ella_jun13
ئایا پێویست دەکات ژمارەی هەناسەکانم بژمێرم...؟
نــا...!!
ڕەنگە پێویست بێت ئەو شەوە بێشومارانە بژمێرم کە لە بیرکردنتا مردووم...؟!
من تەنها لە گۆشەیەکی ژوورەکەدا گیر نەبوومە..
من لەناو بێدەنگی ئەم چوار دیوارەدا نێژراوم ئەزیزم .،
چاوەڕێم،... سواڵ دەکەم، ...کەی دێیت و لەم زیندانە بێکۆتایە ڕزگارم دەکەیت، ئەزیزەکەم...؟!
چاوەکانم شێوەی ڕووناکییان لەبیر کردووە،
ئێسکەکانم لە ژێر قورسایی بۆشاییدا دەلەرزن
دڵم لێدانە زۆرەکانی لەبیرکردووە،
و گوێچکەکانم... ڕەتیدەکەنەوە هیچ شتێک ببیستن جگە لە دەنگدانەوەی دەنگت، هەنــاسـەکانت..
پێم بڵێ... ئەم مەودایە دڕندانەیە دەبێت چەند زیاتر بخایەنێت؟!
تەنانەت نازانم چۆن ماتەمینی بکەم...
ئایا خەمبار دەبم بۆ ئەو یادگاریانەی کە بە زیندووی دەمسووتێنن؟
یان بۆ ئەو ماڵئاواییەی کە هەرگیز نەگوتراوە..؟!