Lumia_jkjm
One shot
لە نێوان تیشکێکی بێگەرد و سێبەرێکی ئەبەدیدا، عەشقێک لەدایک دەبێت کە یاساکانی سروشت دەبەزێنێت."
لە قووڵایی شانشینی نێبرادا، ئەو شوێنەی کە دەریاچە کریستاڵییەکان نهێنیی سەدەها ساڵیان شاردۆتەوە، جۆنگکووک وەک پاشایەکی زاڵ و بێبەزەیی حوکم دەکات. ئەو سێبەرێکە کە هیچ ڕووناکییەک نەیتوانیوە دەستەمۆی بکات، تا ئەو کاتەی تیشکە تاقانەکەی ژیانی دەبینێت.
جیمین، ئەو بوونەوەرە ناسک و فریشتەییەی کە وەک مروارییەک لە ناو جەرگەی دارستانە جادووییەکاندا دەدرەوشێتەوە، دەبێتە تاقە نێچیری پاشا. نێچیرێک کە جۆنگکووک نەک تەنها دەیەوێت بیپارێزێت، بەڵکو دەیەوێت لە ناو هەموو خانەکانی بوونیدا بێتە دی.
ئەمە چیرۆکی "ئەمارێ"یە؛ وشەیەک کە بە زمانی کۆن واتا عەشق، بەڵام بۆ ئەوان، واتا تەسلیمبوونێکی تەواو لە ناو ئاو و تیشکدا. جەنگێک لە نێوان ویستێکی ئاژەڵانە و ڕۆحێکی پاک، کە تێیدا تەنها یەک یاسا هەیە: ئەوەی پاشا ئارەزووی بکات، دەبێت ببێتە هی ئەو.
• کارەکتەرە سەرەکییەکان:
زاڵ: جۆنگکوواک
ناسک: جیمین
⚠ئاگاداری:
✮ئەم چیرۆکە گەیە و شیپی جیکووکە، ئەگەر بەدڵت نییە مەیخوێنەوە و کۆمێنتی نەرێنی بەجێمەهێڵە.
✮کۆپی وەرگێڕانی ئەم چیرۆکە قبوڵ ناکەم
✮گشت مافەکانی ئەم چیرۆکە، بیرۆکە، و پەرەپێدانی پڵۆتەکە پارێزراوە