Ganare_
پێشەکی
ئایین لە پێشەوەی کۆڵەگەکانی شارستانیەتی ھەر نەتەوەیەک دایە، جا شارستانیەتەکەی پێشکەوتووبێت، یان دواکەوتووبێت ، توخمێکی گشتییە، کە ھەموو جۆرە شارستانییەکان ھاوبەشی دەکات، بەبێ گوێدانە پلە و پایەیان لە پلیکانەی پێشکەوتندا . سەرچاوەیبەھاکانی مرۆیە و ئیلھام و ئاراستەیە بۆ ھونەر و ئەدەب و ڕەفتار و ڕەوتەکانی لە ژیانی کۆمەڵایەتی و ئابووریدا، دانیشتوانی کۆنی عێراقیش لە ئەمە لانادات ، لەوانە سۆمەرییەکان و بابلییەکان و ئ اشوورییەکان، کە بۆ ئەوان ئایین پلەی یەکەمی لە ژیانی گشتی و تایبەتی خۆیاندا ھەبووە.