mniariel
- Reads 178
- Votes 64
- Parts 14
کاتێک ئاگرکەوتنەوەیەک هەموو شتێک لە ئەدێلینا دەستێنێت، دایک و باوکی، ماڵەکەی و ئەو ژیانەی کە پێشتر هەیبوو، لەلایەن جوڵس جیۆن کە هاوڕێی هەرە نزیکی دایکی بوو، هەڵدەگیرێتەوە و دەبێتە کچی ئەو.
چوونە ناو کۆشکی جیۆن دەبوو ببێتە سەرەتایەکی نوێ بۆی، بەڵام جۆنگکووک کە دەبێتە برای نوێی، پلانێکی تری هەیە.
جۆنگکووک کوڕێکی دڵڕەق و خۆپەسندە و ناتوانرێت لێی دوور بکەویتەوە.
ئەو ئامانجی ئەوەیە هەمیشە ئەوە بخاتەوە یادى ئەدێلینا کە ئەو سەر بەم ماڵە نییە.
ڕق و کینەی نێوانیان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت، بەڵام ژیان لە ژێر یەک سەقفدا وا دەکات نەتوانن لە یەکتر ڕابکەن و سنوورەکان تێکەڵ دەبن.
ئەو دەیەوێت کۆنترۆڵی بکات و ئەدێلینا تەسلیمی بێت.
ئەدێلینای دەوێت، گرنگ نییە ئەوە تا چەند هەڵەیە.
هەرچەندە ئەدێلینا زیاتر بەرگری بکات، خولیای جۆنگکووک بۆی زیاتر دەبێت.
هەر شەڕێکی نێوانیان دەگۆڕێت بۆ شتێکی مەترسیدارتر و هەر نیگایەک دەبێتە یارییەک کە هیچ کامێکیان تێیدا سەرکەوتوو نابن.
#Adelina Monteluce
#Jeon Jungkook