Helan_16
«کاتێک ژیان وەک یاریگایەک دەبێت، بڕیارەکان هەموو شتێک یەکلایی دەکەنەوە. یامین؛ گەنجێکی گۆشەگیر و پڕ لە خەونی بەدی نەهاتوو، کە تەنها تۆپەکەی دەستی هاوڕێی تەنهاییەکانیەتی، لەنێوان وەفا بۆ باوکی و حەزە سوتێنەرەکەی بۆ یاریگاکان دابەش بووە.
لەولاشەوە سیدرا؛ کچێکی پۆزەتیڤ، دڵپاک و پڕ لە وزە، کە بە قسە بەهێزەکانی دەبێتە ئەو بریقەیەی ژیانی تاریکی یامین دەگۆڕێت. یەکترناسینێکی چاوەڕواننەکراو لە باخچەی زانکۆ، دەبێتە دەستپێکی گەشتێک کە تێیدا عەشق، ئاستەنگی خێزانی، و ئەو خەونانەی کە دەمێک بوو یامین دەستی لێ شۆردبوون، جارێکی تر زیندوو دەبنەوە.
ئایا یامین دەتوانێت لەنێوان ئەو "دوو گۆڵە"دا - کە یەکێکیان سەرکەوتنی وەرزشییە و ئەوی تریان دڵخۆشیی خۆی و سیدرا - هاوسەنگی ڕابگرێت؟چی ڕوودەدات کاتێک دووبارە باوکی یامین بڕیار دەدات؟؟چەندین ڕووداوی چاوەڕواننەکراو...
چیرۆکێکی پڕ لە ئومێد، ئاڵۆزی، و ئەو ساتانەی کە فیکەی کۆتایی ژیان، دەستپێکی عەشقێکی قووڵە.»