aramkurd9
کورتەی چیرۆک: ماموستای بێ هێز
جیهان: جیهانێکی جادویی کە تێیدا دوو جۆر هێز هەیە:
ZON (هێزی دەرەکی - جادووی سروشت: ئاگر، ئاو، زەوی، هەوا)
ZOK (هێزی ناوەکی - بەهێزکردنی جەستە، مێشک، ڕۆح)
کارەکتەری سەرەکی:
زینۆ - پیاوێکی 23 ساڵان، قژی ڕەش، چاوی ڕەش
کەسایەتی: خەمۆک، زیرەک، لەسەرخۆ هێمن
تایبەتمەندی: هیچ هێزی ZON و ZOK ی نییە (0% هێز لە جیهانێکدا کە هەموان هێزیان هەیە)
کار: ماموستای هونەری جەنگ لە ئەکادیمیای گێلان
چیرۆکەکە باس لە چی دەکات:
زینۆ تەنها مرۆڤێکی ئاساییە لە جیهانێکدا کە پڕە لە جادوگەر و کەسانی بەهێز. هەموان پێیان وایە کەسێکی لاواز و پوچەڵکراوە. بەڵام زینۆ بووەتە ماموستا لە ئەکادیمیای جەنگدا.
چۆن؟
چونکە ئەو زیرەکترینە. لە ماوەی 8 ساڵدا، زینۆ هەزاران شەڕی خوێندۆتەوە و شیکردووەتەوە. دەزانێت لاوازی هەموو جۆرە هێزێک چییە. دەزانێت چۆن ستراتیژی دروست بکات. دەزانێت چۆن بەبێ هێز، دوژمنە بەهێزەکان بشکێنێت.
چیرۆکەکە باسی گەشەکردنی زینۆ دەکات لە ماموستایەکی پوچەڵکراوەوە بۆ کەسێک کە سەلمێنێت زیرەکی لە هێز گرنگترە.
تۆخمەکان: