ArmandAbdullah
ده‌ڵاڵێكی خانووبه‌ره "جۆنگ تێ", خولیای سیخوڕیكردنی به‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی كه‌سانی تری هه‌یه و سوود له كاره‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت بۆ دزه‌كردنی ماڵی بریكاره‌كانی به‌هۆی زانخوازی و سیخوڕی. ڕۆژێكیان سه‌رنجی ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌ستێره‌یه‌كی سۆشیاڵ میدیا به‌ناوی "سۆرا" و هه‌وڵ ده‌دات بزانێت كه ئایا لایه‌نێكی تری شاردووه‌ته‌وه له‌پشت كه‌سایه‌تییه میهره‌بان و شیرینه‌كه‌ی. سه‌ركێشی ئه‌مجاره‌ی به‌ره‌و بارودۆخێكی مه‌ترسیداری ده‌بات و ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ ژیان و داهاتووی.