گەشتێکە لە نێوان دوو جیهانی جیاواز لە نێوان گەرمای سووتێنەری تەنیایی و کڕێوەی ساردی چارەنووس و گوزارشتێکە لەو ڕاستییە تاڵەی کە دەڵێت: زۆرجار لە پشتی تەمێکی ئەستوورەوە هیوایەک شاردراوەتەوە کە تەنیا دڵە ماندووەکان پێی دەزانن لێرەدا تەم تەنیا دیاردەیەکی سروشتی نییە بەڵکو پەردەیەکی سپییە کە ئازارە قووڵەکان و عەشقە ڕاستەقینەکان لە چاوی بێبەزەیی جیهان دەشارێتەوە... دالیا & نڤار دەستپێک ١٥\٧\٢٠٢٦ کۆتایی ٢٨\٨\٢٠٢٦ Written by: onnerra...
+14 more
بە بڕیاری چارەنووس من هی ئەوم  (18+) by onnerra
onnerra
  • WpView
    Reads 1,627
  • WpVote
    Votes 223
  • WpPart
    Parts 24
لەنێوان نووسینەوەی چارەنووس و تۆڵەسەندنەوەدا جەنگێکی بێدەنگ هەڵدەگیرسێت کە تێیدا سنوورەکانی نێوان خۆشەویستی و ڕق و کینە تاریک و لێڵ دەبن کاتێک یارییەکانی دەسەڵات دەبنە هۆی بەریەککەوتنی دوو جیهانی دژبەیەک دەمامکەکان دەکەون و ڕاستییەکان ئاشکرا دەبن لە هەناوی بەهێزترین پەیوەندییەکاندا نەهێنیگەلێک حەشاردراون کە توانای ڕووخاندنی ئیمپراتۆرییەتەکانیان هەیە ئەمە تەنها چیرۆکی ئازار یان سەرکەوتن نیە بەڵکو گەشتێکە بۆ ناو قووڵایی ناخ و ئالوودەبوونێک کە تێیدا ڕوون نییە کێ بەردەوام دەبێت و کێ دەبێتە قوربانیی یارییەکە Jeon jongkook & Rosela chaen Written by: onnerra...