kimsoma129
خۆشەویستیی ڕاستەقینە ئەوەندە بەهێزە کە بە بیرچوونەوەی ڕووداوەکان لەناو ناچێت و دڵ ڕاستییەکان دەدۆزێتەوە...
«یوری» لە نێوان درۆی لەخشتەبردووی ژیانێکدا دەژێت کە هی خۆی نییە،بیرەوەرییەکانی بڕدراون و لە ناو پێنج پارچە ئاوێنەی نەفرەتکراودا شاردراونەتەوە تا تەواوی ڕاستییەکان لە ناخیدا بخنکێندرێن،
بەڵام «کیم نامجوون»کوڕی سێبەرەکان و خوێنمژێک کە سەدان ساڵ لە ناو تاریکیدا چاوەڕێی کرد و تەواوی بوونی خۆی بەخشی تەنها تا ڕۆژێک دەستی بگاتەوە بە خۆشەویستەکەی وا بە ئاسانی دەستبەردار نابێت ئەو ئامادەیە ڕووبەڕووی هەموو هێزە تاریکەکان و جادووی نەفرەتەکە ببێتەوە تا یوری لە دەستی ئەو درۆ قورسە ئازاد بکات...
جیهانێک کە تێیدا یاسای تاریکی حوکم دەکات و تەنها خۆشەویستییەکی سەدان ساڵە دەتوانێت ڕێگای ڕاستییەکان ڕووناک بکاتەوە،،
~ململانێیەک لە نێوان ڕاستییەکی بەئازار و درۆیەک لەسەر بنەمای نەفرەت.
چیرۆکێک دەربارەی قوربانیدان، ئیرادە و خۆشەویستییەک کە سەدان ساڵ بەرگەی ساردیی جیهانی خوێنمژەکانی گرت تا بگەڕێتەوە شوێنی ڕاستەقینەی خۆی~
دەرگای کۆشکەکە بە هێواشی دەکرێتەوە... ئایا بەردەوام دەبیت لە گەڕان بە دوای ڕاستیەکاندا؟
وریابە...تۆ لە جیهانی خوێنمژەکاندایت!