il_hela11
هیچ شوێنێک سەلامەت نییە کاتێک تەمەکە دەست پێدەکات...
گەشتێکی ئاسایی گرووپی سەرپێی،
لە چرکەیەکدا دەگۆڕێت بۆ تەڵەیەکی
بێ دەرچوون لە ناو تەم و مژێکی خنکێنەردا.
کامێرایەک کە هەمیشە بۆ تۆمارکردنی خۆشییەکان بوو، ئێستا شایەتحاڵی کابوسێکە کە پێشتر تەنها لە چیرۆکە ترسناکەکاندا باسیان دەکرد.
کاتێک سنووری نێوان خەیاڵ و ڕاستی تێکدەچێت
و تاریکی ڕووبەڕووی گروپی سەرپێی دەبێتەوە،
چەندین پرسیاری بێ وەڵام سەرهەڵدەدەن...
- ئایا ئەوەی لە ناو تەمەکەدا چاوەڕێیان دەکات، چییە؟
- کامەیان دەبێتە قوربانی یەکەم؟
و لە هەمووی گرنگتر...
- ئایا ئەمە دەبێتە دوا ڤلۆگی ئەوان،
یان ڕێگایەک بۆ گەڕانەوە دەدۆزنەوە؟
ئامادەبە بۆ گەشتێک کە تێیدا هەموو چرکەیەک
ململانێیە بۆ مانەوە، و هەر هەنگاوێک بەرەو نادیار
دەتبات!